ع ʕ

25.01.2013 09:59

ع ʕ

عەوداڵ، ئەبداڵ، ئەڤداڵ

سەرچاوە: فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە، هەژار، ل ١٩ ئەبداڵ: سوکەڵەناوی عەبدوڵلا مخفف عبداللە، دەروێشی گەڕیدە
ل ٥٠٨ عەوداڵ: عەبداڵ، دەروێشی گەڕیدە و بێماڵ، ڕەبەن
*

کوردێنراوی سوکەڵەناوی عەبدوڵلایە |عبداللە| واتا بەندەی پەرۆشی خودا، دەروێشی گەڕیدە، ڕەبەن

کە بوەتە |عەبداڵ، ئەبداڵ، عەوداڵ، ئەڤداڵ|. هەروەها بەم شێوانەش هەن: |عەودوڵا، عەوڵا، ئەوڵا، عەبڵا، عەبالە، عەبانێ، عەبدی، عەبدۆ، عەبدە، عەبەکە، عەبە، عەبۆ، ئاپۆ|،.. تاد

لە شێوەزاری کوردیدا جێگۆرکێی پیتی |ب| بۆ |و|. هەروەها پیتی |ع| بۆ |ئە| دیاردەیەکی باوە
 
لە بنەڕەتەوە ناوەکان بەپێی زمانەکان بێژەی (فۆنەتیک) جیاوازیان هەیە، بۆ نمونە: ناوی |حەوا| لای عەرەب و فارس و کورد، کەچی بە زمانی ئەڵمانی دەبێتە |ئێڤە|، بە ئینگلیزی دەبێتە |ئیڤ|،.. تاد

******