ژ ʒ

28.01.2013 09:49

ژ ʒ

ژان، ئازار، ئێش

جیاوازیی نێوان |ژان و ئازار| تەنیا هەر ڕەهەندی زمان نیە، بەڵکو ڕەهەندی فەلسەفی و دەرونناسی و کۆمەڵناسیشە

وشەی |ژان| زیاتر بۆ ئێشی ناوەوەیە وەکو: ژانی ناخ و ڕۆح، ژانی مێشک و ژانەسەر، ژانی هەناو و ژانەسک

وشەی |ئازار| زیاتر بۆ ئێشی ئەندام و کۆئەندامی لەشە وەکو: ئازاری دڵ و جگەر، سپڵ و گورچیلە، ئازاری دەست و پێ، قاچ و قول، و شان و مل، پشت و کەلەکە،.. تاد

بەڵام جیاوازیەکی قوڵی بوونگەری لە نێوانیاندا هەیە، بۆ نمونە

بینین و دیتنی ئازاری کەسێک جیاوازە لەوەی کە خۆت ژانێکت هەبێت، تۆ هەست بە ئازاری کەسێک دەکەیت، بەڵام خۆت ژانەکەی ناچێژی

لێرەوە هەرگیز پیاو ژانی منداڵبون ناچێژێ، بەڵام ئازارەکەی ژن دەبینێ. بێگومان بابەتی سایکۆلۆژی درێژترە

******

  • Gelatine, Gelee, Gel, gelare, Ejiao
  • ژەلاتینە، ژێلە

بە زمانی سینی/چینی ئەم وشەی سەرەوە بریتیە لە ژەلاتینەی خەڕەم (نێرەکەر) و هەرە (ماکەر) و هەرۆ (جاشکۆڵە)، واتە هەتوانی کەر/هەر/خەری دکتۆری تەقلیدی و سونەتی وەک پزیشکیی نەرێتی بۆ جوانکاریی پێستی لەش

وشەی لاتینی |ژەلاتینە| واتا گیرساو، مەیو، دەڵەمە. هولام |هلام|. هێلم، سرێش و چرێش

دەچێتەوە سەر بنەڕەتی کرداری لاتینی |ژێلارێ| واتا مەین، گیرسان

وشەی لاتینی |ژێلە| دەچێتەوە سەر کورتکراوەی |ژێلاتین| بە هەمان مانا

خزمە لەگەڵ وشەی |ژەلێرت|، کە دۆخێکی خەست و خۆڵی دەڵەمەیی و گیرساوەیە دوای کوڵانی سەروپێ و ئێسقان و پێست و گۆشت