******

مەرگی حەقیقەت - نیتچە

  • هەر لە بابەتی نێو ئەم کتێبەوە کە بۆ یەکەمین جار بە زمانی شیرینی کوردی پێی وتین: حەقیقەت خۆشەی وەهمەکەی ناو سەری خۆمانە! ئەڵبەتە حەقیقەت و واقیعەت (فەکت) دو شتی جیاوازن

  • نیتچە وتەنی: فەیلەسوفێک (واتە سۆکرات) شەکری شکاند کە وتی: چاکە و ڕاستی یەک شتن، کە جوانیشی خستە سەر، ئیدی تێی هەڵبدەن، چونکی حەقیقەت ناشرینە

  • هەر بۆیەش هونەرمان هەیە، تاکو چیدی حەقیقەت نەمانکوژێ! ڕاستی ڕەنگدانەوەی جوانی نیە، حەقیقەت ئاوێنەی جەمالیەت نیە! ئەوەتا ڕاستیەکی بەد و تاڵ و حەقیقەتێکی ناشرین: مرۆڤ بە دیتنی کەمئەندام، خەنی دەبێت! قەمبور (پشتکۆم) بە بینینی مرۆڤێکی قەمبورتر لە خۆی، خەنی دەبێت

  • هەنە ئارێندت بڕوای بە حەقیقەت نەبوو کە بەلای ئەم کۆمەڵناسەوە حەقیقەتێکی فەلسەفی جەبرێکی خۆسەپێنی ستەمکارە، واتە لای ئەم خانمە حەقیقەت جەبرێکی دژەئازادی و دژەفرەیی و تاکڕەهەندە

بێژەی (فۆنەتیک) ناوی نیتچە بەم جۆرەیە

  • Aussprache, Fonetik von Nietzche
  • Niet نیت + zsche چە
  • z = ts 
  • zsch = tssch = tsch چ
  • Niet نیت + tsche چە = niːt + tʃə نیتچە

شێوەزاری شیرینی دێرینە لەکی و لوڕی