ئیختیار (اختیار) لە زمانی کوردیدا بە واتای پیر، هیچ پەیوەندیەکی بە هەڵبژاردن و هەڵبژێراوی ئەنجومەنەوە نیە وەکی (اختار، خیار)!! بەڵکو دەچێتەوە سەر (خیر) بە شێوەی (افتعال/اختیار) واتا خێرەومەند و پیاوچاک
لێرەوە لە کوردەواریدا بە پیاوچاک دەڵێن پیر هەروەکو دەڵێن مەزاری فڵان پیاوچاک و مەرقەی فیسار پیر
ئالێرەوە ئیختیار بە مانای پیر هاتوە، وەکی پیری ئاخیرخێر
******
مەرگی حەقیقەت - نتچە
-
هەر لە بابەتی نێو ئەم کتێبەوە کە بۆ یەکەمین جار بە زمانی شیرینی کوردی پێی وتین: حەقیقەت خۆشەی وەهمەکەی ناو سەری خۆمانە! ئەڵبەتە حەقیقەت و واقیعەت (فەکت) دو شتی جیاوازن
-
نیتچە وتەنی: فەیلەسوفێک (واتە سۆکرات) شەکری شکاند کە وتی: چاکە و ڕاستی یەک شتن، کە جوانیشی خستە سەر، ئیدی تێی هەڵبدەن، چونکی حەقیقەت ناشرینە
-
هەر بۆیەش هونەرمان هەیە، تاکو چیدی حەقیقەت نەمانکوژێ! ڕاستی ڕەنگدانەوەی جوانی نیە، حەقیقەت ئاوێنەی جەمالیەت نیە! ئەوەتا ڕاستیەکی بەد و تاڵ و حەقیقەتێکی ناشرین: مرۆڤ بە دیتنی کەمئەندام، خەنی دەبێت! قەمبور (پشتکۆم) بە بینینی مرۆڤێکی قەمبورتر لە خۆی، خەنی دەبێت
-
هەنە ئارێندت بڕوای بە حەقیقەت نەبوو کە بەلای ئەم کۆمەڵناسەوە حەقیقەتێکی فەلسەفی جەبرێکی خۆسەپێنی ستەمکارە، واتە لای ئەم خانمە حەقیقەت جەبرێکی دژەئازادی و دژەفرەیی و تاکڕەهەندە
بێژەی (فۆنەتیک) ناوی نیتچە بەم جۆرەیە
- Aussprache, Fonetik von Nietzche
- Niet نیت + zsche چە
- z = ts
- zsch = tssch = tsch چ
-
Niet نیت + tsche چە = niːt + tʃə نیتچە
⑦شێوەزاری شیرینی دێرینە لەکی و لوڕی