Etymologie! K. K ********************************************* بنەڕەتناسیی وشەکان! ک. ک

10.02.2013 00:00

کامیلۆ کاف Kamilo Kaf

Etymologie بنەڕەتناسیی وشەکان

 aː, a

ئابنوس

ebenos, ebenus, ebony, hbny, havnim, Apnus

دارێکی هیندی و حەبەشیە و لە گۆڕی فیرعەوندا دۆزراوەتەوە کە تەختەکەی ڕەش و قوڕس و ڕەق و چڕە، بەکار هێنراوە بۆ دروستکردنی تەخت، سەوڵەجان، گۆچانی سیحری، تاقم و دۆڵاب، دیکۆر، ئامێری موسیک و چەک، دەرگە و پەنجەرە، پەیکەری شەترەنج و شتی هونەری
 
بنەڕەتی وشەی |ئابنوس| دەچێتەوە سەر میسریی کۆن |هیبنی|. بە عیبری |هەڤنیم| چونکی لە نێو زماندا زۆرجار پیتی |ب، ڤ| جێگۆرکێ دەکەن
لێرەشەوە وشەکە چۆتە نێو یۆنانی کۆنەوە |ئێبێنۆس/ئەبێنۆس|، بە یۆنانی نوێ |ئەڤێنۆس|. لەمیشەوە بۆ لاتینی |ئێبێنوس/ئەبێنوس|. بە ئینگلیزی |ئەبەنی/ئیبۆنی|. بە ئەڵمانی |ئێبێن/ئەبێن|. بە ئیتاڵی ئەبێنۆ
بە پەهلەوی |ئاپنوس|. بە کوردی و فارسی و تورکی و عەرەبی دەوترێت ئابنوس
 

سپاس بۆ بەڕێز Ziyad Es'ed

کە وەک نمونەی ئابنوس ئەم دو بەیتە شیعرەی داناوە

 

  • بونیاتی کیبر و سەرکەشییە تاقی کیسرەوی
    دانانی زوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
    [نالی]

    عاجز مەبە هەرگیز لە چەپی چەرخی ئابنووس
    گشتی بەدەستی فەردە مەقامات و چارەنووس
    [قانع]
******
 
  • ئادەم و حەوا/هێڤا/ئێڤا/هەیڤا/حەیفا

  • بنیادەم: قابیل/کاین، هابێل/ئابێل، شێث،.. تاد

  • Adam & hawa'h\heva\Eva
  • Kain, Abel, Schet
بە عیبری |ئادەم| واتا مرۆ(ڤ). لێرەوە بنیادەم |بن آدم| واتا ئادەمیزاد
بە عیبری |حەواء| واتا ژینبەخش، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی |حەی| واتا ژیندار و گیاندار
بە ئارامی |حەویا|، بە عەرەبی حەییا |حیة| واتا مار. بە فینیقی |حەوات| واتا خاتو خوای دۆزەخ و ماران
بە ئوغاریتی |حیت و حوت| واتا ژیندار و گیاندار. بە کەنعانی واتا حەیەوان |حیوان| و گیانەوەر
بە لاتینی |هێڤا| واتا ژین و ژیان. دواتر وەک وشە یۆنانیەکە بوەتە ئێڤا
  •  
هەرچەندە ناوی ئادەم بۆ پیاوان بە کوردی و عەرەبی هەن، کەچی ناوی حەوا بۆ ئافرەتان بە کوردی و عەرەبی نین، بەڵام ناوی هێڤا و ئێڤا و حەیفا هەن
لە تەوراتدا هاتوە کە خودا لە پەراسوی ئادەم حەوای خوڵقاند، بەڵام لە قورئاندا بە هیچ جۆرێک ناوی حەوا نەهاتوە و چیرۆکی پەراسوەکەی تێدا نیە و تەنیا نوسراوە ژنەکەی ئادەم! بۆیە لای شیعە خودا لە پاشماوە قوڕەکەی ئادەم حەوای خوڵقاندوە، کەچی سونە باوەڕیان هەر بەو مەتەڵەی لاقەپرخە هەیە
  •  
بە گوێرەی چیرۆکی خوڵقان ئادەم 930 ساڵ لە سەر ئەم خاکەی زەویدا ژیاوە، پاش ساڵێک دوای مردنی ئادەم ئەمجا حەوای هاوژینیی مردوە. چەندین منداڵیان هەبوە و ناسراوترینیان قابیل/کاین و هابێل/ئابێل و شیث بون. یەکەم کوڕیان یەکەم بکوژ بوو کە براکەی خۆی کوشت، لێرەوە یەکەمین شەڕی براکوژی قەوما. کاری کوڕە گەورەیان جوتیاری بوو، براکەی شوانکارە بوو
 
وشەی |قاین/کاین| ناوێکی عیبریە کە بنەڕەتی وشەکە دیار نیە، بەڵام وەک گریمانەیەک بنەڕەتی قابیل دەبەنەوە سەر |قنه| واتا خوڵقاو و مەخلوق. یان دەیبەنەوە سەر وشەی ئەثیوپی |قین| واتا پیشەگەری. یان دەیبەنەوە سەر وشەی یەهودی و ئارامی |قیناه| واتا کارگێڕ، کارەکەر
ناوی عیبری |هەبێل| واتا هەناسە، فو و با. هابێل/ئابێل شوانکارە بوو، لە ڕێی خودا باشترین سەرەمەڕی کردە قوربانی، کەچی برا جوتیارەکەی خراپترتن بەروبومی کردە قوربانی. قوربانیی خوێن لای خودا پەسەند کرا و قوربانیی ڕوەک ڕەت کرایەوە، لێرەوە گێرە و کێشمەکە چڕتر و توندتر بوو، ئاکام قابیل هابێلی برای خۆی کوشت

ناوی عیبری |شێث| واتا بەخشینی خودا، جێگرەوە، کە ئەڵتەرناتیڤی برا کوژراوەکەیەتی. وەختێ ئادەم گەیشتە تەمەنی 130 ساڵی، سێهەم کوڕیان هاتە دونیاوە و کتومت شێوەی لە خۆی دەچوو، 912 ساڵ ژیا، بە دەستی خۆی ئادەمی باوکی ناشت. هەر ئەمیش دەبێتە باپیرە هەرە گەورەی |نوح|، بەڵام نەوە و وەچەی قابیلی براکوژ هەمویان نوقمی تۆفان بون و خنکان
******

شجرة العائلة[عدل]

شيث
عادة
صلة

في اليهودية

******
 
ئاسمان و ڕێسمان
 
بیروڕا بەبێ لۆژیکی زمان و بەڵگەی ڕێزمان دەبێتە خۆشباوەڕی

پەند: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێسمان

هەڵەی یەکەم: دیارە جیاوازیی نێوان ئاسمان و زەمین مەودایەکی گەورەیە، بەڵام ڕێسمان بە واتای زەوی نایەت

هەڵەی دوهەم: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێی ئاسمان وەک پەند بێمانایە، ئەگەر ڕێسمان واتای ڕێگەی ئاسمان بدات

هەڵەی سێهەم: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێی سمان وەک پەند بێمانایە، ئەگەر ڕێسمان واتای جێگەی سم و ڕێگەی وڵاخ بدات

هەڵەی چوارەم: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێسراو وەک پەند بێمانایە، ئەگەر ڕێسمان واتای گوریسی ڕێسراو بدات

هەڵەی پێنجەم: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێسمان بە واتای قسەی هەلەق و مەلەق، بێمانایە، چونکی پەندەکە باس لە جیاوازیی نێوانیان دەکات، نەک هەردو وشەکە هاومانا بن

شەشەم: جیاوازیی نێوان ئاسمان و ڕێسمان بە واتای دو شتی جیا کە هیچ پەیوەندیەک لە نێوانیاندا نەبێت، دروستە، بەڵام هێشتا نازانین کە لێرە واتای ڕێسمان چیە!! جگە لەوەیش ئەوکات زیاتر دەوترا: فڵان شت لە کوێ و فیسار شت لە کوێ! بۆ نمونە دەوترێت: زانست لە کوێ و حیکایەتی بەرئاگردان لە کوێ

حەوتەم: خۆت ئەم مەتەڵە هەڵبێنە! ک. ک

******

kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف

سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
wikitionary, wikipedia
 
ئاڵ، ئاڵە، شەوە، دێوەزمە، مێردەزمە، خێوەزمە، مۆتە و مۆتەکە
Alb, albus, alphos, *helbos, Alp, Alm, Elf, Elfe, Alba, Album
 
شەوە واتا جنۆکەی کابوس، تاپۆی سپی/چەرمە/چەرمو/چەرموگ/چەرمگی/چەرمی/گەور. لە بنەڕەتی وشەی |شەب|ەوە هاتوە کە کریستاڵی زاخ و زاجی سپیە، لە چاخی پێش زایینیەوە تا ئەمڕۆش دژ بە ئارەقەی لەش و کەڕوی پێست بەکار دەهێنرێت. لێرەوە |شەوە| واتا تارمایی سپی
 
دێوەزمە واتا جنۆکەی کابوس، وشەیەکی لێکدراوە، وشەی یەکەم: دێو بونەوەری ئەفسانەییە. وشەی دوهەم: زمە یان زەمە واتا شەبە و زاخی سپی. کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |دێوەزمە| واتا شەبەحی سپی یان تارمایی سپی
 
مێردەزمە واتا جندۆکەی کابوس. مێرد مەردومی خەیاڵیە. زەمە و شەبە زاخی سپیە. کەواتە |مێردەزمە| واتا تارمایی سپی
 
خێوەزمە واتا غولی چەرمو، حۆلی گەور، خێوە سپی. کەواتە بە هەمان شێوەی  پێشوتر |خێوەزمە| واتا تارمایی سپی
 
مۆتە یان مۆتەکە واتا جنۆکەی کابوس، لە وشەی ماتەوە هاتوە کە تەمی سپیی بەرچاوە یان ڕەشکە و پێشکەی بەرچاوانە. کەواتە |مۆتە| واتا تارمایی سپی
 
ئاڵ یان ئاڵە واتا جنۆکەی ساواڕفێن دژ بە ژنی زەیستان. |ئاڵ| واتا کاڵ-ڕەنگ و ڕەنگ-کاڵ، بە زمانی گێرمانی و ئینگلیزی پێی دەوترێت |ئالب| واتا تارمایی سپی، کە دەچێتەوە سەر |ئەلف و ئەلفە| واتا جنۆکەی کابوس. بە لاتینی |ئالبوس| واتا سپی. وشەی |ئالبوم| واتا تەختەی سپی یان لەوحەی سپی بۆ نوسینی کانۆن و قانونی شار. بە ئیندۆگێرمانی |*هەلبۆس| واتا سپی. بە یۆنانی |ئەلفۆس| واتا سپی. وشەی |ئالبا| واتا کراسی درێژی ڕەنگ سپیی بەر قەشەکان. دواتر وشەی |ئالب، ئالپ، ئالم| واتای کێو و مێرگی وەرگرتوە. چیدی پێویست ناکات کە ئاماژە بە ڕەنگی سپی بکەین، چونکی خودا تا کێو نەبینێ، بەفری تێ ناکا
 
بەرئەنجام
لە بنەڕەتەوە هەمو ئەم وشانە (ئاڵ، ئاڵە، شەوە، دێوەزمە، مێردەزمە، خێوەزمە، مۆتە، مۆتەکە) واتا تارمایی سپی
******
 

ئاودیۆ (ئاودیرێ)، ڤیدیۆ (ڤیدێرێ)، ئاودیفۆن، ڕادیۆ، ئاکوستیک، ئۆپتیک

تێلەگراف، تێلەڤیسیۆن، تێلەفۆن، تێلەفاکس (فاسێرێ)، تێلەسکۆپ

  • Audio (audire), Video (videre), Audi+phone, Radio, Akustik, Optik
  • Tele+graphein, Tele+vision, Tele+phone, Tele+fax (facere), Tele+skopein
وشەی لاتینی |ئاودیۆ| واتا دەبیستم، گوێم لێیە، ئامێری وشە و دەنگ. وشەکە دەچێتەوە سەر فرمان و کرداری |ئاودیرێ| واتا بیستن
وشەی لاتینی |ڤیدیۆ| واتا دەبینم، چاوم لێیە، ئامێری وێنە و ڕەنگ. وشەکە دەچێتەوە سەر فرمان و کرداری |ڤیدێرێ| واتا بینین
وشەی لێکدراوی لاتینی و یۆنانی |ئاودیفۆن| واتا ئامێری بیستن بۆ گوێگران. وشەی لاتینی |ئاودیرێ| واتا بیستن. وشەی یۆنانی |فۆنە| واتا دەنگ
  •  
وشەی یۆنانی |ئاکوستیک| واتا هونەری دەنگدانەوە و بیستن. وشەی |ئاکوەین| واتا بیستن
وشەی یۆنانی |ئۆپتیک| واتا هونەری ڕەنگدانەوە و بینین. وشەی |ئۆپتیکۆس| واتا بینین
  •  
وشەی لێکدراوی یۆنانی |تێلەگراف| واتا ناردنی دوراودوری ئاماژە، گەیاندنی دوراودوری نامە و بروسکە. وشەی یۆنانی |تێلە| واتا دور، دوراودور. وشەی یۆنانی |گرافەین| واتا نوسین، ئاماژە
وشەی لاتینی |ڕادیۆ| کورتکراوەیە بۆ وشەی لێکدراوی |ڕادیۆتێلەگرافی| واتا پەخشی لەرەی دەنگ، ئامێری ڕاگەیاندن. وشەی لاتینی |ڕادیوس| واتا تیشک، شەپۆلە وزە، لەرەی کورت و درێژ
وشەی لێکدراوی یۆنانی |تێلەڤیسیۆن| واتا دوراودور بینین، ئامێری دەنگ و ڕەنگ، تێڤی. وشەی |ڤیسیۆن| واتا وێنە بینین، وێناندن
وشەی لێکدراوی یۆنانی |تێلەفۆن| واتا دوراور ئاخاوتن، ئامێری دەنگ. وشەی |فۆنە| واتا دەنگ
وشەی لێکدراوی یۆنانی و لاتینی |تێلەفاکس| واتا دوراودور ڕاپەڕاندنی کردارێک. وشەی یۆنانی |تێلە| واتا دور، دوراودور. فرمانی لاتینی |فاسێرێ| واتا کردن
وشەی لێکدراوی یۆنانی |تێلەسکۆپ| واتا ئامێری دوربین. وشەی |سکۆپەین| واتا ڕوانین

******

urfa, urha, urhoy, ruha, riha

ئورفە

بە ئارامی |ئورهۆی|. بە ئەرمەنی |ئورهە|. بە عەرەبی |ئورفە|. بە کوردی |ڕیهە|. بە تورکی |شانلیئورفە|. ناوە کۆنەکە واتا شاری پێغەمبەران
بە یۆنانی کۆن |ئێدێسە| واتا شاری سەر ئاو، یان قەڵای سەر دورگە
******

******

ب B

  • برک
  • Rheuma, rhein, acetabulum

بەرئەنجامێکی بەرایی دەربارەی برک/چکی کە (باداری، کۆڵنج/قۆڵنج، تەشەنوج/تشنج، ڕەقیتە)یش هەن

یەکەم: لەبەر ئەوەی زۆرجار کەلەکە و حەوزەی پشت توشی برک دەبن، بۆیە بە کەلەکە و حەوزەش هەر دەڵێن برک یان بڕک/ئەستێڵ/حەوزە. بێگومان بڕک مانای دیکەی هەیە کە لێرەدا بۆ ڕونکردنەوەی واتای باداری و کۆڵنج پێویستمان پێی نیە


دوهەم: برک/بڕک دەچێتەوە سەر وشەی |بڕ/بڕین| کە دو مانایان پێکاوە

لەبەر ئەوەی ئازاری برک وەک ئەوە وایە کە دڕک و چقڵ یان تیرێکی تیژ بە لەشدا بچەقێ و ئازار لە ئەندامێکی لەشدا بوەستێ، کە ئاکامی گرژبونی ماسوڵکەکانە، بۆیە برک خەسڵەتی بریسک و بڕین و تێچەقان و تێڕاچون وەردەگرێت

لەبەر ئەوەی ئازاری برک وەک بڕە تەزویەک دێت و دەچێت، ئازارێکی بڕبڕ و پچڕپچرە، بۆیە خەسڵەتی بڕوسک واتا بڕێک وەردەگرێت، وەک دەوترێت کوڵەژان و کورتە ژان

سێهەم: لەبەر ئەوەی برک تەزوی ژانی تیژ و ئێشی خێرایە، بۆیە خەسڵەتی بروسک و بەرق وەردەگرێت

سێ نیشانەی برک: بریسک/بڕین، بڕوسک/بڕ، بروسک/تەزوی ژان

برک جۆرێکە لە باداری |ڕۆیما|ی جومگە و ئێسک و ماسوڵکەکان. وشەی یۆنانی |ڕۆیما| دەچێتەوە سەر وشەی |ڕاین/ڕەین| واتا تەوژم و تەزو، ئاماژەیە بۆ تەزوی ژان و ئازار
******
 

بەهەشت، فیردەوس، عەدەن


Das Wort Paradeisos (griechisch παράδεισος „Tiergarten“, „Park“; lateinisch paradisus; mittelpersisch und hebräisch pardēs) wurde von den Griechen aus dem avestischen pairi-daēza (wörtlich „umgrenzter Bereich“) übernommen. Das griechische Wort bezog sich ursprünglich auf persische Königsgärten, im biblischen Zusammenhang auch auf „Gottesgärten“. In der Septuaginta, der griechischen Übersetzung der Tora, bezeichnet es unter anderem den Garten Eden.

پێش ئایینە ئیبراهیمیەکان لە ئەفسانەکاندا بیرۆکەی بەهەشت هەبوە

وشەی |ڤەهیشت/وەهیشت| پەهلەوی. وشەی |بەهەشت| کوردی و فارسی
وشەی |مینۆ| پەهلەوی
وشەی |فیردەوس| عەرەبێنراوە
وشەی |جەنەت| عیبری و عەرەبی
وشەی |عەدەن| ئەکەدی و عیبری
نزیکەی مانای هەمو ئەم وشانەیان شوبهاندوە بە نایابترین باغ و بوستان
وشەی |پەرەدیس| واتا ڕوبەرێکی پەرژیندار، مەبەست بەهەشتە کە زمانی یۆنانی لە زمانی ئاڤێستایی وەریگرتوە و ئەمجا هاتۆتە نێو زمانی لاتینیەوە، لێرەشەوە عەرەبێنراوە و کراوەتە |فیردەوس|. بە ئەکەدی |پەردێسو|. بە عیبری |پەردێس| واتا باخی پەرژیندار، مەبەست بەهەشتە
******
 
  • بیبەر/پیپەر، دەلوبیبەر، پیلپیل، فیلفیل/فەلافیل

  • piper, peperi, pippali, pepper, Pfeffer, Paprika

بە یۆنانی |پێپەری|، بە لاتینی |پیپەر| واتا بیبەر

بە سێربی |پاپریکە|، بە ئەڵمانی |پفێفەر|، بە ئینگلیزی |پێپەر| واتا بیبەر

بنەڕەتی ئەم وشانە ئێرانی-هیندین، بە فارسی |پیلپیل|، بە جێگۆڕکێی پیتی |پ| بۆ |ف| بە عەرەبی بوەتە |فیلفیل/فەلافیل| بە |فولفول|یش هەیە، کە دەچنەوە سەر بنەڕەتی وشەی هیندیی کۆن |پیپالی| واتا تۆی بیبەر و ناوکەبیبەر هەروەکو بەهاراتی تون و تفت و تیژ تێکەڵ خواردن دەکرێت

وشەی |دەلوبیبەر| واتا بیبەری سەوزی تۆخ یان شین کە بیبەرێکی درێژی زۆر تونە. هەروەها وشەی |دەلو| بە واتای شێت دێت، ڕەنگە تامە تون و تیژەکەی دەلوبیبەر مرۆڤ شێت و هار بکات

دەلوجەر و هەوجهار ناوی بیبەرن 

******
  • پیلپیل، فیلفیل/فەلافیل، بیبەر/پیپەر، دەلوبیبەر

  • piper, peperi, pippali, pepper, Pfeffer, Paprika

بە یۆنانی |پێپەری|، بە لاتینی |پیپەر| واتا بیبەر

بە سێربی |پاپریکا|، بە ئەڵمانی |پفێفەر|، بە ئینگلیزی |پێپەر| واتا بیبەر

بنەڕەتی ئەم وشانە ئێرانی-هیندین، بە فارسی |پیلپیل|، بە عەرەبی |فیلفیل/فەلافیل| کە دەچنەوە سەر بنەڕەتی وشەی هیندیی کۆن |پیپالی| واتا تۆی بیبەر، ناوکە و دەنکە بیبەر هەروەکو بەهاراتی تون و تفت و تیژ تێکەڵ خواردن دەکرێت

وشەی |دەلوبیبەر| واتا بیبەری سەوزی تۆخ یان شین کە بیبەرێکی درێژی زۆر تونە. هەروەها وشەی |دەلو| بە واتای شێت دێت، ڕەنگە تامە تون و تیژەکەی دەلوبیبەر مرۆڤ شێت و هار بکات



Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/etymologie%21-k-k-%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a-bn%db%95%da%95%db%95tnas%db%8c%db%8c-wsh%db%95%da%a9an%21-%da%a9-%da%a9/

پ P

  • پاڕانۆید
  • Paranoid = paranoia + eides

 پاڕانۆید وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە کە لە دو وشە پێک هاتوە

  • یەکەمیان: |پاڕانۆیا| واتا خەڵەفان، تێکچون
  • دوهەمیان: |ئایدێس| واتا هاوشێوە، لێکچو
  • کەواتە |پاڕانۆید| واتا هاوشێوەی پاڕانۆیا، هاوشێوەی تێکچون، خەڵەفان-ئاسا
  •  
  • پاڕانۆید دەردێکی سایکۆلۆژی و دەرونیە، بەری حەزێکی دەستکردە کە تاسەی ناو خودی مرۆڤ نیە، بەڵکو داب و نەرێت، یاسا و ڕێسا، دال و مەدلول، ئەویدی و ئەویدی گەورە، ئاپۆرە و بازاڕ، مێدیا و ماسمێدیای سەرمایەداری ئەو حەزە دەستکردانەی لە ناو مرۆڤ چاندون
  •    لە بنەڕەتدا دۆخی شیزۆیی واتە ڕۆحی نائۆرگان، ڕۆحێک کە نەبێتە ماشین و مەکینەی ئۆرگانیسم و بیۆلۆژی و فیسیۆلۆژی، نەبێتە ئامێری درێژکردنەوە و درێژەپێدانی ستەم، ڕۆحێک کە نەچێتە ژێر ڕکێفی هیچ سیستەمێکی چەپێنەر و خەسێنەر و پاڕانۆیی و پاڕانۆیدیەوە (Paranoid). پاڕانۆید وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە: یەکەمیان پاڕانۆیا (paranoia) واتا خەڵەفان و تێکچون، دوهەمیان (eides) واتا لێکچو و هاوشێوە، هەردو وشەکە پێکەوە واتا پاڕانۆیی-ئاسا (هاوشێوەی پاڕانۆیا) یان خەڵەفان-ئاسا (هاوشێوەی تێکچون)، ئەم دەردە بەری ئەو حەزە دەستکردانەیە کە تاسەی ناو خودی مرۆڤ نین، بەڵکو داب و نەرێت، یاسا و ڕێسا، دال و مەدلول، ئەویدی و ئەویدیی گەورە، ئاپۆرە و بازاڕ (ماسە و مێسە)، مێدیا و ماسمێدیای سەرمایەداری ئەو جۆرە حەزە دەستکردانەیان لە ناو مرۆڤدا چاندوە، سایکۆپاتی (Psychopathie) واتا دەردە-دەرون (دەرون-بیماری) کە هەر لەو حەزە دەستکردانەوە سەرچاوەی گرتوە. ئەڵبەتە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی و ئاکادێمی و وتاری فیکری و دەقی ئەدەبیاتی کوردی لێوانلێون لە گرێ و گرێچنیی پاڕانۆیی و فێتیشی (Fetishism) واتە دوبارە بەرهەمهێنانەوەی سیستەمی بە شمەکبون و بە کاڵابون، وەبەرهێنانی زێدەبەهای حەزێکی بیمارانە و پاڕانۆیانە و فێتیشیانە (شمەکیانە). لێرەوە ڕۆحی نائۆرگان خۆڕاپسکانە لە هەمو جەبرێک و ناوەندێک، خۆئازادکردنە لە هەر خۆشباوەڕیەک و گەوجاندنێک
  •  
  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/
  • پاڕانۆیی و پاڕانۆیدیەوە (Paranoid). پاڕانۆید وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە: یەکەمیان پاڕانۆیا (paranoia) واتا خەڵەفان و تێکچون، دوهەمیان (eides) واتا لێکچو و هاوشێوە، هەردو وشەکە پێکەوە واتا پاڕانۆیی-ئاسا (هاوشێوەی پاڕانۆیا) یان خەڵەفان-ئاسا (هاوشێوەی تێکچون)، ئەم دەردە بەری ئەو حەزە دەستکردانەیە کە تاسەی ناو خودی مرۆڤ نین، بەڵکو داب و نەرێت، یاسا و ڕێسا، دال و مەدلول، ئەویدی و ئەویدیی گەورە، ئاپۆرە و بازاڕ (ماسە و مێسە)، مێدیا و ماسمێدیای سەرمایەداری ئەو جۆرە حەزە دەستکردانەیان لە ناو مرۆڤدا چاندوە، سایکۆپاتی (P
  •  
  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/
  • پاڕانۆیی و پاڕانۆیدیەوە (Paranoid). پاڕانۆید وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە: یەکەمیان پاڕانۆیا (paranoia) واتا خەڵەفان و تێکچون، دوهەمیان (eides) واتا لێکچو و هاوشێوە، هەردو وشەکە پێکەوە واتا پاڕانۆیی-ئاسا (هاوشێوەی پاڕانۆیا) یان خەڵەفان-ئاسا (هاوشێوەی تێکچون)، ئەم دەردە بەری ئەو حەزە دەستکردانەیە کە تاسەی ناو خودی مرۆڤ نین، بەڵکو داب و نەرێت، یاسا و ڕێسا، دال و مەدلول، ئەویدی و ئەویدیی گەورە، ئاپۆرە و بازاڕ (ماسە و مێسە)، مێدیا و ماسمێدیای سەرمایەداری ئەو جۆرە حەزە دەستکردانەیان لە ناو مرۆڤدا چاندوە، سایکۆپاتی (P
  •  
  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/
  • پاڕانۆیی و پاڕانۆیدیەوە (Paranoid). پاڕانۆید وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە: یەکەمیان پاڕانۆیا (paranoia) واتا خەڵەفان و تێکچون، دوهەمیان (eides) واتا لێکچو و هاوشێوە، هەردو وشەکە پێکەوە واتا پاڕانۆیی-ئاسا (هاوشێوەی پاڕانۆیا) یان خەڵەفان-ئاسا (هاوشێوەی تێکچون)، ئەم دەردە بەری ئەو حەزە دەستکردانەیە کە تاسەی ناو خودی مرۆڤ نین، بەڵکو داب و نەرێت، یاسا و ڕێسا، دال و مەدلول، ئەویدی و ئەویدیی گەورە، ئاپۆرە و بازاڕ (ماسە و مێسە)، مێدیا و ماسمێدیای سەرمایەداری ئەو جۆرە حەزە دەستکردانەیان لە ناو مرۆڤدا چاندوە، سایکۆپاتی (P
  •  
  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/

******

پاساوی نادروست

زمان ڕێزمانێکی چەقیو و وەستاو نیە، بەڵکو پڕۆژەیەکی بەردەوامە و بەردەوامیش پێویستیی بە دەستکاری و ئاسانکاری و جوانکاری هەیە. وشەسازی بە هەمەڕەکی و گۆترەکاری ناکرێت کە بۆ پەروەردەکردن و فێربونی چەمکە زانستیە ئەکادێمیەکان نادروست دەشکێتەوە

چەمکی نادروست لە نەزانینەوە لە لایەن خوێندەواری خاوەن بڕوانامەی ئەکادێمیەوە وەرگێڕاوە یان وەرگرتوە، ئەمجا وەک چەمکێکی نادروستی ئەتککراو کەوتۆتە نێو زمانی کوردیەوە، پاشان بۆ پەردەپۆشکردنی هەڵەکەی خۆی کەوتۆتە هۆنینەوەی پاساوی گونجاندنی گۆکردنی وشەکە لەگەڵ تایبەتمەندیی فۆنەتیکی کوریدا کە ئەمیان ڕێسای سنورداری تایبەتی خۆی هەیە و بە هەڕەمەکی و گۆترەکاری وشە ساز نادرێت. زانکۆ و پەرلەمان و مێدیای هەرێم لێوانلێون لە پاساوی نادروست. ئەمانیش دو جۆرن
 
یەکەم: خوێندەوارێکی ئەکادێمی کە لە خۆرهەڵاتدا فێری زمانیکی ئەوروپی بوە، بەبێ ئەوەی لە وڵاتێکی ئەوروپیدا ژیابێت کە زمانەکەی بۆ وەرگێڕانی چەمک هێشتا ماویەتی
وەک نمونەی: هەڵەی فلیم کە |فیلم| دروستە. هەڵەی ویدیۆ کە |ڤیدیۆ| دروستە. هەڵەی وەرگێڕانی حەرفی: کێڵگەی نەوت،.. تاد
 
دوهەم: خوێندەوارێکی ئەکادێمی کە لە خۆرئاوادا خوێندویەتی و فێری زمانێکی ئەوروپی بوە، بەڵام هێشتا دەرەقەتی وەرگێڕانی چەمک نایەت، تەنانەت بەپێی رێزمانیش وشەکەی نادروست وەرگرتوە
وەک نمونەی: هەڵەی کاندید کە |کاندیدات| دروستە. هەڵەی: ڕیفراندۆم، کەمپین، پڕاکتیزەکردن، پڕاکیتزەبوون، پڕاکتیزەبوو، پڕاکتیزە کردبوو، تیۆریزەکردن، تیۆریزە دەکات، ڕیالیزە دەکرێن،.. تاد
 
ئەم چەمکە |بە تیۆریکردن| نەک |بە تیۆریزەکردن|، چونکی پاشگری |یزە/یسە| تایبەتە بە زمان و ڕێزمانی ئەوروپی بە واتای |کردن یان بون|ی کوردی دێت، ڕێزمان ڕێ بەوە نادات و ناکرێ وشەی |کردن| دوجار بە دوای یەکتردا بنوسرێنەوە. لەبەر ئەوە سەرجەم چەمکە لاتینی و یۆنانیەکان کە بە پاشگری |یزە| هاتونەتە نێو زمانی کوردیەوە، جگە لە هەڵەیەکی ڕێزمانی هیچ شتێکی دی نین
 
خاڵێکی دی کە پەیوەستە بە ڕێنوس و حونجەکردنی پیتەکان و گۆکردنی وشەکانەوە، کە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی بە پەروەردەکردن و فێربونی چەمکە زانستیە ئەکادێمیەکانەوە هەیە. بێگومان فۆنەتیکی ئینگلیزی بۆ زمانی کوردی دەست نادات، چونکی نوسین و گۆکردنی وشەی ئینگلیزی تەواو جودان، لە کاتێکدا نوسین و لەفزکردنی وشەی کوردی هەروەکو زمانی ئەڵمانی، وشەیەک چۆن بنوسرێت، هەر وایش دەخوێنرێتەوە، یان بە پێچەوانەش هەر ڕاست و دروستە، وشەیەک چۆن بخوێنرێتەوە، هەر وایش دەنوسرێت. بێگومان حاڵەتی کەم لە ئاوارتەش (استثناء) هەن
بۆ نمونە
 
otomatic
گۆکردنی وشەکە بە ئینگلیزی: ئۆتۆماتیک

automatic

نوسینی وشە ئینگلیزیەکە: ئاوتۆماتیک

Automatik

گۆکردن و نوسینی وشەکە بە ئەڵمانی هەردو وەکیەک وان: ئاوتۆماتیک
 
نوسینەوەی فۆنەتیکی ئینگلیزی بە پیتی کوردی |ئۆتۆماتیک| جارێکی دی بە پیتی ئینگلیزی ڕاست نایەتەوە لەگەڵ ئەسڵی نوسینی وشەکەدا، بەڵام فۆنەتیکی ئەڵمانی |ئاوتۆماتیک|، ڕێک بۆ زمانی نوسین و گۆکردنی کوردیش هاوشێوەن

******

Pale, palen, pellen, pulen, *spol-, spolium, spoliare

پاڵە

  • دیارە کە |پاڵە| لە ناوەکەی خۆیەوە نەهاتوە، چونکی خۆی بە مانای بەرگ و توێکڵ دێت، بەڵکو |پاڵە| کاتێک دەبێتە مانای جوتیار یان کرێکار کە پەلوپۆ و دەستوپل دەکەونە |پاڵەکردن| واتا بەرگکردنەوە، توێکل داماڵین، بەروبوم ڕنین، لێکردنەوەی بەر، درەوکردن/دروێنەکردن
  •  
  • بێگومان |پاڵە| دەچێتەوە سەر ئیندۆگێرمانی |*سپۆل-| واتا داماڵین، داکەندن. بە لاتینی |سپۆلیوم| واتا لێکردنەوەی شتێک وەک دەسکەوت، نێچیر، داهات. فرمان و چاوگی |سپۆلیارێ| واتا چەککردن، تاڵانکردن، ڕوتکردنەوە
  •  
  • کەواتە |پاڵە| لەم فرمان و کردارانەوە سەرچاوەی گرتوە: |پالەن/پالێن|، |پەلەن/پێلێن|، |پولەن/پولێن|، هەمو ئەم وشانە بەو مانایە دێن کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە، واتە پاڵەکردن
  •  
  • بە ئەڵمانی وشەی |شار| بە واتای پاڵەکردن دێت، بە کوردی وشەی |پاڵە| بە واتای شاریش دێت

******

پەککەوتە/پەککەوتو

وشەی |پەک + کەوت(ە)| و لێککەفتە لێکدراون
 

وشەی یەکەم |پەک| واتا پاق. بە جێگۆرکێی پیتی |قاف| بۆ کاف

وشەی |پاق| واتا لاق، قاچ، پا، کە ئەمیان وشەیەکی زۆر کۆنە و بە شێوەی پێ، پیە، لینگ هەن

وشەی دوهەم |کەوت(ن)| واتا خستن، بەربونەوە، بەتایبەت لە نێو ئەم وشانەدا ماناکەی زەق دیارە، وەکو: داکەوتن، لەجێکەوتن، لێکەفتن، هەڵسوکەوت، دانیشتن، بەڵام ڕەگ و ڕیشەکەی دیار نیە

پاشگری |ە| ناوسازە، واتە سازدەری ناوە

هەردو وشەکە پێکەوە |پەککەوتە| واتا لەپاکەوتو، لێکەفتە، لاکەوتە، لەکارکەوتو، لەجێکەوتو

سەرنج

بابەتی ئێرە تەنیا هەر پرسە لە ڕەگوڕیشە و بنەڕەتی وشەکان، واتاکانی |پەک| بەم جۆرەی خوارەوە نوسراون و ناسراون
 
١- هەل، دەرفەت
٢- ناچاری و ئیحتیاج
٣- هێز و توان
٤- وشەی سەرسوڕمان پەکو
٥- دەربڕینی خەم: پەکم پێ ناکەوێ
٦- مەحتەل
٧- پشت و پەنا
٨- پاڵپشت و پشتگیر
٩- پایە، کۆڵەکە، ڕاگر
١٠- ،.. هتد

******

  • Polei\poleo, pennyroyal, pulegium\pulex, basilikos\Basilikum, sibilus, minthe\Minze
  • پونگە، ڕەیحانە، نەعنا
وشەی کوردی و ئیرانی |پودینە/پودنە/پونە/پونگە/پنگە| جۆرێکە لە گژوگیا نەعنای بۆندار
بە ئەڵمانی |پۆلەی|. بە ئیسپانی |پۆلیۆ|. بە ئینگلیزی |پێنیڕۆیال|. بە لاتینی |مێنتە پولێگیوم| واتا کێچکوژە، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی |پۆلێکس| واتا کێج. ئالێرەوە بە ئەڵمانی |فلۆکراوت| واتا گژوگیای کێچ
 
وشەی عەرەبی |ڕەیحان| واتا گژوگیای ڕێحانەی بۆنخۆش
بە یۆنانی |باسیلیکۆس| واتا شاهانە. بە لاتینی |سیبیلوس| واتا شازادە، بەچکە شا. ڕەنگە لەوەوە هاتبێ کە مەرهەمی شاکان بوە
 
وشەی عەرەبی نەعنا(ع) گژوگیایەکی بۆندار و تامدارە بۆ داودەرمان و خواردن و خواردنەوە، بۆ هەرسکردن و باداری و تەنگەنەفەسی بەکار دەهێنرێت
بە ئینگلیزی |مینت|. بە ئەڵمانی |مینزە|. بە لاتینی |مێنتە|. بە یۆنانی |مینتە| یان مینثە
*************************************************************************
ئەفسانەناسیی (میتۆلۆژی) یۆنانی دێرین وای بۆ گێڕاینەوە
مینثە پەریی دەریا و کچی ئۆکیانۆس (ئۆقیانوس) بوو، بەڵام هادێس واتا خوای مەرگ، لە ژێرزەمینەوە بە کەژاوە زێڕینەکەی خۆیەوە بۆی ڕاپەری و حۆریی بە شەوارە خست و دەیویست دەستی بۆ ببات، دەسبەجێ خاتو پێرسێفۆنە واتا خواژنی مەرگ، فریای کەوت و پەریی دەریای بۆ ڕوەکی نەعنای بۆنخۆش وەرگۆڕاند
ئیدی لەو ڕۆژەوە پەری بوە نەعنا، لێرەوە پەری مینتە بوە گژوگیای مینت
*************************************************************************
  • پێک(ەوە) - پێک(را) - پێڕا
    واتە پاشبەندی (ەوە) گۆڕاوە بۆ (را)، بێگومان پاشبەندی (ەوە) وەک پاشبەندی (دا) وایە

    وێک(ەوە) - وێک(ڕا)- وێڕا
    واتە بە هەمان شێوەی پێشوتر پاشبەندی (ەوە) بوەتە پاشبەندی (را)، بەڵام دواجار پیتی (ک) خوراوە

  • Kamilo Kafruschy
    لەبەر ئەوەی تێک هاوواتای پێک و وێک(ەوە)یە کە ئەمیان پێشوتر وتمان بوەتە |پێکرا، وێکرا|، بۆیە بە هەمان شێوەش بوەتە |تێکرا| چونکی پێک هەروەکو تێک واتا هەمو و گشت، هەر لێرەشەوە |پێکرا و تێکرا| هاوواتان. دواجاریش پیتی (ک) لە هەردوکیاندا |پێکرا، وێکرا| سواون بونەتە پێڕا و وێڕا
******

ت T

تەما

وشەی |تەما| فرەمانایە، ئەمەی خوارەوە دو ڕیشەی جیاوازی هەمان وشەیە، بەڵام بە دو مانای جیاوازەوە
 
  • یەکەم: تەما 1
یەکەم ڕیشەی |تەما| واتا ئاوات/ئومێد، خواست/نیاز، ئارەزو، کە بنەڕەتەکەی دەچێتەوە سەر دەم و تام و کام
هێشتاش لە چەند وشەیەکدا هەر ماون، وەکو: |تەماواز| واتا ئاواتەخواز. هەروەها |تەمارزو| واتا تامەزرۆ، دەمەچێژ، ئارەزو

  •  
  • دوهەم: تەما 2
دوهەم ڕیشەی |تەما| کورتکراوەی |تەماح| کە دەچێتەوە سەر وشەی عەرەبی |طماع| واتا رژد، چنۆک
******
 

ج ʤ

 

چ ʧ

kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف

سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
wikitionary, wikipedia

 

chin, kinn, kinnus, gen, gena, *genu-, genus

چەقەسو، چەقاوەسو، چەقەسرۆ، چەقەچرو، چەقەچناوە
 
چەقەسو وشەیەکی لێکدراوە
 
یەکەم وشە |چەقە| واتا چەنە، زەنا، قاڵە و قاو، القال و القیل
بە ئینگلیزی |چین|. بە گێرمانی |کین|. بە ڤاڵشی |گێن|. بە لاتینی |گێنە|. بە گۆتی |کینوس|. بە یۆنانی |گێنوس|. هەمویان دەچنەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*گێنو-| واتا چانە/چەنە، چناوە/چەناوە، چناکە/چەناگە، زەنەخ، ئەرزینگ
دوهەم وشە |سو| واتا سوێ، تاسە، مەراق
کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |چەقەسو/چەقاوەسو| واتا تاسەی چەنەدان، سوێی چەنەلێدان، مەراقی قاڵە و قاو، هەڵەوەر، چەقەوەر واتا چەنەباز
 
چەقەسرۆ و چەقەچرو وشەیەکی لێکدراون
 
وشەی |سرۆ، چڕو| واتا بێژ/وێژ و گۆ، دەچنەوە سەر سڕین و چڕین
کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |چەقەسرۆ، چەقەچرو| واتا چەنەبێژ، چەقەوێژ، چەنەگۆ، چەنەهەراش واتا چەنەباز
 
چەقەچناوە وشەیەکی لێکدراوە
 
وشەی |چناوە/چەناوە| واتا چەناگە/چناکە، چەنە/چەقە
کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |چەقەچناوە/چەقەچەناوە| واتا چەقەچەق و چەنەچەن واتا چەنەباز
 
چناکەشکیاگ وشەیەکی لێکدراوە
 
وشەی |شکیاگ/شکیاو| واتا شکاو، دەچنەوە سەر شکان
کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |چناکەشکیاگ/چانەشکیاو| واتا چەنەشکاو، چەنەبێژ، هەرزەوێژ، هەرزەچەنە واتا چەنەباز
 
ئەنجام
لە بنەڕەتەوە هەمو ئەم وشانە (چەقەسو، چەقاوەسو، چەقەسرۆ، چەقەچرو، چەقەچناوە، چەقەبێژ) واتا چەنەباز

******

چین 
Gen, Gene, genea, gennan

  •    وشەی |چین| بە بنەڕەت دەچێتەوە سەر ئەو وشانەی سەرەوە کە بە یۆنانی بە مانای زان/زاین و بەرەباب و نەسل و شەجەرەی خێزان و خێڵ دێن، سەرەتا لە ڕوی باوەڕداری و کۆمەڵایەتی و کار و پیشەوە وەکیەک بون و دواتریش نەوەکان میراتگەری هەمان شت بون، پاشان وشەکە بۆ مانای چینێکی کۆمەڵایەتیی وەکیەک و هاوکار و هاوپیشە بەکار هاتوە، ئەمجا بە گەشەکردنی مانای چین بۆ توێژ توێژی ژێرزەوی وەک چینەناسیی زەمین و گیۆلۆژی، یان هەڵچنینی دەستە دەستەی هەر شتێکی سەرزەوی وەک ئارخیۆلۆژی و گیۆمێتری و بیناسازی و ئەندازە بەکار  هێنراوە
  •  
  •    لۆژیکی ڕامان هەر لۆژیکی زمان خۆیەتی، لۆژیکی ڕامان و زمان پێمان دەڵێت کە |چین/طبقة| بە مانای نەسل و شەجەرەی خێزان پێش هونەری بیناسازی و ئەندازە کەوتوە، چونکی وەختێ نەسل و شەجەرەی خێزان وەک |چین/طبقة| هەبون، هێشتا خانوەکان قوڕ یان دار و ڕەشماڵ بون، هێشتا |چین/طبقة| لە خانوە قوڕەکان دەژیان، خانوی گڵینی چینە کۆمەڵایەتیەکان پێش چینەکانی بیناسازی و چینەکانی ژێرزەمین دەکەون. ئێستاش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا نەک هەر گوند و لادێ، بەڵکو لە ناو خودی شارەکانیشدا ماڵ و خانوی چەندین گەڕەک گڵن. لێرەوە لۆژیکی زمان پێمان دەڵێت کە چینی کۆمەڵایەتی پێش چینی ساختمان دەکەوێت. نەستی زمان ڕاستتر دەدوێت کە دەڵێت: چین لە دوای چین، واتا نەوە دوای نەوە، وەچە پاش وەچە! بە عەرەبی وشەی |طبقة| بە مانای نەسل و شەجەرەی خێزانیش دێت کە بە کوردی |چین و بەرەباب|ی پێ دەڵێن

******

چینی و سینی

sinea, cina, china, shina, keramos, Porzellan, Sinologie, Apfelsine
 
سینی یان چینی واتا دەفرێکی پانی خڕ، هەم بە واتای |خوان و سفرە|یش دێت
سینیی دار پێی دەوترێت دارتەبەق. سینیی چەرم پێی دەوترێت کەوڵ
سینیی قوڕ پێی دەوترێت کێرامیک/سیرامیک واتا گڵینە/قوڕینە، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی وشەی یۆنانی |کێرامۆس| واتا گڵ و قوڕ
سینیی بلوریی سپی پێی دەوترێت پۆرزێلانە کە وشەیەکی ئیتاڵیە و شوبهێنراوە بە سەدەف/صدف و مرواریی گوێچکە ماسی
خوان وشەیەکی پەهلەویە. سفرە لە سوفرەی |سفرة| عەرەبیەوە هاتوە، وەک تۆشە واتا خوانی سەفەری، وەک پرێسکە/پریاسکە واتا خۆراکی سەفەر
 
بە هیندی و لاتینی |سینا| واتا دەوڵەتی |تسین|. بە یابانی |شینا|. بە چینی و سینی |تسۆنگوۆ| کە دەچێتەوە سەر بنەماڵەی تشین/سین/کین. بە ئەڵمانی |کینا|. بە ئینگلیزی |چاینە|. بە کوردی |سین و چین|. بە عەرەبی |صین|، لێرەوە سینی بە عەرەبی بوەتە صینیة
 
سینی و چینی لە ناوی |سین و چین|ەوە هاتون و دەچنەوە سەر بنەماڵەی تسین کە دو سەدە پێش زاین دامەزرێنەری ئێمپڕاتۆری سین یان چین بوو
 
هەر لێرەشەوە چەمکی |سینۆلۆژی| واتا سینناسی، واتە زانستی توێژینەوەی زمان و کولتور و ژیاری گەلانی سین و چین
هەروەها سەرەتا ئەوروپی مێوەی پرتەقاڵ و نارنجی نەناسیبوو، بۆیە هەر پێی دەوت سێوی سینی
******
سەرنج
بەگوێرەی ئەم خشتەیەی خوارەوە هەر دیالێکت و لەهجە و زمانێکی فەرمیی هەر ناوچە و هەرێمێکی سین و چین و دەوروبەری لە گۆگردن و فۆنەتیکی وشەکاندا جیاوازن، بۆیە گۆکردنی وشەکە بە هەر زمانێکی ڕەسمیی ناوچەیەک ئاساییە بەم شێوانە: تسین، تشین، چین، سین، کین،.. تاد
*************************************************************************
Liste der chinesischen Sprachen und Dialekte
*************************************************************************
Sprache Alternativer Name Sprecher Hauptverbreitungsgebiet
*************************************************************************

Mandarin Nordchinesische Dialekte, Beifanghua (北方話 / 北方话)
Beifang Fangyan (北方方言) ca. 955 Mio. China, Taiwan, Malaysia, Indonesien, Singapur
******
Wu Wuyu (吳語 / 吴语), Wuyueyu (吳越語 / 吴越语), Jiangnanhua (江南話 / 江南话), Jiangzhehua (江浙話 / 江浙话) ca. 80 Mio. China: Yangzi-Mündung, Shanghai
*******
Min Minyu (閩語 / 闽语), Fujianhua (福建話 / 福建话) ca. 75 Mio. China: Fujian, Hainan, Taiwan
Yue /
******
Kantonesisch Yueyu (粵語 / 粤语), Guangdonghua (廣東話 / 广东话), Guangzhouhua (廣州話 / 广州话), Guangfuhua (廣府話 / 广府话), selten: Baihua (白話 / 白话) ca. 70 Mio. China: Guangdong, Guangxi, Hongkong, Macao
******
Gan Ganyu (贛語 / 赣语) ca. 48 Mio. China: Jiangxi, Hubei; auch Hunan, Anhui, Fujian
******
Jin Jinyu (晉語 / 晋语) ca. 48 Mio. China: Shanxi, Innere Mongolei; auch Hebei, Henan
******
Kejia / Hakka Kejiayu (客家語 / 客家语), Kejiahua (客家話 / 客家话) ca. 48 Mio. China: Süd-China, Taiwan
******
Xiang Xiangyu (湘語 / 湘语), Hunanhua (湖南話 / 湖南话) ca. 38 Mio. China: Hunan

******
 
  • چێڵەفرای، جلفرای

  • Hamburger, Rost-,, fry = braten
چێڵەفرای وشەیەکی لێکدراوی لەهجەی عیڕاقیە
 
وشەی کوردی |چێڵ| کە بە لەهجەی عیراقی دەڵێن |چێڵە| واتا گۆشتی مانگا
وشەی ئینگلیزی |فرای| واتا سورەوەکراو. وشەی ئەڵمانی |ڕۆست| واتا برژاو
هەردو وشەکە پێکەوە |چێڵفرای| واتا گۆشتی مانگای سورەوەکراو بە ڕۆن و پیاز و تەماتە و پەتاتە و کەرەوزەوە
 
منیش سەرەتا وام دەزانی خواردنێکی ئینگلیزیە و لە ڕێگەی مەسیحیەکانی کوردستانەوە بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کۆمپانیای نەوتیان تێدا بوو، بڵاوبوەتەوە، بەڵام ئەمیان ڕاستە بۆ خواردنی ڕۆست، هەمبورگەر/سندویج هەمبێگەر،.. تاد
******
 

ħ ح

 

 خ x

  • خودا، ئێل، ئیلا |إلە|، ئەڵلاه |اللە|، یەهوە، ئێزد‌
  • El, Elohim, Ba'al, belum, istar, JhWh, Adonei, Ha Schem, Halleluja, allah, *guda-, kyrios, theos, deus, christo, Messias
ناوی ئیلاهەکان زۆرن و پێش ئەڵلاهی |اللە| نێو زمانی عەرەبی هەبون
 
وشەی |ئێل| واتا خوڵقێنەری گەردون و بوون و بونەوەر، کە گەورەترین و کۆنترین خودای نێو زمانە سامیەکانە، کۆی ئێل دەبێتە |ئێلۆهیم| واتا ئیلاهەکان. بە زمانی ئوغاریتی |ئیل| بۆ خوای تاک، |ئیلم| بۆ خوای جوت و کۆ ناوبراون
 
وشەی ئێل وەک نازناو بۆ پاشا و یاریش بەکار دێت. ناوی ئێل بە چەندین ناوی فریشتە و کەس و شوێنەوە لکاوە، وەکو: میکائێل، گابرێل، ڕافائێل
 
ناوی |إلە| واتا پەرستراو، ئەوەی خەڵکان دەیپەرستن
 
بەعەرەبی وشەی |اللهم/ئەڵلاهوما| واتا ئەی ئیلاه، هوما ناوێکی کۆنی ئیلاهە. ئیلاه لە قورئاندا نەوەت و نۆ ناوی هەیە کە بە ناوی ئەڵلاهەوە |اللە| دەبنە سەد ناو
 
وشەی |یەهوە| واتا فەرمانڕەوا، گەرچی خودای یەهودیە، بەڵام لە مەراسیمی ئایینی تەنیا هەر حاخام بۆی هەیە کە ناوی بەرێت، لەجیاتیی یەهوە دەڵێن |ها شێم| یان |ئادۆنەی/ئادۆنای| واتا ئیلاهی، خودێ و خودای من. وشەی |ئادۆن| واتا خودان
 
یەهوە بە چەند ناوێکەوە لکاوە، وەکو: یەهوذا، یەهوڕام
ناوی |عوبدیا، عبداللە| واتا بەندەی یەهوە و ئیلاه
ناوی |ئیلیاهو| واتا ئیلاهی یەهوە. دواتر کورتکراوەتەوە بۆ یاهو و یەهوە
 
ناوی ئیلاهەکان زۆرن و پێش ئەڵلاهی (اللە) نێو زمانی عەرەبی هەبون، لە کتێبی |تەناخ و قورئان|دا ناوی ئیلا و بەعل |بعل| هاتون کە خوای کەش و بەروبومە لای کەنعانی و فینیقی، بۆیە ئەمڕۆ ئەگەر کشتوکاڵ تەنیا هەر پشت بە باران و خوای کەش ببەستێ، ئیدی پێی دەوترێت |کشتوکاڵی بەعلی| واتا بەبێ پڕۆژەی ئاودێری
 
بەعل کوڕی گەورەترین ئیلاهی کەنعانیە کە بە |ئێل| ناودەبرێت. بێگومان بە عەرەبی وشەی بەعل بە واتای ڕەب |رب| و گەورەی ماڵ و مێردیش دێت، کۆی بەعل دەبێتە |بعول، بعال، بعولة|، هەروەها بە |أبعال| بینیومە و نوسراوە. بەعل نەیاری سەرسەختی حەزرەتی سلێمان بوو
ناوی بەعل بە چەندین ناوی شوێن و شارەوە لکاوە، وەکو: بەعلەبەک، بەعل شەمسی، بەعل زەبول
ئەڵبەتە |بەعل| تێکەڵ بە خێزان و داستانی |ئاستارتە|ی بابلی بوە، واتە خاتو |ئینانە|ی سومەری و خاتو |ئیشتار، عیشتار|ی ئەکەدی کە خوای عیشق و شەڕە، لای یۆنان بوەتە خاتو |ئافرۆدیتە| واتا خوای ئەڤین، لای ڕۆم بوەتە خاتو |ڤێنوس| بە هەمان واتا
 
وشەی ئێل وەک نازناو بۆ پاشا و یاریش بەکار دێت. ناوی ئێل بە چەندین ناوی فریشتە و کەس و شوێنەوە لکاوە، وەکو
 
ناوی |میکائێل، میخائیل| واتا ئیلا ئاسا، ئەوی وەک ئیلا وایە، گەوەرەترین و یەکەمین فریشتەی خودایە
ناوی |گابرێل، جوبرائیل| واتا پاڵەوانی ئیلا کە دوهەم فریشتەیە
ناوی |ئیسرافیل| ئەو فریشتەیەی لە ڕۆژی قیامەتدا فو بە قۆچێک دەکات، دەسبەجێ هەمو مرۆڤەکان دەمرن، هەر لەگەڵ دوهەم فودا هەمو مرۆڤەکان لەو دونیایە زیندو دەبنەوە، ئەڵبەتە وەک سێهەم فریشتە ناوی لە قورئاندا نەهاتوە، ڕەنگە هەر |ڕافایل| بێت
ناوی |عزڕائیل| واتا یاوەری خودا، وەک چوارەم فریشتە ناوی لە قورئاندا نەهاتوە، بەڵکو تەنیا هەر وەک فریشتەی مەرگ یان ڕۆحکێشان ناوی هاتوە
ناوی |ئیسمائیل، ئیسماعیل| واتا گوێڕایەڵی ئیلا
ناوی |ئیسڕائیل| واتا براوەی ئیلا، نازناوی یەعقوبە گوایە لەگەڵ فریشتەی ئیلادا تا بەرەبەیان زۆرانبازی کردوە، ئەمجا ئیلا پێی وتوە کە واز بهێنت و نازناوی ئیسڕائیلی پێ بەخشیوە بە واتای جیهاد بە هەوڵ و هێزی ئیلا. لێرەوە بە دوانزدە نەوەکەی یەعقوب دەڵێن بەنی ئیسڕائیل 
ناوی |بێت-ئێل| واتا ماڵی خودا
ناوی |وائیل| واتا فریادڕەس، وای ئیلا وەک هاوار بۆ خودا بردن
ناوی |ئیلیا، ئیلیاس| واتا ئیلاهی یەهوە. بەعل نەیاری سەرسەختی حەزرەتی ئیلیاس بوو
 
وشەی |یەهودی| واتا وەچەی یەهودای کوڕی یەعقوب/یاکۆڤ/ئیسڕائیل
وشەی |ئیسلام| واتا خۆدانەدەست ئیلاه
وشەی |مەسیحی| لە چاوگی |مەشح/مەسح|ی زمانی ئارامی و عیبریەوە هاتوە، مەسیح بە ئارامی |مەشیخا| و بە عیبری |ماشیاخ| واتا پیرۆزکراو بە ڕۆنی موقەدەس، هەر ئەم وشەیە چوەتە نێو زمانی یۆنانیەوە و بوەتە |مەسیاس| واتا پیرۆزکراو بە مەرهەمی موقەدەس واتە فریادڕەس. ئەم خۆچەورکردن و خۆپیرۆزکردنە بە ڕۆنی زەیتون و هەتوانی حەکیم ڕیتواڵێکی کۆنی پاشاکان و دیندارە پلەباڵاکان بون
ئەمجا وشەی یۆنانیی ڕەسەن |کریستۆس| واتا پیرۆزکراو بە ڕۆنی موقەدەس بۆ مەسیح بەکار هاتوە کە دەچێتەوە سەر کرداری |کریەین/خرییان| واتا چەورکردن و پیرۆزکردن، وشەی |کرێم| واتا مەرهەم، |کریسما| واتا ڕۆنی پیرۆز هەر لەم وشە یۆنانیەوە هاتون
بە لاتینی مەسیح دەبێتە |کریستوس|، بە زمانی ئەوروپی |کریست| بە شێوەیەکی گشتی
 
وشەی |یەهوە/یەهۆڤە| واتا فەرمانڕەوا، گەرچی خودای یەهودیە، بەڵام لە مەراسیمی ئایینی تەنیا هەر حاخام بۆی هەیە کە ناوی بەرێت، لەجیاتیی یەهوە دەڵێن |ها شێم| یان |ئادۆنەی/ئادۆنای| واتا ئیلاهی، خودێ و خودای من. وشەی |ئادۆن| واتا خودان
 
یەهوە بە چەند ناوێکەوە لکاوە، وەکو: یەهوڕام
ناوی |یەهودا/یەهوذا| واتا ستایشکراوی یان سپاسگوزاری یەهوە، هەر لەمیشەوە ناوی |یەهودی| هاتوە، یان پێشتر ناوی شوێن و شاخ و سەحرایش بەناوی |یودا/یەهودا| هەبوە
ناوی |یوهان، یوحەنا، یەحیا| واتا یەهوەی میهرەبان و بەخشندە
ناوی |توکابد دایکی مۆسا| واتا یەهوەی سەربڵند و شکۆدار
ناوی |عوبدیا، عبداللە| واتا بەندەی یەهوە و ئیلاه
ناوی |ئیلیاهو| واتا ئیلاهی یەهوە. دواتر کورتکراوەتەوە بۆ یاهو و یەهوە

بە یۆنانی |کیریۆس و تیۆس| واتا هالەلویا و خودا

بە لاتینی |دێوس| واتا خدێو، خێو، خوا، خودا

بە گێرمانی |*گودا-| واتا خودا، واتە جەوهەرێکی هانا و فریاد بۆ براو، یان ڕوحێکی فریادڕەس

بە ئاڤێستایی |بەغە، بەغ، بەخ| واتا خودا، خاوەند، خواوەند. وشەی |بۆغ، بۆک| هەمان واتایان هەیە، کە بە چەند ناوێکەوە لکاون، وەکو: بەغداد، بەختەران، بەغپور/فەغفور، بۆکان

بە پەهلەوی |بەگە، بەگ| واتا خدێو، خێو، خێوەند و خواوەند

وشەی |ئاهورا مەزدا، ئاورمەز، هۆرمز| واتا ئێزد و یەزدانی مەزن، ئیلاهی گەورە. وشەی |هۆر| واتا خۆر و خورشید

وشەی |ئیزەت| پەهلەویە، کۆی وشەکە دەبێتە ئیزدان واتا یەزدان

بە کوردی هەمو ئەم وشانە (خودا، خودێ، باخۆ، خودان، هۆمان، هوما، پەروەردگار، خواوەندگار، ئێزد، یەزد، یەزدان، ئیلاه) ناوی خودان واتا خودا، خدێو، خێو، خێوەند، خاوەند و خواوەند

  • خودا، ئێل، ئیلا |إلە|، ئەڵلا |اللە|، یەهوە، ئێزد‌
  • El, Elohim, Ba'al, belum, istar, JhWh, Adonei, Ha Schem, Halleluja, Allah, *guda-, kyrios, christo, Messias
ناوی ئیلاهەکان زۆرن و پێش ئەڵلاهی نێو زمانی عەرەبی هەبون، لە کتێبی تاناخ و قورئاندا ناوی ئیلا و بەعل |بعل| هاتون کە خوای کەش و بەروبومە لای کەنعانی و فینیقی، بۆیە ئەمڕۆ ئەگەر کشتوکاڵ تەنیا هەر پشت بە باران و خوای کەش ببەستێ، پێی دەوترێت کشتوکاڵی بەعلی واتا بەبێ پڕۆژەی ئاودێری
 
بەعل کوڕی گەورەترین ئیلاهی کەنعانیە کە بە |ئێل| ناودەبرێت. بێگومان بە عەرەبی وشەی بەعل بە واتای ڕەب و گەورەی ماڵ و مێردیش دێت، کۆی بەعل دەبێتە |بعول، بعال، بعولة|، هەروەها بە |أبعال| بینیومە و نوسراوە. بەعل نەیاری سەرسەختی حەزرەتی سلێمان بوو
ناوی بەعل بە چەندین ناوی شوێن و شارەوە لکاوە، وەکو: بەعلەبەک، بەعل شەمسی، بەعل زەبول
ئەڵبەتە |بەعل| تێکەڵ بە خێزان و داستانی |ئاستارتە|ی بابلی بوە، واتە خاتو |ئینانا|ی سومەری و خاتو |ئیشتار، عیشتار|ی ئاکادی کە خوای عیشق و شەڕە، لای یۆنان بوەتە خاتو |ئافرۆدیتە| واتا خوای ئەڤین، لای ڕۆم بوەتە خاتو |ڤێنوس| بە هەمان واتا
 
وشەی |ئێل| واتا خوڵقێنەری گەردون و بوون و بونەوەر، کە گەورەترین و کۆنترین خودای نێو زمانی سامیە، کۆی ئێل دەبێتە |ئێلۆهیم| واتا ئیلاهەکان. بە زمانی ئوغاریتی |ئیل| بۆ خوای تاک، |ئیلم| بۆ خوای جوت و کۆ ناوبراون
 
وشەی ئێل وەک نازناو بۆ پاشا و یاریش بەکار دێت. ناوی ئێل بە چەندین ناوی فریشتە و کەس و شوێنەوە لکاوە، وەکو
ناوی |میکائێل، میخائیل| واتا ئیلا ئاسا، ئەوی وەک ئیلا وایە، گەوەرەترین و یەکەمین فریشتەی خودایە
ناوی |گابرێل، جوبرائیل| واتا پاڵەوانی ئیلا کە دوهەم فریشتەیە
ناوی |ئیسرافیل| ئەو فریشتەیەی لە ڕۆژی قیامەتدا فو بە قۆچێک دەکات، دەسبەجێ هەمو مرۆڤەکان دەمرن، هەر لەگەڵ دوهەم فودا هەمو مرۆڤەکان لەو دونیایە زیندو دەبنەوە، ئەڵبەتە وەک سێهەم فریشتە ناوی لە قورئاندا نەهاتوە، ڕەنگە هەر ڕافایل بێت
ناوی |عزڕائیل| واتا یاوەری خودا، وەک چوارەم فریشتە ناوی لە قورئاندا نەهاتوە، بەڵکو تەنیا هەر وەک فریشتەی مەرگ یان ڕۆحکێشان ناوی هاتوە
ناوی |ئیسمائیل، ئیسماعیل| واتا گوێڕایەڵی ئیلا
ناوی |ئیسڕائیل| واتا براوەی ئیلا
ناوی |بێت-ئێل| واتا ماڵی خودا
ناوی |وائیل| واتا فریادڕەس، وای ئیلا وەک هاوار بۆ خودا بردن
ناوی |ئیلیا، ئیلیاس| واتا ئیلاهی یەهوە. بەعل نەیاری سەرسەختی حەزرەتی ئیلیاس بوو
بەعەرەبی وشەی |اللهم/ئەڵلاهوما| واتا ئەی ئیلاه، هوما ناوێکی کۆنی ئیلاهە. ئیلا لە قورئاندا نەوەت و نۆ ناوی هەیە کە بە ناوی ئەڵلاهەوە دەبنە سەد ناو
 
وشەی |یەهودی| واتا وەچەی یەهودای کوڕی یەعقوب
وشەی |ئیسلام| واتا خۆدانەدەست ئیلا
وشەی |مەسیحی| لە چاوگی |مەشح/مەسح|ی زمانی ئارامی و عیبریەوە هاتوە، مەسیح بە ئارامی |مەشیخا| و بە عیبری |ماشیاخ| واتا پیرۆزکراو بە ڕۆنی موقەدەس، هەر ئەم وشەیە چوەتە نێو زمانی یۆنانیەوە و بوەتە |مەسیاس| واتا پیرۆزکراو بە مەرهەمی موقەدەس واتە فریادڕەس. ئەم خۆچەورکردن و خۆپیرۆزکردنە بە ڕۆنی زەیتون و هەتوانی حەکیم ڕیتواڵێکی کۆنی پاشاکان و دیندارە پلەباڵاکان بون
ئەمجا وشەی یۆنانیی ڕەسەن |کریستۆس| واتا پیرۆزکراو بە ڕۆنی موقەدەس بۆ مەسیح بەکار هاتوە کە دەچێتەوە سەر کرداری |کریەین/خرییان| واتا چەورکردن و پیرۆزکردن، وشەی |کرێم| واتا مەرهەم، |کریسما| واتا ڕۆنی پیرۆز هەر لەم وشە یۆنانیەوە هاتون
بە لاتینی مەسیح دەبێتە |کریستوس|، بە زمانی ئەوروپی |کریست| بە شێوەیەکی گشتی
 
وشەی |یەهوە| واتا فەرمانڕەوا، گەرچی خودای یەهودیە، بەڵام لە مەراسیمی ئایینی تەنیا هەر حاخام بۆی هەیە کە ناوی بەرێت، لەجیاتیی یەهوە دەڵێن |ها شێم| یان |ئادۆنەی/ئادۆنای| واتا ئیلاهی، خودێ و خودای من. وشەی |ئادۆن| واتا خودان
 
یەهوە بە چەند ناوێکەوە لکاوە، وەکو: یەهوذا، یەهوڕام
ناوی |یوهانا، یوحەنا، یەحیا| واتا یەهوەی میهرەبان و بەخشندە
ناوی |توکابد دایکی مۆسا| واتا یەهوەی سەربڵند و شکۆدار
ناوی |عوبدیا، عبداللە| واتا بەندەی یەهوە و ئیلا
ناوی |ئیلیاهو| واتا ئیلاهی یەهوە. دواتر کورتکراوەتەوە بۆ یاهو و یەهوە
 

بە یۆنانی وشەی |کیریۆس| واتا هالەلویا و خودا

بە گێرمانی وشەی |*گودا-| واتا خودا، واتە جەوهەرێکی هانا و فریاد بۆ براو، یان ڕوحێکی فریادڕەس

بە ئاڤێستایی وشەی |بەغە، بەغ، بەخ| واتا خودا، خاوەند، خواوەند. وشەی |بۆغ، بۆک| هەمان واتایان هەیە، کە بە چەند ناوێکەوە لکاون، وەکو: بەغداد، بەختەران، بەغپور/فەغفور، بۆکان

بە پەهلەوی وشەی |بەگە، بەگ| واتا خدێو، خێو، خێوەند و خواوەند

وشەی |ئاهورا مەزدا، ئاورمەز، هۆرمز| واتا ئێزد و یەزدانی مەزن، ئیلاهی گەورە. هۆر واتا خۆر و خورشید

بە کوردی وشەی |خودا، خودێ، خۆدی، باخۆ، خودان، هۆمان، یەزدان، هوما، هۆما، هومای، هۆمای، پەروەردگار، ئێزد، یەزد، ئیلا| ناوی خودان

******


Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/etymologie%21-k-k-%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a%2a-bn%db%95%da%95%db%95tnas%db%8c%db%8c-wsh%db%95%da%a9an%21-%da%a9-%da%a9/
******

د D

دەرماڵە

دەرماڵە بە واتای زەمالە وشەیەکی لێکدراوە
وشەی |دەر| واتا داهات و درامەت

وشەی |ماڵ| واتا شتی تایبەتیی کەسێ
پێکەوە هەردو وشەکە |دەرماڵە| واتا داهات و درامەتی تایبەتیی کەسی، زەمالە

******

  • دەسکەهاوەن/دەسکەوان

    dastak, hAvan

    بۆ کوتان و وردکردنی دانەوێڵە، گژوگیای وشککراوە، بەهارات، داودەرمان، لە گەرمیانەوە هەتا سنە بەم ئامرازە دەوترێت |دەسکەهاوەن| یان ئاونگ
    لە سلێمانی پێی دەوترێت |دەسکەوان|، کە کورتکراوەی |دەسکەهاوەن|ە، بە قوتدانی پیتی |هێ| بوەتە دەسکەوان
  • هاوەن لە دار و بەرد و گڵ و کانزا دروست دەکرێت. چەکی ئاڕپیجی و تۆپیش هەر بەم ناوەوە هەن
  •  
    وشەی |دەسکوئاونگ| لێکدراوە
    یەکەمیان: دەسکە کە بچوککراوەی |دەستەک/دەستە/دەست|ە، هەروەک دەسکی دەرگە و پەنجەرە
    دوهەمیان: هاونگ کە کورتکراوەی |ئاڤ-پەنگ|ە واتا پەنگ-خواردنەوەی ئاوی نێو چاڵی تاشەبەرد وەک دەفرێکی قوڵ، ئەمجا بوەتە هاونگ و ئاونگ
    واتە دەستەوهەوەنگ (کورمانجی)، دەسکەوهاونگ، دەست(ک)اونگ (موکریانی)، دەسکوئاونگ، سەرەتا پیتی |و| لە نێوانیاندا خوراوە، ئەمجا بە قوتدانی پیتی |گ| بوەتە دەسکەهاوەن/دەستەهەوەن، ئەمیش بە قوتدانی پیتی |هێ| بوەتە دەسکەوان/دەسە(ئا)وان
  •  
    بە پەهلەوی |هاڤەن|. بە فارسی و عەرەبی |هاون|. بنەڕەتی وشەکە ئاڤێستاییە
  • ******
  •  
  • دەنگ
  • phone, Phonem, Phonetik, Phonologie
  • don, Ton, tonos, tonus, Stimme, stoma, Schall, *skel-, *skol-, Laut, Klang
  • tone, sound, voice, vote, votum, votant, votare
وشەی |دەنگ| لە زرنگەی سروشتەوە چێ کراوە، هەر شتێک ببیسترێت، ئەوە دەنگ و دەنگدانەوەی شتەکانە، هەروەکو: گڤەی با، لێزمەی باران، گرمەی هەورەتریشقە، هاژەی شەپۆل، جریوەی باڵندە، دەنگەژێی گیانەوەر، زرمەی شتەکان
 
لەخۆڕا نیە، منداڵ بەر لەوەی پێ بگرێ، هەر کە گوێی لە زایەڵەی موسیک و بەندی ئەم زەمانە دەبێت، بەبێ ئەوەی کەس فێری کردبێت، لە خۆیەوە دەڵێت دن دن، دواتر دەبێتە زم زم/زەمزەم. زەنگ و زەنگۆڵەش ئاکامی سەدای بەرکەوتن و دەنگدانەوەی دو تەنە کە زیاتر لە مادەی ئاسن و مس پێک هاتون
 
بە زمانی ئەڵمانیی کۆن وشەی |دۆن| واتا دەنگ، دواتر بە ئەڵمانی نوێ دەبێتە |تۆن|، بە ئینگلیزی |تۆون|، کە دەچنەوە سەر بنەڕەتی یۆنانی |تۆنۆس| و بە لاتینی |تۆنوس| واتا دەنگ
 
کرداری دەنگدان و ناوی دەنگدانەوە لە وشەی |دەنگ|ەوە هاتون، بە ئەڵمانی وشەی |شال| کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*شێل-| یان |*شۆل-| واتا زایەڵە، سەدا، زرنگە
 
بە یۆنانی وشەی |فۆنە| واتا دەنگ، زرنگە، کە ئەم وشانەی خوارەوەی چێ کردوە
وشەی |فۆنێم| واتا یەکە-دەنگی
وشەی |فۆنۆلۆگی| فۆنۆلۆژی واتا دەنگناسیی زمان، حونجەناسیی پیتەکان و وشەکان
وشەی |فۆنەتیک| واتا شێوازی گۆکردن، نطقیات/نوتقکردن، حینجەی پیتەکان و وشەکان
 
ئەڵبەتە زمانی ئینگلیزی ئیمانی وشەیان دەرهێناوە و بە کەڵکی چەمکە جیهانیەکان نایەت و زۆربەی هەرە زۆری چەمکە زانستیەکان زیاتر لاتینی و یۆنانین، چونکی وشەی ئینگلیزی بە شێوەیەک دەنوسرێت و بە جۆرێکی دی گۆدەکرێت، لە کاتێکدا زمانی ئەڵمانی هەروەکو زمانی کوری وشەیەک چۆن بنوسرێت، هەر بەو جۆرەش دەخوێنرێتەوە
 
بە ئەڵمانی وشەی |تۆن، لاوت، کلانگ، شتیمە| واتا دەنگ
بە ئینگلیزی وشەی |تۆون، ساوند، ڤۆیس، ڤۆوت| واتا دەنگ
 
پرس دەربارەی دەنگدان: جیاوازیی نێوان |ڤۆیس| و |ڤۆوت| چیە کە هەردوکیان واتا دەنگ
وەڵام

وشەی |ڤۆت| بۆ دەنگی هەڵبژاردن و بڕیاردان بەکار دێت، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی لاتینی |ڤۆتوم| واتا پەیماندان و دەنگدان، تصویت
وشەی |ڤۆتانت| واتا دەنگدەر، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی کرداری لاتینی |ڤۆتارێ| واتا دەنگدان و هەڵبژاردن

وشەی |ڤۆیس| واتا دەنگ، مافی دەنگ، دەنگ خستنە پاڵ کەسێک، حاڵەتێک یان دەربڕین و بیروڕایەک
بە ئەڵمانی پێی دەوترێت |شتیمە| واتا دەنگ، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی یۆنانی |ستۆما/شتۆمە| واتا دەم

لێرەوە هەردو وشەکە واتا دەنگ، بەڵام جیاوازیی نێوانیان کردار و گوتارە
وشەی |ڤۆیس| واتا دەنگێ بە دەم
وشەی |ڤۆت| واتا دەنگێ بە دەست

******

kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف
سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
wikitionary, wikipedia
 
  • دیالێکتیک و کۆبابەت
  • Dialektik, These, Antithese, Synthese

بابەت (تێسە) (These): مرۆڤ جەستەیە/ئۆبێکت

دژە-بابەت (ئانتی-تێسە) (Anti-These): مرۆڤ خودە/سوبێکت

کۆ-بابەت (سین-تێسە) (Syn-These): مرۆڤ عەقڵێکی موتڵەقە/ڕۆحی ڕەها

بابەت + دژەبابەت = کۆبابەت

ئۆبێکت + سوبێکت = ئەقڵی موتڵەق

بابەت (تێسە) (These): مرۆڤ جەستەیە (ئۆبێکت)

دژە-بابەت (ئەنتی- تێسە) (Anti-These): مرۆڤ خودە (سوبێکت)

  • کۆ-بابەت (سین- تێسە) (Syn-These): مرۆڤ عەقڵێکی موتڵەقە (ڕۆحی ڕەها)

  •  

These + Antithese = Synthese

بابەت + دژەبابەت = کۆبابەت

  • ئۆبێکت + سوبێکت = ئەقڵی موتڵەق



Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/

دیالێکتیک لای هێگل بە واتای لۆژیک دێت، لۆژیکیش ماتماتیکە، نمونەکەی سەرەوە هاوکێشەی ماتماتیک و لۆژیکی دیالێکتیکە، بە شێوەیەک کۆبابەت تێهەڵکێش و کۆکردنەوەی بابەت و دژەبابەتە. لای ئەم فەیلەسوفە بابەت بەشێک لە هەقیقەتە بەڵام هەمو هەقیقەت نیە، هاوکات دژەبابەتیش بەشێکە لە هەقیقەت و هەمو هەقیقەت نیە، بۆیە کۆبابەت دەبێتە گشت هەقیقەت و کۆی هەمو هەقیقەتە بەشبەشەکان و هەقیقەتێکی موتڵەق. لێرەوە دیالێکتیکی هێگل بە ناوی لۆژیکی بەش و گشتەوە گەڕانێکە بۆهەقیقەتێکی موتڵەق بە هۆی عەقڵێکی ڕەهاوە. ئەڵبەتە هەر لە سەرەتاوە دیارە کە زات و بابەت دو چەمکی ئەبستراکت و ڕوتن، دەرئەنجامەکەی بەبێ سەلماندن ئاشکرایە کە سوبێکت و ئۆبێکت دو دیوی یەکن، دوانە لێکدژەکان و دوفاقیەکان وەکو خود و جەستە دو دیوی یەک شتن، بەڵام کێشەکە کاتێک دەردەکەوێت کە هێگل دەوێت جیاوازیە ڕاستەقینەکان و دژە نادوان و نا-دوفاقیەکانیش بە زەبری تێهەڵکێش بیانکاتە کۆبابەت وەک سیستەمێکی گشتگیر و سەراپاگیر

جیاوازیی نێوان دیالێکتیکی هێگلی و نیتچەیی بریتیە لە جیاوازیی نێوان بوون و ببوون (ضرورة و صیرورة)، جیاوازیی نێوان ناچاری و بزاوتێکی هەمیشەیی، جیاوازیی نێوان چەقبەستن و گۆڕانێکی بەردەوام، جیاوازیی نێوان چەقین و گۆڕین، جیاوازیی نێوان وەستان و گۆڕان

  •    مایەی ڕامانە کە دیالێکتیکی هێگل مێتافیسیکی عەقڵی موتڵەقە بۆ گەیشتن بە هەقیقەتێکی موتڵەق، لە کاتێکدا بابەت و دژەبابەت بەبێ هیچ بەڵگە و سەلماندن و نەشتەرگەریی فیکری و ڕەخنەیەک هەردوکیان وەک دو چەمکی ڕوت و قوت لە بۆتەی کۆبابەتدا بە لۆژیکی ماتماتیک کۆدەکرێنەوە و دەبنە یەک
  •  
  •    بە دیوێکدا سەرەتا و کۆتای دەرئەنجامەکەی کۆبابەت دیار و ئاشکرایە، چونکی بابەت و دژەبابەت هەردوکیان دوفاقی و دوجەمسەرەکانن (دوالیسم). بە دیوێکی دی خۆ هەمو شتێک دوانە لێکدژەکان (Dualism) نین، بەڵکو شتێکی ڕاستەقینە لە ژیاندا هەیە کە پێی دەوترێت جیاوازی و ناسنامە، کتێبی جیاوازی و دوپاتبونەوەی دولوز (Deleuze) جوان ئەم بابەتەی خستۆتە ڕو. جیاوازی (Differenz) بە نێگەتیڤ و نەرێگوتن ناخۆلقێ، بەڵکو بە ئەرێگوتنی ژیان دەخوڵقێ. ناسنامە (Identität) مەرجی جیاوازی نیە، بەڵکو جیاوازی دەبێتە داهێنانی ناسنامە (شناس). جیاوازی پڕۆسەیەکی بەردەوامە و چرکەساتی بزاوتە و ساتەچرکەی ڕوداوە. ناسنامە دوبارە نابێتەوە، بەڵکو بەردەوام جیاوازی دوپات دەبێتەوە، ئەوەی وەک ڕوداوێک دوپات دەبێتەوە هەمیشە جیاوازیە. دیالێکتیکی هێگل جیاوازی دروست ناکات، بەڵکو بکوژی شتە جیاوازەکانە، جیاوازی لە نێو سیستەمێکی یەکانگیر و سەراپاگیر و گشتگیردا خنکاوە. ئەم لۆژیکەی هێگل لەباربردنی ململانێ و لەناوبردنی شتە ناکۆکەکان و سڕینەوەی دژەکان و کوشتنی فرە-ناسنامەکانە (فرەشناس). ئیدیۆلۆژیی دیالێکتیکی هێگل تا بینەقاقای نوقمی وەهمێکە کە تێکەڵەیەکە لە ئەقڵانیەت و گەردونیەت و جەوهەریەت و حەتمیەت


  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/
  •    مایەی ڕامانە کە دیالێکتیکی هێگل مێتافیسیکی عەقڵی موتڵەقە بۆ گەیشتن بە هەقیقەتێکی موتڵەق، لە کاتێکدا بابەت و دژەبابەت بەبێ هیچ بەڵگە و سەلماندن و نەشتەرگەریی فیکری و ڕەخنەیەک هەردوکیان وەک دو چەمکی ڕوت و قوت لە بۆتەی کۆبابەتدا بە لۆژیکی ماتماتیک کۆدەکرێنەوە و دەبنە یەک
  •  
  •    بە دیوێکدا سەرەتا و کۆتای دەرئەنجامەکەی کۆبابەت دیار و ئاشکرایە، چونکی بابەت و دژەبابەت هەردوکیان دوفاقی و دوجەمسەرەکانن (دوالیسم). بە دیوێکی دی خۆ هەمو شتێک دوانە لێکدژەکان (Dualism) نین، بەڵکو شتێکی ڕاستەقینە لە ژیاندا هەیە کە پێی دەوترێت جیاوازی و ناسنامە، کتێبی جیاوازی و دوپاتبونەوەی دولوز (Deleuze) جوان ئەم بابەتەی خستۆتە ڕو. جیاوازی (Differenz) بە نێگەتیڤ و نەرێگوتن ناخۆلقێ، بەڵکو بە ئەرێگوتنی ژیان دەخوڵقێ. ناسنامە (Identität) مەرجی جیاوازی نیە، بەڵکو جیاوازی دەبێتە داهێنانی ناسنامە (شناس). جیاوازی پڕۆسەیەکی بەردەوامە و چرکەساتی بزاوتە و ساتەچرکەی ڕوداوە. ناسنامە دوبارە نابێتەوە، بەڵکو بەردەوام جیاوازی دوپات دەبێتەوە، ئەوەی وەک ڕوداوێک دوپات دەبێتەوە هەمیشە جیاوازیە. دیالێکتیکی هێگل جیاوازی دروست ناکات، بەڵکو بکوژی شتە جیاوازەکانە، جیاوازی لە نێو سیستەمێکی یەکانگیر و سەراپاگیر و گشتگیردا خنکاوە. ئەم لۆژیکەی هێگل لەباربردنی ململانێ و لەناوبردنی شتە ناکۆکەکان و سڕینەوەی دژەکان و کوشتنی فرە-ناسنامەکانە (فرەشناس). ئیدیۆلۆژیی دیالێکتیکی هێگل تا بینەقاقای نوقمی وەهمێکە کە تێکەڵەیەکە لە ئەقڵانیەت و گەردونیەت و جەوهەریەت و حەتمیەت


  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/
******
 
  •    مایەی ڕامانە کە دیالێکتیکی هێگل مێتافیسیکی عەقڵی موتڵەقە بۆ گەیشتن بە هەقیقەتێکی موتڵەق، لە کاتێکدا بابەت و دژەبابەت بەبێ هیچ بەڵگە و سەلماندن و نەشتەرگەریی فیکری و ڕەخنەیەک هەردوکیان وەک دو چەمکی ڕوت و قوت لە بۆتەی کۆبابەتدا بە لۆژیکی ماتماتیک کۆدەکرێنەوە و دەبنە یەک
  •  
  •    بە دیوێکدا سەرەتا و کۆتای دەرئەنجامەکەی کۆبابەت دیار و ئاشکرایە، چونکی بابەت و دژەبابەت هەردوکیان دوفاقی و دوجەمسەرەکانن (دوالیسم). بە دیوێکی دی خۆ هەمو شتێک دوانە لێکدژەکان (Dualism) نین، بەڵکو شتێکی ڕاستەقینە لە ژیاندا هەیە کە پێی دەوترێت جیاوازی و ناسنامە، کتێبی جیاوازی و دوپاتبونەوەی دولوز (Deleuze) جوان ئەم بابەتەی خستۆتە ڕو. جیاوازی (Differenz) بە نێگەتیڤ و نەرێگوتن ناخۆلقێ، بەڵکو بە ئەرێگوتنی ژیان دەخوڵقێ. ناسنامە (Identität) مەرجی جیاوازی نیە، بەڵکو جیاوازی دەبێتە داهێنانی ناسنامە (شناس). جیاوازی پڕۆسەیەکی بەردەوامە و چرکەساتی بزاوتە و ساتەچرکەی ڕوداوە. ناسنامە دوبارە نابێتەوە، بەڵکو بەردەوام جیاوازی دوپات دەبێتەوە، ئەوەی وەک ڕوداوێک دوپات دەبێتەوە هەمیشە جیاوازیە. دیالێکتیکی هێگل جیاوازی دروست ناکات، بەڵکو بکوژی شتە جیاوازەکانە، جیاوازی لە نێو سیستەمێکی یەکانگیر و سەراپاگیر و گشتگیردا خنکاوە. ئەم لۆژیکەی هێگل لەباربردنی ململانێ و لەناوبردنی شتە ناکۆکەکان و سڕینەوەی دژەکان و کوشتنی فرە-ناسنامەکانە (فرەشناس). ئیدیۆلۆژیی دیالێکتیکی هێگل تا بینەقاقای نوقمی وەهمێکە کە تێکەڵەیەکە لە ئەقڵانیەت و گەردونیەت و جەوهەریەت و حەتمیەت


  • Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/anti-odipus-deleuze-und-guattari-kamilo-kafruschy-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%db%86%d8%af%db%8c%d9%be-%d8%af%d9%88%d9%84%d9%88%d8%b2-%d9%88-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%a9%d8%a7%d9%85%db%8c%d9%84%db%86-%da%a9%d8%a7/

ر R

 

ڕ ɽ

 
  • ڕیسک و سەرکێشی
  • risk, risico, risicare, adventure, Abenteuer

وشەی |ڕیسک| تازە هاتۆتە نێو نوسینی کوردیەوە، هاوردەیەکی زیادەیە، چونکی لە زمانی کوردیدا وشەی سەرکێشی و سەربزێوی و چەند وشەیەکی دی بە واتای |مجازفة، مغامرة| هەن، هاوردنی ئەم وشەیە بۆ نێو زمانی کوردی کێشەی زۆرە

وشەی |ڕیسک| دەچێتەوە سەر وشەی ئیتاڵی |ڕیسیکۆ| واتا سەرکێشی، ئەمیش دەچێتەوە سەر کرداری لاتینی |ڕیسیکارێ| واتا ڕێچکەگرتنی پڕ مەترسی، وەک لە کوردیدا دەوترێت ڕۆیشتن بە ڕێگەی هات و نەهات

  • وشەی ڕیسک بە مانای ڕێچکە نایەت، ڕێچکە و ڕیسک جودان، ڕیسک ڕێچکە نیە، ئەگەر فەرهەنگێک پڕ بە ماناکەی خۆی فەرهەنگ بێت، ئیدی بە یەک دێڕ ڕێسەکە دەنوسێتەوە
  • ناو + پاشگری بچوککردنەوە: چکە، ۆچکە، چە، ۆڵە، یلە،.. تاد
  • ڕێ + چکە = ڕێچکە واتا ڕێی بچوک و باریک

بە فارسی وشەی |ماجرا| بە مانا عەرەبیەکەی |ما جری| بەکار هاتوە، واتا بەسەرهات و قەومان و حیکایەت، بەڵام لەوەدا مانای نەپێکاوە کە هەم بە واتای |سەرکشی|ش بەکار براوە، چونکی هەمو سەرکێشیەک بەسەرهاتە، بەڵام خۆ هەمو بەسەرهاتێک سەرکێشی نیە! هەمو سەرکێشیەک گەڕان و دۆزینەوەی جۆگرافیایەکی نۆێ و کایەکی تازەیە، بەڵام هیچ کام لەم شتانە مەرج نین بۆ بەسەرهات! هەمو سەرکێشیەک لێوانلێوە لە بزێوی و بوێری و یاخیگەری و جێگۆرکێ و توڕەیی و ترس و مەترسی و عیشق، بەڵام هیچ کامیان شەرتی سەرگوزشتە و بەسەرهات نین

وشەی |سەرکێش| گونجاوترە لە (سەرکەش، سەرکەژ، سەرچڵ/سەرچیا، سەرکێو)، چونکی سەرکێش دەبێتە هەڵگری مانایەکی جیاواز لە هەمو ئەو وشانەی سەرەوە کە ئاماژەی دۆخێکی وەستاوی لوتکەی شاخە، بەڵام سەرکێش ئاماژەی دۆخێکی بزێو و بوێر و یاخی و سەرسەخت و جێگۆڕکێی و چاونەترسە، واتە هەڵگری مانای کۆی ئەم وشانەیە (جەربەزە، سەربزێو، سەرەڕۆ، سەرسەخت، لاسار)، چونکی هەر وشەیەک لەم وشانە هەڵگری یەک دو خەسڵەتە، بەڵام سەرکێش هەڵگری گشت خەسڵەتەکانە
******
 

ز Z

زەقنەموت/ژەقنەبوت

وشەیەکی لێکدراوی کوردیە
 

یەکەم وشە |زەقنە/ژەقنە| واتا فرەتاڵ وەکی ژەهری مار. جێگۆرکێی پیتی |ز، ژ| زەق بە وشەکەوە دیارە

بە عەرەبی و فارسی پێی دەوترێت زەقوم |زقوم| واتا مێوەی دۆزەخییان. بەری درەختێکی هیندیە کە هەرە تاڵ و تۆخ و تەڵخ و ڕەشە
 

دوهەم وشە |موت| وەک موتەموت و مڵەومو(ش) واتا گەڕان و تاموبۆکردنی خۆراک

هەردو وشەکە پێکەوە |زەقنەموت/ژەقنەبوت| واتا تاموبۆی فرەتاڵ

ئاکامی جێگۆرکێی پیتی |م| بۆ |ب| ژەقنەموت بوەتە ژەقنەبوت
******
 

ژ ʒ

ژان، ئازار، ئێش

جیاوازیی نێوان |ژان و ئازار| تەنیا هەر ڕەهەندی زمان نیە، بەڵکو ڕەهەندی فەلسەفی و دەرونناسی و کۆمەڵناسیشە

وشەی |ژان| زیاتر بۆ ئێشی ناوەوەیە وەکو: ژانی ناخ و ڕۆح، ژانی مێشک و ژانەسەر، ژانی هەناو و ژانەسک
وشەی |ئازار| زیاتر بۆ ئێشی ئەندام و کۆئەندامی لەشە وەکو: ئازاری دڵ و جگەر، سپڵ و گورچیلە، ئازاری دەست و پێ، قاچ و قول، و شان و مل، پشت و کەلەکە،.. تاد

بەڵام جیاوازیەکی قوڵی بوونگەری لە نێوانیاندا هەیە، بۆ نمونە
بینین و دیتنی ئازاری کەسێک جیاوازە لەوەی کە خۆت ژانێکت هەبێت، تۆ هەست بە ئازاری کەسێک دەکەیت، بەڵام خۆت ژانەکەی ناچێژی
لێرەوە هەرگیز پیاو ژانی منداڵبون ناچێژێ، بەڵام ئازارەکەی ژن دەبینێ. بێگومان بابەتی سایکۆلۆژی درێژترە

******

س S

ساپۆن و ساوین
sapouni, sapuna, sapo, sapone, savon, sabun, soap, Seife, *soipon, sapon, sAp

  • سابون: بە یۆنانی |ساپۆنی|. بە ماڵتایی |ساپونا|. بە ئێسپێڕانتۆ و لاتینی |ساپۆ|. بە ئیتاڵی |ساپۆنە|. بە فەرەنسی |ساڤۆن|. عەرەب هەر ئەم وشە فەرەنسیەی کردوە بە |صابون| هەروەک فارسی. بە تورکی |سابون|. بە ئینگلیزی |سۆپ/سۆئاپ|. بە ئەڵمانی |سایفە|. بە گێرمانی |*سۆیپۆن|، |ساپۆن|. هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر ڕەگی |ساپ| واتا گوشراو، پاڵێوراو، دڵۆپێنراو
  • کورد گۆکردنی وشەی |صابون|ی عەرەبی و فارسیی پێ قورس بوە، بۆیە |ساوین|ی بە سەرزاری خۆماڵی بەکار بردوە، مەبەست لە |ساوین| واتا بە خۆ-ماڵین و بە خۆ-ساوین و ساوان و سوان، بە فارسی |ساییدن| واتا سواندن

******

  • šakku, sákkos, saccus, Sakko, Sack, sac, saq
  • ساقۆ، ساکۆ

بە یۆنانی |ساکۆس| واتا قوماشێکی زبری موی بزن
بە لاتینی |سەکوس| واتا پۆشاکی بەندزبر
بە ئەڵمانی |ساکۆ| واتا چاکەتی و چێنراوی بەندزبری ئەستور
وشەی |ساک| واتا چنراوی موو، تورەکە، جەواڵ، گونیە. دەچێتەوە سەر زمانی عیبری |شەق/سەق| واتا جلوبەرگی بەندزبر
ئەمیش دەچێتەوە سەر زمانی ئاسوری |شەکو| واتا پۆشاکی گونیە کە زیندانیەکان دەیانپۆشی
بە کوردی |ساقۆ| واتا چاکەتی ئەستوری زبر

******

سەبون

samum, scirocco

سەبون و زەبون دو وشەی جیان
وشەی |زەبون| واتا بێچارە و داماو
وشەی |سەبون| واتا گڕەبا، ژەهرەبا/ژارەبا، بای سەم و سەموم
بنەڕەتی وشەکە دەچێتەوە سەر |سەم| واتا ژەهر. ئاکامی جێگۆرکێی پیتی |م| بۆ |ب، ن| سەموم بوەتە سەمون و سەبون
بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و زۆر زمانی ئەوروپی دی هەر دەوترێن سەموم
بە کەلهوڕی (کرماشانی) و گەرمیانی |سەون|. بە زاری جەزائیری |شیرۆکۆ|. بە زاری تونسی |شەهیلی|. بە زاری لیبی |قیبلی|. بە زاری مەغرینی |شەرقی|. بە بالیاری |کەلیما|. هەروەها ناوی مارین،.. تاد
 
گڕەبای سەبون لە وەرزی بەهار و هاویندا لە بیابانی باشوری ڕۆژهەڵاتەوە بە تەپۆتۆزێکی پڕتەن لمەوە هەڵدەکات بەرەو دەریای سپیی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا و شام و ئیسڕائیل دەگرێتەوە، پلەی گەرما دەگاتە سەروی پەنجاوە کە بونەوەر و زیندەوەر دەکاتە بریان، بۆیە تین و هاڵاوی گڕەکەیان بە ژەهرێکی کوشندە شوبهاندوە
گڕەبردو لە گڕەبای سەبونەوە توش دەبێت، تەنیا هەر تۆراخ/دوراغ چارەسەرە کە پێستی بە تۆراخ سواخ دەدرێت، بەردەوامیش تۆراخاوێکی خەستی پێ دەدرێت تا چاک دەبێتەوە

******

  • karkinos, canser, Krebs, Krabbe
  • سەرەتان/سرطان، قرژانگ

بە یۆنانی |کەرکینۆس| واتا سەرەتان/قرژانگ. دو هەزار ساڵ زیاترە پزیشک هیپۆکرات ئەم بیماریەی ناوبردوە
بە لاتینی |کەنسێر| واتا سەرەتان/قرژانگ، هەر لەم وشە یۆنانیەوە هاتوە
بۆیە ئەم بیماریەی بە سەرەتان/قرژانگ شوبهاندوە، چونکی ڕەقە و لە پەل و قاچەکانی قرژانگ دەچێ
لێرەوە بە زۆربەی زمانە ئەوروپیەکان هەر قرژانگە، بۆ نمونە
بە ئەڵمانی|کرێبس| واتا هەم نەخۆشیی سەرەتان، هەمیش قرژانگ
بەڵام مایەی پرسینە کە بۆچی کورد بە |شێرپەنجە| وەریگرتوە

******

  • سەفربەلک/سەفەربەرلیک 1913
  • seferberlik, safarberlik
وشەیەکی تێکەڵە لە تورکی و عەرەبی و فارسی. سەفەر/سەفیر بە عەرەبی واتا ڕێکخستن (کەمپەین و مۆبیل)، خۆئامادەکردن، چەکدارکردن. پاشگری فارسی بەر، پاشگری تورکی لیک/لق بۆ سازدانی ناو. پێکەوە مانای حەرفیی وشەکە واتا رێکخستن و بە مۆبیلەکردن (مۆبیلیسیرێن)، سازدانی خەڵک، چەکدارکردنی گەل
سەفەربەلک واتا ڕەشبگیری، سەربازگیریی زۆرەملێ، چەکدارکردنی گشتی و ئامادەباشیی شەڕ
پێش یەکەم جەنگی جیهانی و دواتریش خەلافەتی عوسمانی لە ویلایەتەکانی ژێردەستیدا (وەکو: عیراق، سوریا، لوبنان، میسر، سعودی،.. تاد) بانگەوازی بۆ جەنگاوەری جەبری (ئیجباری) کرد، کە دەبوو لە پانزدە ساڵانەوە تا چڵوپێنج ساڵان ڕاپێچی کوشتاری بەڵکان بکرێن، ئیدی بەزۆر بۆ شەڕ بران و هەر نەشگەڕانەوە. ساڵانی قاتوقڕی و ئافات، ئەو ڕۆژگارە گۆشتخۆران گۆشتی کەر و ڕۆنی سەگ و پشیلەیان دەخوارد

******

سۆل

sola\solum, solea, sole, Sohle, sula, suola, suela, zool
 

بە ئێنگلی/ئینگلیزی |سۆول/سۆلێ|، بە سڤێدی/سوێدی |سولا|، بە کەتەلانی |سۆلا|، بە ئیسپانی |سوێلا|، بە ئیتاڵی |سوۆلا|، بە هۆڵەندی |تسۆل/زۆل|، بە ئەڵمانی |سۆلێ| واتا ناوکیف، بنپێڵاو، بنپێ، هەروەها بە خوازە و مەجاز واتا درۆ

هەمو ئەم وشانەی سەرەوە دەچنەوە سەر بنەڕەتی لاتینی |سۆلا/سۆلوم| واتا ڕوتەخت، پێدەشت، زەمین. بە لاتینی |سۆلێیا| واتا سەندەل

بە کوردی |سۆل| واتا کەوش و پێڵاو. لەمیشەوە سۆلک واتا کەوشی سوکەڵە یان سەرپایی. سۆلدرو واتا کەوشدور یان پینەدۆز. سۆلبەند واتا ناڵبەند/نعلبند

جێی ڕامانە کە لە کتێبی (وەهای گوت یان وەها دووا زەردەشت)دا نیتچە |سۆلە|ی بە مەجازی بەکار بردوە و دەڵێت: (درۆ ماوەبەسەرچوەکان)ی زوبانە کۆنەکان، کەچی لە وەرگێڕانە کوردیەکاندا بە (پێڵاوی کۆن، ڕێگەی کۆن، یان دو سۆلەی شڕ) وەرگێڕدراون
 
تکایە ئەوی خوێنەر و ئەهلی کتێبە، با ئەم دێڕەی وەرگێڕانی سێهەم لەم کتێبەی (زەردەشت وای وت)، بەشی دوهەم بەناوی (منداڵەکە بە ئاوێنەیەکەوە)، لەگەڵ ساڵی چاپ و ژمارەی لاپەڕەکەدا دابنێت، بە سپاسەوە

لەبەر ئەوەی دوای ڕۆژانێکی زۆر کە هیچ خوێنەرێک و ڕۆشنبیرێک و نوسەرێک نەبوو! بە سپاسەوە جگە لە خودی وەرگێڕ خۆی کە ئەم دێڕەی بۆ نوسین، چونکی ئەو هەمو شین زارەی لە لایەن دەستەبژێری ڕۆشنبیر و نوسەرانەوە بۆ کتێب دەگێڕدران، وەک گشت کێشەکانی دی نوزانەوە و کرۆزانەوەی درۆ دەرچون و لە بنەڕەتەوە ئەسڵەن هەر خۆیان خوێنەر و ئەهلی کتێب نین

  • یەکەم وەرگێڕان ساڵی ٢٠٠١ ل ٩٦: گیانم ئیدی نایەوێ بە پێڵاوی کۆنەوە بگەڕێ
  • دوهەم وەرگێڕان ساڵی ٢٠٠٨ ل ٨٨: گیانم نایەوێت بە پێڵاوی کۆنە هەنگاو هەڵگرێت
  • سێهەم وەرگێڕان ساڵی ٢٠١٦: گیانم ئیتر نایەوێ بە رێگەی کۆن دا بئاژوێ
  • چوارەم وەرگێڕان ساڵی ٢٠١٩: چیتر ڕۆحم نایەوێ بە دوو سۆلی شڕەوە بڕوا
  • Nicht will mein Geist mehr auf abgelaufnen Sohlen wandeln

لێرە و بۆ ئێرە مانایەکی گونجاوی وشەکانی ئەم دێرەی دەقەکەی نیتچە
der alten Zungen لیسان و زوبانە کۆنەکان
abgelaufen ماوەبەسەرچو
Sohlen درۆکان
abgelaufnen Sohlen درۆ ماوەبەسەرچوەکان
wandeln نەک wandern
ئەگەرچی ئەم دو کردارە ئەڵمانیە لەیەک دەچن، بەڵام ماناکەیان جیاوازە، لە وەرگێڕاندا لێیان تێکچوە

لە دەقە ئەسڵیەکەی نیتچەدا نوسراوە: ... زوبانە کۆنەکان ... درۆ ماوەبەسەرچوەکان

واتە هەردو وشەی (زوبان) و (درۆ) نەک بە شێوەی تاک، بەڵکو بە کۆ نوسراون

******

  • سیمولارێ
  • Simulation, simulatio, simulare, simultaneus, simul, similis
  •  
  •   بە لاتینی |سیمولاتسیۆ| واتا لاسایکردنەوە، دەرکەوتەی ساختە و دەستکرد. |سیمولاتسیۆن| واتا هاوشێوەسازی، فریوسازی، فێڵسازی
  •  
  • بۆ نمونە: جیهانێکی مەجازی هاوشێوەی جیهانێکی واقیعی دروست بکرێت، واتە وەهم بکرێتە واقیع، ساختە جێی ڕاستەقینە بگرێتەوە، خەیاڵ هاوشێوەی ڕیال ساز بدرێت، ماشین و ئامێری سازدانی وەهم هاوشێوەی واقیع وەک پڕۆگرامی کۆمپیوتەر
  •  
  • ئاوەڵناوی |سیمول| واتا هاوشێوە، لێکچو. |سیمیلیس| واتا وەکیەک، چونیەک. |سیمولتان/سیمولتانۆیس| واتا هاوکات، هەمان کات، هاوبەش
  • فرمان و چاوگی لاتینی |سیمولارێ| واتا هاوشێوەسازدان، هاوشێوەسازان، هاوشێوەسازین، نواندنی دەستکرد، فریودان، خەڵەتاندن
  •  
  • واتە سازدانی تۆمەت هاوشێوەی واقعیەت، سازدانی وەهمیەت هاوشێوەی هەقیقەت
  • ******

ش ʃ

  • شەرم و شورەیی
  • Šarm, Scham, shame, schamte, skam, *(s)kam
  • Morgenrot, schamrot
  •  
  • بە پەهلەوی و فارسی و کوردی |شرم/شەرم| واتا ئابرو، حەیا
  • بە ئەڵمانی |شام|. بە ئینگلیزی |شەیم|. بە هۆڵەندی |شامتە|. بە سوێدی |شام| واتا شەرم
  • هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*شام| یان |*کام-| واتا داپۆشین
  •  
  • بە ئیندۆگێرمانی وشەی |*کامیتیا-| واتا کراس. وشەی |*کەمێنۆ-| واتا ئاسمان. وشەی |*کامێن-| واتا بەرد
  • هەمو ئەم وشانە بە هۆکاری بڕگەی یەکەمیانەوە |کام/کەم| دەچنەوە سەر هەمان بنەڕەتی هیندۆئەوروپی بە واتای داپۆشین
  •  
  • بە یۆنانی وشەی |درۆپی| و بە لاتینی |پودۆر| واتا شەرم. لێرەدا پێویستمان پێیان نیە، چونکی ناچنەوە سەر هەمان ڕیشە و بنەڕەتی ناوبراو
  •  
  • شەرمکردن هەمیشە پەیوەستە بە سوربونەوە و ئارەقکردنەوە، وەک دەوترێت خوسان لە شەرمانە، واتە لە شەرمانە ئارەق-دەردان و تەریقبونەوە و سورداگەڕان یان سورهەڵگەڕان
  • بە ئەڵمانی وشەی |شام-ڕۆت| واتا سورە-شەرم، سوربونەوەی شەرم
  • بە ئەڵمانی وشەی |مۆرگن-ڕۆت| واتا سپێدە، کازیوە، بەرەبەیان، بەڵام وشەی |ڕۆت| واتا سور بە سەحەرەوە لکاوە. لە ئەفسانە و داستاندا سپێدە لە شەرمانە سور داگەڕاوە
  •  
  • ئا لێرەوە وەک گریمانێک ڕەنگە وشەی |شورە| کورتکراوەی شەرمە سورە بێت، چونکی شورە واتا سورداگەڕاو لە شەرمانە
  • ئاوەڵناو + پاشگری |ی| = ناو
  • شورە + ی = شورەیی
  •  
  • گریمانەی دوهەم کە لە ڕیشەناسیی وشەدا خراوەتە ڕو، بە عەرەبی شورة/شەورە واتا شورەیی، گوایە شورەیی دەچێتەوە سەر شەورە
  • گریمانەی دوهەم جێی گومانە، چونکی شەورە خۆی ناوە واتا شەرمەزاری، ئیدی پێویستی بە پاشگری |ی| نیە بۆ سازدانی ناو. بەگوێرەی گریمانەی دوهەم بوایە، دەبوو تەنیا هەر |شەرم و شورە| بوترێت، نەک |شەرم و شورەیی|. هەروەها شەرم و شورە زۆر ئاسانتر و خۆشتر لە شەرم و شورەیی دێنە سەر زار، ئیدی چ پێویستی دەکرد کە شورە بکەنە شورەیی! ڕێزمان و لۆژیک ڕێ بەوە نادەن کە شەورە و شورەیی هەمان وشە بن
  •  
  • بە وتەی عەرەب خۆی، زانای کۆنی کورد عەرەبیزانێکی شارەزاتر بوە، ناشێ هەڵەی وا گەورە و زەقیان کردبێت، ڕێزمان و لۆژیک ڕێگرن کە شەورە بکەنە شەورەیی، ئەمجا بیکەنە شورەیی، چونکی شەورە هەروەکو شەرم خۆی ناوە! نە |شەرم| و نەش |شەورە| پاشگری |ی| وەرناگرن، تاکو بکرێنە ناو، چونکی خۆیان ناون
  •  
  • ئا لێرەوە شورەیی ناچێتەوە سەر شەورە/شورة، واتە هاوڕیشە نین، بەڵام هاوواتان
بێگومان بە عەرەبی چەندان وشەی هاوواتای لەو جۆرە هەن، وەکو: عەیب و عار، عورة/عەورەت، عانة/عانە، سوءة/سەوئە، سواة/سەوات، خزي/خیزی، خجل/خەجەل، خجلة/خەجلەت، بە فارسی خجالت/خەجالەت
 
ئەوە بنەڕەتی هەریەکەو بەجیا لە وشەی |شەرم| و |شورەیی| بوو
بەڵام هەردو وشەکە پێکەوە |شەرم و شورەیی| واتا خەوش و نەنگی، ئابروچون و ڕسوایی، تەریقبونەوە و سوربونەوە
 
  • ڕەنگە بپرسین! ئەرێ شەرم و داپۆشین پەیوەندییان بە یەکترەوە چیە
  • وەڵامەکەی نیتچە گونجاوە کە دەڵێت: شتە قوڵەکان بە دەمامک داپۆشراون
******
kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف
سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
wikitionary, wikipedia
 

šamaš, sin, sabbat, Sonntag

شەم، شەمو، شەمە، شەمی

زڕئێتیمۆلۆژی دەڵێت: گوایە |یەکشەمە| واتا یەک رۆژ دوای شەمە!! گوایە |دوشەمە| واتا دو ڕۆژ دوای شەمە،.. تاد!! بێگومان ئەوەیش وەرگیراوە بۆ پینەوپەڕۆکردنی بیروڕای زڕ. لەمێژە ئەو نوکتە بێتامەم خوێندۆتەوە و لۆژیکی زمانی تێدا نیە و تەنانەت زارۆکیش بڕوای پێ ناکات، لە بنەڕەتدا ئەوە زڕئێتیمۆلۆژیی ڕاستەقینەیە، ئەوە هیچ نیە جگە لە خۆخەڵەتاندن و خۆڕازیکردن، چونکی خۆیشیان دەزانن کە وشەی |دوای| لە هیچ شوێنێکدا نەنوسراوە، خۆ شەمە واتای |دوای| نادات و لەهیچ شوێنێکدا نەنوسراوە |ڕۆژێ دواتر|. ئەوەی خوارەوەش بەڵگاندنی لۆژیکی و لۆژیکی سەلماندن
 

بێگومان لێکدانەوەی جێگۆرکێی دەنگی |ب، م، ن| لە وشەی شەباتی عیبریەوە بۆ زمانەکانی دی دروستن

وشەی عیبری |شەبات| واتا پشودان کە دەکاتە رۆژی سەبت/عەرەبی، شەنبە/فارسی، شەمبە و شەممە/کوردی

شەبات ڕیشەی تەنیا هەر یەک ڕۆژی هەفتەی هەندێ زمانی ئەوروپیە، بەڵام شەش ڕۆژی دیکەی هەفتەی ئەوروپی ناوی جیاوازیان هەیە و پەیوەندییان بە شەباتی عیبریەوە نیە، تەنانەت لە خودی زمانی عیبری و ئارامی و عەرەبیشدا شەش رۆژەکەی تری هەفتە پەیوەندییان بە شەباتەوە نیە. هەروەها لۆژێک ڕێ بە زمان نادات کە بوترێت: |یەکشەممە| واتا یەک-پشودان، |دوشەممە| واتا دو-پشودان،.. تاد، دەنا هەفتە و مانگ و ساڵیش دەبونە شەبات و ڕۆژی پشودان. لەبەر ئەوە شەمەی کوردی لە شەباتی عیبریەوە وەرنەگیراوە و شەمەی کوردی مانای پشودان نادات، بەڵكو شەبات بە عیبری مانای پشودانە. سەرچاوەی مانای شەمەی کوردی خۆر و ڕۆژە، نەک شەبات و پشودان

  • لای سومەری ساڵ دوانزدە مانگە. مانگ سی ڕۆژە. مانگ شەش هەفتەیە. هەفتە پێنج ڕۆژە. لای بابلی و میسری هەفتە حەوت ڕۆژە. ڕۆژی بابلی دوانزدە دانە واتا سەعاتە. واتە دانەیەک دو سەعاتی ئێستایە. هەر دانەیەک سی گێس یان گەس واتا خولەکە. دواتر شەو و ڕۆژ کرانە بیست و چوار سەعات. واتە شەو دوانزدە سەعات، ڕۆژیش دوانزدە سەعات. لای ئەکەدی و بابلی هەفتە حەوت ڕۆژە، کە بەگوێرەی حەوت هەسارە ناسراوەکەی خۆیان ڕێک خرابون. |سین| واتا مانگ، |شەمش| واتا خۆر، بێگومان ئەوسا مانگ و خۆر بە هەسارە دادەنران

بەگوێرەی گێڕانەوەی تەورات خودا حەوتەم ڕۆژ لە خوڵقاندنی گەردون بوەوە و دەستی لە کار هەڵگرت و پشوی دا. لێرەوە یەهودی ئەم ڕۆژەیان بە |شەبات| واتا سەبت و شەمە بۆ ڕۆژی پشودان دانا، ئەڵبەتە ناوی ئەم ڕۆژە لە تەوراتدا نەهاتوە. لە کاتێکدا لای مەسیحی |سۆن-تاگ| واتا یەکشەمە ڕۆژی پشودان

بە ئەڵمانی |سۆنە| واتا خۆر
بە ئەکەدی و بابلی |شەمش| واتا خوای خۆر
بە ئارامی و عیبری |شەمش| واتا خۆر
بە عەرەبی |شەمس| واتا خۆر

  • کورتکراوەی شەم(ش) خوای خۆری بابلی دەبێتە |شەم| واتا خۆر و ڕۆژ. لێرەدا وشەکە پەیوەندیی بە (شەمع/مۆم، شەب/شەڤ، هەیڤ/هیلال یان ساڵنامەی قەمەری)ەوە نیە، چونکی سەروکاری مێژوی ڕۆژمێری کوردی و ئیرانی بە خۆر و خورشیدەوە پەیوەستن
  • ئێستاش کورد بە |شەمسە| هەر دەڵێت شەم
  • هێشتاش وشەی |شەم| بە واتای ڕۆژ لە چەندین وشەی کۆندا هەر ماون، هەروەکو لێرەدا ئاماژەیان پێدراوە: |شەمشەمەکوێرە، شەمەلەکۆرە، شەمکۆرە| واتا ڕۆژکوێرە
  • وشەی |شەمدینان، شەمدین| واتا شەمش دیان و شمس الدین
  •  
  • کەواتە وشەی |شەم| واتا خۆر و ڕۆژ، هەر لێرەشەوە ڕۆژانی هەفتەی کوردی هاتونەتە ئاراوە
  • وشەی |شەمە| واتا ڕۆژێ
  • وشەی |یەکشەم| واتا یەکەم ڕۆژ
  • وشەی |دوشەم| واتا دوهەم ڕۆژ
  • وشەی |سێشەم| واتا سێهەم ڕۆژ
  • وشەی |چوارشەم| واتا چوارەم ڕۆژ
  • وشەی |پێنجشەم| واتا پێنجەم ڕۆژ
  • وشەی |هەینی| دەچێتەوە سەر بنەڕەتی پەهلەوی: (ئادینە، ئایینە، هاینە، هەینە، ئێنی، ئین) کە بنەڕەتی وشەی (ئایین، دین، ئاوێنە، وێنە) ئاڤێستایین، بە عەرەبی جومعە |جمعة| واتا کۆبونەوەی یەکتر دیتن

*****************************************************************************************************************

سەرنج
پێشتر وشەی |هەینی| لە گروپی ڕیشەناسیی وشەدا م. شاسوار لێکدانەوەی بۆ کردوە
دەربارەی |شەممە و شەبات| هەردو م. عبدالسلام و م. سەروەر دو لێکدانەوەی جیاوازیان هەبوە *****************************************************************************************************************
 
  • شیزۆفرێنی
  • Schizophrenie = s'chizein + phren

 وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە کە لە دو وشە پێک هاتوە

  • یەکەمیان: |شیزاین| واتا ترازان، دابڕان، کەرتبون، پەرتبون
  • دوهەمیان: |فرێن| واتا ڕۆح، ناخ، ناوپەنجک کە جاران بە مەنزڵگەی ڕۆحیان زانیوە
  • کەواتە |شیزۆفرێنی| واتا پەرتبونی ڕۆح، نەک ترازانی کەسایەتی و ناسنامە
  •  
  • ئەڵبەتە ئەوەی سەرەوە بە مانا تەقلیدیە باوەکەی بوو، دەنا لە بنەڕەتدا دۆخی |شیزۆیانە| وەک موسیک لە جەستەخستن و بەگەرخستنی ڕۆحە، واتە ڕۆحی نائۆرگان کە نابێتە مەکینەی ئۆرگانیسم و ماشینی فیسۆلۆژی و بیۆلۆژی، نابێتە ئامێری درێژکردنەوە و درێژەدان بە سیستەم، ناچێتە ژێر ڕکێفی هیچ سیستەمێکی چەپێنەر و خەسێنەر و پاڕانۆیانەوە. |جەستەی نائۆرگان| خۆڕاپسکانە لە هەر گوشارێک و ناوەندێک، خۆئازادکردنە لە هەر خۆشباوەڕیەک و گەوجاندنێک
  •  
  • بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە بە مانا تازەکەی بە زمانی کوردی تا ئێستا تەنیا هەر ئەم وتارەم دیوە، بڕوانە
  • هیستێری و جەستەی نائۆرگان! دولوز
  • ******

 

 

ع ʕ

 

غ ɣ, ʁ

 

ف F

فۆتۆگرافی، کامێرا

Fotografie, Kamera, Kammer

 وشەی یۆنانی فۆتۆگرافی لێکدراوە
وشەی یۆنانی |فۆس| حاڵەتی گێنەتیڤ (ڕێزمان) دەبێتە |فۆتۆس| واتا ڕوناکی
کرداری یۆنانی |گرافەین| واتا نوسین و ئاماژە، ڕەسم و وێنەکردن
هەردو وشەکە پێکەوە |فۆتۆگرافی| واتا وێنەگری، وێنەگرتن (ی ڕوناکی)، واتە ڕەسمی شەمسی و هەتاوی (عەکسی خورشیدی) کە لە بەردەم ڕوناکی خۆردا گیراوە
 
وشەی لاتینی |کامێرا| دەچێتەوە سەر هەمان وشەی یۆنانی بە هەمان واتای ژور، دیو، خانە، کە بە ئەڵمانی بوەتە |کامێر/کامەر| واتا ژورۆچکە
 
سەرەتا ئاماژەی تاقی کەوانەیی و هۆدەی میچ-قەوس و تارخانە بوە، ئەمجا بۆ سندوقە کامێرای سەرداپۆشراو بە پەڕۆیەکی ڕەش بەکار هاتوە
 
دوای تیۆریەکانی یۆنانی و چینی دەربارەی ڕوناکی و تاریکی، وێنە و سێبەر، زانای فەلەکناسی ڕۆژهەڵاتی ئەلحەسەن بین هەیثەم (٩٦٥-١٠٤٠) وەسفێکی تیۆریی ئەم کامێرایەی کردوە کە بە هۆی تیشکی خۆری ڕۆژنەوە وێنەی شتەکانی دەرەوە لە دیوی ناوەوەی تارخانەکەدا پێچەوانە (عەکس) دەردەکەون. دواتر چەندین زانای ئەوروپی بە کردار چەند جۆرێکی سندوقە کامێرایان داهێنا

*******

  • فیلۆسۆفی و تیۆسۆفی
  • Philosophie, philein, philie, sophia, A-theism, Theologie
  • Philosophie = philein + sophia
  • Theosophie = theos + sophia

   فیلۆسۆفی وشەیەکی لێکدراوی گریکیە کە لە دو وشە پێک هاتوە

یەکەم: |فیلاین| واتا شەیدابون و خۆشویستن، |فیلی| واتا شەیدا و عیشق و دۆست

دوهەم: |سۆفیا| واتا حیکمەت، مەعریفەت، دانایی، ژیری

کەواتە |فیلۆسۆفی| واتا شەیدای دانایی، عیشقی حیکمەت، یاری مەعریفەت، دۆستی سۆفیا

   بێگومان |فەلسەفاندن| واتا ئەقڵاندن، فەلسەفە لێکدانەوەی جیهانە، لۆژیکی جیهانبینیی زمانە، گومانکردنە لە یەقین، تێڕامانە لە ژیان، ڕوانینە لە ڕۆح و جەستە، ڕەخنەگرتنە لە دیاردەکان، پرسینە لە وێنەکان و دەرکەوتەکان، بیرکردنەوەیە لە وشەکان و شتەکان، گۆڕانکاریی ماناکان و دەستکاریی بەهاکانە. لە خوانی فەلسەفیدا سێقۆڵی |بوون و زمان و ڕامان| پێکەوە دەکەونە دیالۆگ

تیۆسۆفی وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە

یەکەم: |تیۆس| واتا خودا، خودێ، خودان، یەزدان

دوهەم: |سۆفیا| واتا حیکەت، مەعریفەت، دانایی، ژیری

کەواتە: |تیۆسۆفی| واتا ئیلاهیات، ڕێبازێکی بیرکردنەوەیە کە گەردون و خوڵقان و جیهان و سەرچاوەی هەمو شتەکان دەباتەوە سەر |تیۆس| واتا خودان و یەزدان

چەمکی |تەیسم| واتا خوداگەری. چەمکی |ئەتەیسم| واتا ناخوداگەری. چەمکی |تیۆلۆژی| واتا خوداناسی، لاهوت و شەرعیەت و مەعریفەی فەقێ. هەمو ئەم چەمکانە دەچنەوە سەر وشەی یۆنانی |تیۆس| واتا خودا

لێرەوە نەک فیلۆسۆفی بەڵکو تیۆسۆفی هێشتا لە ڕۆژهەڵاتدا باوە، فەلسەفە بوەتە تەیسەفە، کە سەرچاوەی هەمو شتەکان دەباتەوە سەر جەوهەریەت و هەقیقەت وەک ئەزلیەت و ئەبەدیەت و حەتمیەت، بوەتە شێوازێک لە بیۆلۆژی (بۆماوەیی) و تیۆلۆژی (لاهوت)، هێشتا مێتافیسیک و سروشتێکی ڕەهای نەگۆڕی تێنەپەڕاندوە و بەردەوام لە نێو ئەحکامە جێگیرەکانی (ئیمان و یەقین)دا خنکاوە، ئەوەش هیچ نیە جگە لە تیۆسۆفی و تەیسەفە نەک فەلسەفە

******

ڤ v, w

 

ق q

قەرەوڵ
karakol, kara göl, kara gjull, kara gül, kara köl, karakul

  •  لە بنەڕەتدا |قەرەقۆل/قەرەغۆل/قەرەهۆل| بە قوتدانی پیتی |هێ| بوەتە |قەرەوڵ| واتا ئێشکگر، دیدەوان، پاسەوان، پاسدار
  • قەرەوڵخانە واتا بنکەی پاسداری، پاسگە/مەخفەر
  •  
  • ئەڵبەتە |قەرەغۆل| خێڵێکی تورکە سەر بە شاری |کەرەکۆل| لە کیرگیستان/قرغیزستان، بە زۆر ناوچەی وڵاتانی خۆڕهەڵاتی ناڤیندا بڵاو بونەتەوە. سەدەی سیازدە کە مەغۆل شاری بەغدای داگیر کرد، بە یاساوڵی ڕێوبان و پاسەوانی شەوانە دەوتران |قەرەغۆل/قەرەقۆڵ|، کە لە دو وشە پێک هاتوە
  • یەکەمیان: |قەرە| واتا کەوی، ڕام، ئاسایش و پاراستن
  • دوهەمیان: |قۆل| واتا ئێشک، یاساوڵ
  • کەواتە |قەرەقۆل| واتا پاسەوانی ئاسایش
  •  
  • ئەڵبەتە بە مەڕی ڕەشە کوڵکن و تیسکن دەوترێت |کەرەکول|، بە ڕوبار و شارەکەش دەوترێن |کەرەکۆل|، گوایە کەوڵی ئەم بەڕینگاڵە لە وێنەی شەپۆلی دەریاچە دەچێت
  • گوایە وشەکە |کەرە گوێل| بوە. |کەرە/قەرە| واتا ڕەش. |گوێل| واتا گۆل و گۆم. کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە دەبنە گۆلی ڕەش
  • بۆچونێکی دی دەڵێت کە ئەم وشە تورکیە بوە: |کەرە گویل| واتا گوڵی ڕەش
  • بۆچونێکی دی دەڵێت کە لەم وشە تورکیەوە هاتوە: |کەرە کوێل| واتا کوێلەی قەرەقول
  •  
  • مایەی ڕامانە کە لە چەند شوێنێکی ئینتەرنێت و لە فەرهەنگی ڕامانیشدا نوسراون: |قەرەقۆل| واتا قۆڵڕەش، گوایە قۆڵی خۆیان بە پەڕۆی ڕەش بەستوە! بەڵام قۆڵڕەش هیچ مانایەکی لۆژیکی و مەجازی و سیمبۆلیی نیە، هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراویشیان نەخستۆتە ڕو، هیچ بەڵگەیەکی مێژوییش دەربارەی ئەم مانایە لە بەردەستدا نیە، هەروەها بە شێوەیەکی گشتی چەرخی کۆن جەنگاوەران و سەربازان بە قایش و قروشی بەرگیانەوە سەراپا ڕەشپۆش بون، ئیدی نازانم هێمای قۆڵڕەش چۆن دەردەکەوێت، پێم وانیە، دەرنەکەوتنی سیمبۆل و نیشانەی پەڕۆی ڕەش بە سەر بەرگی ڕەشەوە هیچ مانایەک ببەخشن
  • ******

ک K

کارگ، قارچ، قارچک، کوارک، دومەڵان
agarikon, agaricus, agaric, tuber
 
   قارچک نە چڵ و نە گەڵا و نە گوڵی هەیە، تەنیا هەر لاسک و کڵاوەی وەک چەتر هەیە. هەندێ قارچ ژەهراوین و هەندێکی دی بۆ خواردن و دەرمان بەکار دێن، ئەوەندە جۆر هەن کە لە ژماردن نایەن. لەبەر ئەوەی کارگ جۆرێکە لە جۆرەکانی کەڕو، بۆیە نە لە خانەی ڕوەک و نەش لە خانەی گیانەوردا پۆلێن ناکرێت، بەڵکو لە خانەی تایبەتدا پۆلبەندی بۆ کراوە. جێگەی شێدار گونجاوە بۆ نەشونمای قارچ
 
بە یۆنانی وشەی |ئەگاریکۆن| واتا کارگی سپیی دارکاژ
  بە لاتینی وشەی |ئەگاریکوس| واتا گژوگیای کێوی، ڕوەکی دەشتودەر، مێرگ یان چیمەن
وشەی |ئەگاریک| شێوەی دیکەی واژەکەیە، یەکەم پیت |ئە| خوراوە یان سواوە، ئیدی وشەکە بوەتە گاریک و گارک یان کارگ، دیارە قوتدانی پیتی |ئە| لە سەرەتای وشەدا دیاردەیەکی زەق و باوی نێو زمانەکانە
 
ئەمجا وشەی |قارچ| هەر ڕێک هەمان شێوەی وشەی |کارگ| خۆیەتی بە فۆنەتیک و گۆکردنی زاری خۆرهەڵاتی، بە عەرەبی پێی دەوترێت فطر کە بە فوطر گۆدەکرێت
 
بە لاتینی وشەی |توبەر| واتا دومەڵان، ناوەکەی پڕ بە پێستی خۆیەتی، چونکی وەک دومەڵ لە ناو خاکدا هەڵتۆقیو و دەرپۆقیوە
بە عەرەبی پێی دەوترێت کەما و چمە (کمء/کمآ)، بەچکە تریشقە
بە فارسی دونبەلان گوایە وەک گونەبەران وایە
******
 
  • کاندیدات، بەربژێر، پاڵێوراو
  • Kandidat, candidatus, candidus, candere, toga, tegere, stegein
وشەی |کاندیدات| واتا بەربژێر، پاڵێوراو لە بەردەم هەڵبژاردنێک، تاقیکردنەوەیەک یان ئەزمونێکدا بۆ وەرگرتنی پێگەیەکی دینی، دەوڵەتی، ئەکادێمی، ڕامیاری، ئابوری یان کارگێڕی، کە لە سەدەی شازدەهەمەوە لە پلە و پایەی ئایینیەوە هاتۆتە نێو زمانە ئەوروپیەکانەوە، لە سەدەی نۆزدەهەمیشەوە پێگەی سیاسی و پلەی زانستیی وەرگرتوە
 
بنەڕەتی وشەکە دەچێتەوە سەر وشەی لاتینی |کاندیداتوس| واتا سپیپۆش
وشەکە وەک کردار دەبێتە |کاندێرێ| کە فرە واتایە و لێرەدا بە واتای تروسکەی بێپەلە، ورشەی بێخەوش، بریقەی ساف و سپی دێت
 
بە لاتینی |کاندیدوس| واتا ڕەنگی سپی، چەرمی، چەرمو، چەرمە و گەور، کە لە ڕۆمای کۆندا دەبوو هەمو پاڵێوراوان خەز و گەزی سپی یان تۆگای سپیی بپۆشن، تاکو جیاکاریی چینایەتی بە جل و بەرگیانەوە دەرنەکەوێت، چونکی چینی فوێدال و توێژی ساماندار ئەرخەوانیپۆش بون
 
وشەی |تۆگا| پۆشاکی خۆپێچانەوەیە وەک بەروانکە وایە، کە دەچێتەوە سەر کرداری لاتینی |تێگێرێ| واتا جاجم پۆشین، بە یۆنانی فرمانی |ستێگەین| واتا پۆشین
 
دەرئەنجام
وشەی |کاندیدات| واتا سپیپۆش و مەبەست پاڵێوراوە
وشەی |کاندید| واتا سپی، ئیدی نازانین مەبەست لە کاندیدی فڵان و فیسار چیە، ئێ خۆ زۆر شت هەن کە ڕەنگ سپین، وەکو: شیر، تەباشیر، گەچ، جنۆکە، کفن! سەد ڕەحمەت لە کفندز
هەروەها کاندید بە واتای ئاسودە دێت، وەک سەرزار دەڵێت: قەپاتیت
******
 
  • کۆنزێنتراسیۆن = کۆن + زێنتروم/سێنتەر
  • Konzentration/concentration = con + centre/Zentrum
  •  
  • وشەیەکی لاتینیە کە لە دو بەش پێک هاتوە
  • یەکەمیان: بڕگەی |کۆن| واتا پێکەوە، هاوبەش
  • دوهەمیان: وشەی |سێنترێ| سێنتەر یان زێنتروم واتا ناوەند، چەق، ناوەڕاست، ناڤین

کەواتە بە گشتی وشەکە دەبێتە کۆبونەوە بە دەوری ناوەند و چەقێکدا، بە تایبەتی خڕبونەوەی لەشکر لە دەوری ئاڵایەک و ئامانجێکی پێکەوەیی و خاڵێکی هاوبەشدا. هەر ئەم وشەیە بۆ ئۆردوگەی زۆرەملێ و مۆڵگەی کۆمەڵکوژیش بەکار دەهێنرێت
بێگومان وشەکە وەک چەمک لە بواری کیمیا و فیزیا و پزیشکی و سپایی و زانستدا بە واتای جیاواز بەکار دێت، تەنانەت جیاوازیش لە وشەی تەرکیز، وەک: چڕی، خەستی، پەیت، بارستایی، گرژی، تۆپەڵبون، حشد، وحشة، کتلة، کثافة،.. تاد

ئەڵبەتە هیچ زمانێک چەق یان ناوەند نیە، هیچ زمانێکیش نیە کە دەوڵەمەند یان هەژار بێت، بەڵکو هەموو زمانێک خاوەن بونیات و خاوەن ڕێزمانی خۆیەتی. بەراوردکاریی مانایەک لە ماناکانی وشەی |کۆنزەنتراسیۆن| کە بە عەرەبی واتا (ترکیز الذهن، قدرة علی الترکیز)، لە بنەڕەتدا مانا عەرەبیەکە وشەیەکی نیە بەرانبەر وشە لاتینیەکە، بەڵکو ڕستەیەکی هەیە یان وتەیەکی داناوە نەک وشەیەک! ئەگەر سەرنجی هەڵۆ بدەین، دەبینین چاوی سەرنجدان و دیقەتدانی هەڵۆ لە دوریەکی زۆر بەرزەوە بۆ پێکانی نێچیر لە چاوی مرۆڤ زۆر بەهێزترە، بەڵام ئەگەر وشەی |تەرکیزی زەین| بۆ مەبەستی توانستی ژیری و زرنگی بەکار هێنرا، ئیدی هەمو ماناکان لێرەدا کورت دەهێنن و مەبەست و مانا لاتینیەکە ناپێکن، وەکو

پەیتبون، چڕکردنەوە، تێچڕان، وردبونەوە، لێوردبونەوە، ڕامان، تێڕامان، تێڕوانین، سەرنجدان و دیقەتدان

لێرەوە هەمو ئەم وشانەی سەرەوە بە واتای تەرکیزی زەین نایەن، واتای زەینیش نابەخشن

کەواتە |تەرکیزی زەین| واتا چەق-پێ-بەستنی زەین بە دەوری خاڵێکی هاوبەشدا، وەک دەوترێت زەین-ڕون، زەین-تیژ، زەینی چڕوپڕ و پوخت

******

casaque, Kasack, Gaze

کەژاخ

کەژاخ لە زمانی کوردی و زمانە ئیرانیەکانەوە هاتۆتە نێو زمانی فەرەنسیەوە، لەمیشەوە بۆ نێو زمانە ئەوروپیەکان
بە زمانی ئەڵمانی |کەساک/کەزاک| واتا بەروانکە، کە دو گیرفانی لاتەنیشتی هەیە، نمونەی ئەو کراسەی پزیشک و پەرستار لەبەریانە
کەژاخ بە شێوەی |کەژین| هەیە بە واتای تەنراو لە ئاوریشم
 
وشەی |کەژاخ| کورتکراوەی |کەژاخن|ە کە وشەیەکی لێکدراوە
 
یەکەمیان |کەژ| واتا ئاوریشمی خاو

بێگومان وشەکە فرەمانایە، واتاکانی دی بنەڕەتی جیایان هەیە کە لێرەدا پێویست نین. کەژ فرەمانایە بە واتای فرەسپی، کێو، ئاوریشمی خاو،.. تاد، بەڵام مەرج نیە کە هەمو واتاکانی یەک وشە هەمان ڕەگ و ڕیشەیان هەبێت، بۆیە لێرەدا تەنیا هەر لێکدانەوەمان بۆ کەژ بە واتای ئاوریشمی خاو کرد، بۆ ئەوەی بابەتەکە تێکەڵ و پێکەڵ نەبێت لەگەڵ واتاکانی دیی وشەکە کە بنەڕەتی جیاوازیان هەیە
لای عەرەب کەژ بوەتە قەز |قز| واتا ئاوریشم
بۆچونێک دەڵێت کە ناوی شاری |غەزە| دەچێتەوە سەر هەمان بنەڕەتی خەز و گەز. شاری غەزە بەناوبانگە بە سەنعەتی ناموسیات واتا پیشەسازیی پەردەکولە و پەشەبەند
بە ئەڵمانی |گەزێ| واتا چنراوێکی شاش، تەنک و نەرم
 
دوهەمیان |ئاخن| واتا ناوبەری تێ ئاخێنراو
 
هەردو وشەکە پێکەوە |کەژاخ| واتا کراسی ئاوریشمی ناوبەر تێ ئاخێنراو، بەروانکە و بەرکۆش

******

جیاوازیی بنەڕەتیی نێوان دو کەژاڵ
 
kajal, kohal, Kohle
 
کەژاڵ١: بە هیندی کۆن و سانسکریتی |کەژال| واتا کل، سورمە، ڕەژ
بە عەرەبی کوحل |کحل| واتا کل، ڕەژ
لەگەڵ وشەی |کول|خاندا هاوڕێشەن. لەگەڵ |کۆلە|ی ئەڵمانی و ئینگلیزی و زمانی دیکەی ئەوروپیدا خزمن بە واتای ڕەژی، تون، هیس
وشەی کەحیلە |کحیلة| واتا چاوبەکل، چاوڕشتو. وشەی |ڕشتن| لە بنەڕەتدا |ڕەژتن و ڕەژان| واتا نەخشان
وشەی کەحال |کحال| واتا چاڤڕەژ، پزیشکی چاو
وشەی کەحلا |کحلاء| واتا سیاچەم
وشەی حەوڕا |حوراء| واتا سیاچەم
وشەی |چاوکەژاڵ| واتا حوری، دەچێتەوە سەر بنەڕەتی |حور| یان ئەحوەر |أحور| واتا چاوگەش و چاوجوان
 
kajal, ghazala, gazzella, Gazelle
 
کەژاڵ٢: بە کوردی |کەژاڵ| واتا خەزاڵ، ئاسک، ئاهو، مامز
بە عەرەبی غەزال |غزال| واتا خەزاڵ. بە تورکی جەیران
بە ئیتاڵی بوەتە |گەزێلە| واتا خەزاڵ. لێرەشەوە بە هەمان مانا چوەتە نێو زۆر زمانی ئەوروپیەوە

******

  • کەومار و کەوەمار

  • Wendehals, Jynx torquilla, lat. torquere = drehen, winden

یەکەم: کەومار

باڵدارێکی ڕاستەقینەیە |کەومار| شێوە و ڕەنگی لە کەو و سوێسکە دەچێ، قەوارەی بچوکە و لە خێزانی دارکونکەرەیە، سەری وەک مار دەتوانێ بە هەمو لایەکدا بابدات و ڕێک لاسایی مار بکاتەوە، شوێنی ئوراسیایە
 
ئەم باڵندەیە بە ناوەکەی دیارە کە جەستەی وەک کەوە و سەریشی وەک مار وایە، بەڵام مام هەژار نەیزانیوە کە باڵدارێکی ڕاستەقینەیە، بۆیە لە فەرهەنگەکەیدا نوسیویەتی باڵدارێکی خەیاڵیە
 
بەڵام ئەفسانەی یۆنانی دەیگێڕێتەوە، خاتو هێرا خوای خێزان، کە ژنی خوای خوایان زۆیس بوو. گوایە پێشتر ئەم باڵندەیە ئافرەتێکی جادوبازی کارەکەری خاتو ئیۆ بوە کە پرسای خاتو هێرا بوو، خاتونی جادوباز وای کرد کە زۆیس و خاتو ئیۆ توشی داوی عیشقی یەکتر بن، بۆیە خاتو هێرا سزای جادوبازەکەی دا و وەریگۆڕاند بۆ باڵندەی کەومار
 
ئەم باڵدارە بوەتە چەمکێکی سیاسی بۆ |ئۆپۆڕتونیسم| واتا هەڵپەرستی کە لە مێدیاکانەوە بەم جۆرە |کەومار| بەکار دەهێنرا: دوای ڕوخاندنی دیواری بەرلین، کۆمونیستەکان ملیان وەکی کەومار بادایەوە و خۆیان کردە دێمۆکرات!! بە هەمان شێوەش دوای کەوتنی حیزبی بەعسی سەدام لە لایەن ئەمێریکاوە، جاش و بەچکە بەعسیەکان بە سەد و هەشتا پلە ملیان بادایەوە کتومت وەکی کەومار، خۆیان کردە نیشتمانپەروەر و بەردەوامیش دەیانەوێ کوردایەتی دەرخواردی خەڵکی بدەن، بۆ شاردنەوەی جاشایەتیی ناوەکی و دەرەکیی پێشوتری خۆیان، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن، بەڵام ناو و مەلەفی هەمویان بە کاسێت و |سی دی| تۆمار کراون!! هەرچەندە مەل و گیانەوەر بێگوناهن و ناشێن بۆ بەراوردکردنی سیاسی و حیزبی
CD
دوهەم: کەوەمار
واتا شینەمار کە مارێکی ئاماڵ-شین و مەیلەوشینە

******

کیوی/کیڤی

Kiwi, actinidia, apteryx
 
وشەی |کیوی| بە هیچ جۆرێ پەیوەندیی بە وشەی |کێوی|ەوە نیە
بە زمانی ماوری/مائۆریی دورگەی نیوزلەندە کیوی ناوی مەلێکە کە هەر بە دەنگی خۆیەوە ناونراوە، چونکی دەنگی کیوی-کیوی دەردەکات
بە ناوە زانستیەکەی دەوترێت |ئاپتێریکس| واتا مەلی بێباڵ
پێشگری یۆنانی |ئا| واتا بەبێ. وشەی یۆنانی |پتێرۆن| دۆخی گەنیتیڤ |پتێریگۆس| واتا باڵ. پێکەوە وشەکە واتا بێباڵ
 
خەسڵەتی سەرەکیی ئەم پەڕەندەیە مۆنۆگامیە واتا خێزانی لە نێر و مێیەک پێک دێت، هەتا یەکیان نەمرێت، ئەویتریان ناچێتە نێو هاوژینیی تازەوە. کێشی ٥ کیلۆیە، نزیکەی ٢٠ ساڵێک دەژی، خۆراکی دانەوێڵە و مێروە
خانەوادەی ڕەسەنی دورگەکە هەیە کە هەڵگری ناوی |کیوی|ن، چونکی ئەم پەڕەندەیە سیمبۆل و هێمای گەلە. لە پەنجاکانەوە یەکێک لەم خێزانە خاوەن کێڵگەی مێوەیەکی سەیر و سەمەرە دەبێت کە لە بیستەکانەوە لە چین و ماچینەوە ئەم جۆرە شلک و چلیکە گەیشتۆتە دورگەکە. ئەمجا هەر بە ناوی |کیوی|ەوە مێوەکە هەناردەی بەریتانیای دەکات، چونکی ڕەنگ و شێوەی مێوەکە ڕێک لە مەلی کیوی دەچێت
دواتر لە زمانی ئێنگلیەوە وشەکە ڕەوانەی ئەوروپا و ئەمەریکا و جیهان کراوە، ساڵانێکیشە مێوەی کیوی گەیشتۆتە کوردستان کە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین سی و دەرمانی دەردانە
بە زمانی چینی چەند ناوێک بۆ چەند جۆرێکی مێوەکە هەن کە لێرەدا پێویست نین و وەرگێڕدراون بۆ زمانێکی ئەوروپی، بەڵام چونکی ناوێکی درێژ و قورسە، بۆیە ناوی کیوی بە ئاسانی چەسپا، چونکی ناوێکی خۆش و خۆشەویستە لای خەڵک
بە ناوە زانستیەکەی دەوترێت ئەکتینیدیا
 
زمانی ماوری ١٣ پیت و ٢ پیتی لکاوە (واتە دو پیت پێکەوە نوساون بۆ دروستکردنی یەک پیتی نوێ). ئەم زمانە لە ٥ پیتی بزوێن و ٨ پیتی نەبزوێن پێک دێت کە پیتی (د، س) لە نێو زمانەکەدا نیە
Vokale: a e i o u
Konsonanten: h k m n p r t w wh ng

******

kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف

سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
wikitionary, wikipedia

 

Stock, stick
 

گۆچەل، گۆپاڵ، گۆچان

گۆچەل وشەیەکی لێکداوە
وشەی |گۆ| واتا چێوبازنە  و چۆخڕ، جوغز چەماو، ئەڵقە کەوان، وەک دەف و بێژنگ و کەمەی عەسا
وشەی |چەل| فرەمانایە، لێرەدا بە واتای تروپک و سەر دێت
کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |گۆچەل| واتا داری سەرچەماو، کەمەدار
 
گۆپاڵ وشەیەکی لێکدراوە
وشەی |پاڵ| فرەمانایە، لێرەدا بە واتای ملەی سەر دێت
کەواتە |گۆپاڵ| واتا لە ملەوە کامە کەوان، داری سەرچەماو، کامەدار. پەیاغ و چۆماغ/چوماق واتا تێڵا و کوتەک
 
گۆچان وشەیەکی لێکدراوە
وشەی |چان| واتا چام. بە جێگۆرکێی پیتی |م| بۆ |ن|. وشەی |چام| فرەمانایە، لێرەدا بە واتای قوتکە و سەر دێت
کەواتە |گۆچان| واتا داری سەرچەماو، کامادار
هەروەها گریمانەی ئەوەش هەیە کە |گۆچەل| بوەتە |گۆچان| بە جێگۆرکێی پیتی |ن| بۆ ل
 
ئەنجام
لە بنەڕەتەوە ئەم وشانە (گۆچەل، گۆپاڵ، گۆچان) واتا داری سەرچەماو و کەمەدار بە شێوەی نیشانەی سەرسوڕمان

؟ ?

******

گ G

  • گێنۆزید
  • Genozid = genus + caedere

بە ئینگلیزی |جێنۆساید|، بە ئەڵمانی |گێنۆزید|، کە لە لاتینیەوە هاتون و دو بەشن

یەکەمیان: |گێنوس| واتا نەژاد، ڕەگەز، گروپ و گەل
دوهەمیان: |زید| کورتکراوەی |کایدێرێ|یە واتا کوشتن و لەناوبردن

کەواتە |گێنۆزید| واتا کۆکوژی، کۆمەڵکوژی، گەلکوژی، لەناوبردنی ئێتنیەک، گروپێک یان گەلێک

******

ل L

  • kamilo-kaf.webnode.at کامیلۆ کاف
    سەرنج: دەسپاکی لە نوسیندا ئەرک و مەرجە! ئەگەر واتا و ڕیشەی وشەکان لە فەرهەنگەکاندا وەرگیران و لە فەیسبوکدا ئاساییە کە سەرچاوەکەیان نەنوسرێن، چونکی دەزانرێن کە لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا هەن، بەڵام ئەگەر لێکدانەوەی نوێی ڕیشەی وشەیەک لە هیچ فەرهەنگێکدا نەبوو، دەبێ ئاماژە بە نوسەرەکەی بدرێت، دەنا دەچێتە خانەی دزینی نوسین و دزینی دەقی نوسەرەوە!! تەنانەت کەسانێک لە ڤیکیپێدیا و لێرەش خەریکی ئەم جۆرە ئەتوارەن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، بە تایبەتی بە زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی،.. تاد
  • wikitionary, wikipedia
  •  
  • لافاو
  • Flut, flow, *plo-, Welle, *uel-, *lei-, Sint-flut, Sünd-flut

بێگومان دەریا هەمیشە لە هەڵکشان و داکشاندایە، بۆیە دەریا بەردەوام لە نێوان دۆخی هەڵچون و داچوندا دێت و دەچێت، چونکی دەریا دو جۆر شەپۆلی هەیە، شەپۆلی هەڵکشە و شەپۆلی داکشە، بەرزاو و نزماو، یان خێزاو و نیشتاو

  • دۆخی هەڵکشان دەبێتە لافاو، بە ئەڵمانی پێی دەڵێن |فلوت| کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتێکی ئیندۆگێرمانی |*پلۆ-| واتا تاودان، خوڕاو، هاژە و هوروژمی ئاو، لەبەرڕۆیشتنی ئاو. پێمان سەیر نەبێت کە |پلۆ| بە ئینگلیزی بوەتە |فلۆ| واتا لافاو
  •  
  • بە کوردی وشەی |پێل/پەل| واتا لەف، لیپ، مۆنج/مەوج، شەپۆل/شیپەل، شیپە. لپێلبون واتا شەپۆلدان
  • بە ئەڵمانی وشەی |ڤێلە| واتا پێل کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*وێل-| واتا لەفدان، لولدان، پێچدان، خولانەوە، سوڕانەوە
  •  
  • ئەها جێگۆڕکێی دەنگی |پ/ف/ڤ/و| لە نێو زماندا چەندە زەق و دیارن، دەربارەی |لافاو/لاپاو| هەمان شت و هەمان ڕوداوە ، ئاکامی جێگۆڕکێی دەنگ و پیتە
  •  
  • لافاو |لاف + ئاو| لێکدراوە، وشەی |لەف/لاف| واتا پێل و لیپ و شەپۆل. کەواتە لافاو واتا شەپۆلاو
  • لیفاندن/لەفاندن واتا بەرزبونەوە، باڵاکردن، بڵندبونەوە، هەڵسان و ئاخێزکردن. خێزیانی شەپۆل دەبێتە خێزاو/خیزاب

خێزاو |ئاخێز + ئاو| لێکدراوە، واتا خێزیانی شەپۆل، واتە لافاو
لاخێز |لا + خێز| لێکدراوە، وشەی |لا| واتا نیوە یان نیمچە. کەواتە لاخێز واتا نیمچە لافاو

سێڵاو |سەیل + ئاو| لێکدراوە، بە عەرەبی وشەی |سەیل| واتا تەوژم، شەپۆل، شیپە و شیپ، بە فارسی کراوە بە سەیلاب/سیلاب، بە کوردیش کراوە بە سێڵاو واتا خوڕاوی بەگوڕ و نهێم، لێشاوی بەتەوژم و شەپۆلدار. وشەی |شیپ| واتا لافاوی بەتەوژم. لێرەوە سێڵاو واتا شەپۆلاو

ڕەنگە ئاکامی جێگۆڕکێی دەنگی |ف/پ| لە نێو زماندا کە دیاردەیەکی زەق و باوە، لافاو بوەتە لاپاو، ئەمجا لاپاو بوەتە لیپاو. وشەی |لیپ| ئەگەر بچێتەوە و نەچێتەوە سەر وشەی |لێو|، هێشتا لێرەدا هەر بە واتای لەف و پێل و شەپۆل دێت، لێرەوە لافاو و لاپاو و لیپاو هەر بە واتای شەپۆلاو دێن

لیپاو |لیپ + ئاو| لێکدراوە، وشەی |لیپ| واتا لەف و پێل و شەپۆل. کەواتە لیپاو واتا شەپۆلاو

  • بەرئەنجام
  • لە بنەڕەتەوە هەمو ئەم وشانە (لافاو، لاپاو، لیپاو، سێڵاو، شیپ، لاخێز، خێزاو) واتا شەپۆلاو

م. سەروەر لێکدانەوەی چڕوپڕی بۆ ئەم وشانە کردوە |لا، لاو، لەهی/لێهی، لەی، لی، لێ، لێیە، لێمشت، لێهشت| واتا لافاو. گەرچی وشەکان هاوواتای لافاون، بەڵام ڕیشەی ئەم وشانە جیاوازن و دەچنەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*لای-| یان |لەی/لێی| واتا قوڕ و لیتە، قوڕاو، لیتاو، شڵپاو، زلیتاو، خاکێکی شل و لنج و خز و خلیسک، کە تۆف و لافاو دروستی کردون

کورت و پوخت ئەم وشانە بە شێوەیەک لە شێوەکان زیاتر پەیوەستن بەم واتایانەوە: قوڕاو، لیتاو، زلیتاو، چڵپاو، شڵپاو، لێڵاو، لیخناو، لماو، لێم، لیم، لیو، لمت، خیز، خز، خیسەڵان، سیلک، سێلاخ، لێل، لێڵ، شلو، شلوێ، لیچ، لنج، لیجە، لیتە، لەوە، لەیشۆ،.. تاد

بەگوێرەی گێڕانەوەی ئینجیل خودا چل شەو و چل ڕۆژی ڕەبەق لێزمەی داباراند، دەرئەنجام تەنیا هەر کەشتیەکەی نوح و سەرنشینیان مانەوە، بەوەش دەوترێت تۆفان، بە ئەڵمانی |سینت-فلوت| واتا لافاوێکی بەردەوام بەبێ بڕانەوە، دیارە پێشوتر وتمان کە |فلوت| واتا لافاو، وشەی |سینت| واتا بەردەوام بەبێ بڕانەوە، بەڵام خەڵک بە هەڵە وشەکەیان کردوە بە |سویند| واتا گوناهی بەد

کەواتە هەردو وشەکە پێکەوە |سینت-فلوت| دەبنە لافاوی بەردەوام واتا تۆفان، نەک |سویند-فلوت| واتا لافاوی نەفرەت

وشەی تۆفان |طوفان| لە وشەی عەرەبی |طوف|ەوە هاتوە، بە واتای خولانەوە. لێرەوە تۆفان واتا گێژاو، گێژەڵوکە، گەردەلول، لافاوی بەردەوام

 

******

ڵ

 

م M

مازدۆ
Mast, *mazdo, *mazdos, mast, mastool, masto, *masta

بە ئیندۆگێرمانی |مازدۆ| واتا کۆڵەکەی چارۆکەی کەشتی، لە بنەڕەتدا |*مازدۆ| واتا دارمازو

چونکی داری مازو توند و تۆڵ و چەور و پتەوە، بەرگەی سوێری و داخوران و بۆرانی دەگرت و درز و قڵیشی نەدەبرد، بۆیە پایە و ستون و کۆڵەکەی کەشتی و بەلەمیان لێ دروست دەکرد

مانای دیکەی وشەکە بە ئیندۆگێرمانی |*مازدۆس| واتا خۆراکی چەوری گوێز و بەڕو
بە ئەڵمانی، ئینگلیزی، هۆلەندی، سوێدی، نەروێژی، سلۆڤێنی و ئازەری |ماست|، بە هیندی و ئوردو |ماستۆل|، بە ئێسپێرانتۆ |ماستۆ|، بە گێرمانی |*ماستە|ی پێ دەڵێن

هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر ئیندۆگێرمانی |*مازدۆ| واتا دارمازو، پایە و ستون و کۆڵەکەی کەشتی

******

ماسکە و مەسخەرە

Maske, Maskerade, maschera, masque

ماسکە واتا دەمامک، ڕوبەند، ڕوپۆش
ماسکەرادە واتا شانۆی ئاهەنگی تەوس بە دەمامک و ڕوپۆشەوە. تیزەجاڕی، گەپجاڕی
زمانی ئیتاڵی و فەرەنسی وشەکەیان لە زمانی عەرەبیەوە وەرگرتوە کە دەچێتەوە سەر وشەی |مسخرة| مەسخەرە واتا تەوس-پێکردن، گەپجاڕ

******

Parasitos, avante

مشەخۆر و مفتخۆر

وشەی |مشە| واتا مفت و بەلاش، خۆڕا
وشەی |هەوەنتە| واتا فروفێڵ، مفت. هونطة، هیونطة، اونطة
وشەی |مشتن| واتا مژین. هەروەکو دەوترێت فڵان و فیسار داهاتی خەڵکیان دادۆشیوە و مژیوە یان نمونەی خوێنمژ
لەبەر ئەوە مشەخۆر و مفتەخۆر وشەی دروستن، هەندێ چەمکی زانستی ساڵانی حەفتاکان جوان سازدراون
 
وشەی |پەڕەسیت-ۆس| واتا مشەخۆر

******

  • موسیک
  • Musik, mousike, musica, mousikos, mouse, Muse, techne
  • museum, mouseion
  • musaicum, Mosaik, mosaico, musaico

بە یۆنانی |مۆسیکە| کە لە باری ئاوەڵناوی |مۆسیکۆس|ەوە هاتوە. بە لاتینی |موسیکا|. بە کوردی |مۆسیقا|. بە عەرەبی و فارسی |موسیقی|. بە زوربەی زمانەکان هەر دەڵێن: |موسیک/موزیک/میوزیک|. لە بنەڕەتدا هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر وشەی یۆنانی |مۆسە| واتا خاتو خوایانی هونەر و زانست. بە ئەڵمانی |موسە| هەمان مانای هەیە

هەردو وشەی لاتینی |موسێوم| و |موسایکوم| لە وشەی |مۆسە/موسە|ەوە هاتون

وشەی لاتینی |موسێوم| واتا موسەخانە یان خانەی هونەر (مەتحەف). بە یۆنانی |مۆسەیۆن| واتا مۆسەخانە/مۆزەخانە

وشەی لاتینی |موسایکوم| واتا کۆکردنەوەی کۆی پارچە پارچەی ماتەڕیال و مادەکان (وەک بەرد و کاشی ڕەنگاوڕەنگ، شوشەی ڕەنگین، تەختە، قوماش، چەرم، زەنگیانە و مورو،.. تاد) و لکاندنیان پێکەوە و نەخشاندنی شێوە و وێنە و نیگاری ڕەنگین لە سەر دیوار یان زەوی. بە ئەڵمانی |مۆسایک|. بە ئیسپانی و ئیتاڵی |مۆسایکۆ|. بە ئیتاڵیی کۆن |موسایکۆ|ی پێ دەڵێن

بە هونەریش دەوترێت |تێخنە/تێکنە| واتا تەکنیک، پیشەی دەستی، سەلیقەی سەنعەت، دەسڕەنگینی، لێزانی، کارامەیی

هونەر وشەیەکی ئاڤێستایی و پەهلەویە بە واتاکانی سەرەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێکی ڕێزمانی و ئێتیمۆلۆژیدا وشەی هونەر ناچێتەوە سەر |هۆنین، هۆن، وەن/وەنەر، وان/وانەر، وانە|، چونکی ئەگەر ئەم وشانە بنەڕەتی وشەی |هۆنەر| بونایە، ئیدی دەبوو هونەر کەسی لێزان و پیشەگەر بێت، لە کاتێکدا هونەر ناوی کار و پیشەکەیە، نەک ناوی کەسی بکەر. واتە دەبوو پاشگری |ئەر| لەگەڵ |هۆن|دا وشەکە بکاتە بکەر، لە کاتێکدا هونەر کار و پیشەیە، نەک کەسی بکەر و هونەرمەند. هونەر کارە نەک بکەر

کەواتە وشەی |موسیک| واتا هونەر، سەرەتا بە هەمو هونەرەکان دەوتران موسیک کە بە نۆ خاتە خوداکەی موسە (خات خوایانی هونەر و زانست) ناسراون، هەر هەمویان ئافرەت بون، ناو و هونەری ئەم خاتو خوایانە لە ڕوانگەی (هێسیۆد)ەوە بریتین لەمانەی خوارەوە

ئورانیا - ئەستێرەناسی
ئۆیتێرپە - موسیک
پۆلیمنیا - بەند و ستران
تێرپسیخۆرە - سەما و زەما
کلیۆ - چیرۆک و داستان
کالیۆپە - شیعری مەلحەمە
ئێڕاتۆ - شیعری غەزەل
مێلپۆمێنە - ئەفسانەی تڕاژیدی
تالیا - ئەفسانەی کۆمێدی

******

karyophyllon, Caryophyllus, Dianthus = deos + a'nthos

مێخەک

بە یۆنانی |کەریۆفیلۆن| واتا گۆڵە مێخەک، واتە وردە بزماری بچکۆڵە
بە لاتینی |کەریۆفیلوس| واتا گوڵە-مێخەک، واتە وردە-بزماری بچکۆڵە
عەرەبێنراوە |قەرەنفول| بە تورکیش بە هەمان شێوە ئەتککراوە
بە پەهلەوی و کوردی و فارسی |میخ| واتا وردە بزمار
بە کوردی و فارسی گوڵە |مێخەک| کە بەرەکەی لە وردە بزماری بچکۆڵە دەچێ
ئەمڕۆ هەمو ئەم وشانەی سەرەوە بۆ پۆلبەندیی ناوی زانستیی ڕوەک و گژوگیا و گوڵ لە فەرهەنگی ستانداردی زانستیدا کۆن بون و نەماون، بەڵکو ئەمڕۆکە جۆرەکانی مێخەک بەم وشەیەی خوارەوە پۆلێن کراون
 
بە لاتینی |دیانتوس| واتا گوڵە ئیلاهی، گوڵە ئێزدی، گوڵە خێوی
یەکەم بەشی وشەکە بە لاتینی |دیۆس| واتا خودان، یەزدان
دوهەم بەشی وشەکەکە بە یۆنانی |ئانتۆس| واتا گوڵ

******

میسۆژین/میسۆژن

Misogyn = misein + gyne

  • وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە
  • یەکەم: |میسۆ| واتا ڕک و کینە. کورتکراوەی کرداری |میسەین|ە واتا ڕقلێبون
  • دوهەم: |گینێ/ژینە| واتا ژن
  • کەواتە |میسۆژین| واتا ڕق لە ژن، کینە بەرانبەر ژن، نەیاری ژن
هەروەکو پێشوتر ئەکادێمی و ڕوناکبیری کورد فێرن چەمک ئەتک بکەن، ئەمجارەشیان وشەی |ژننەفرەتیی| نەک هەر مانای نەپێکاوە، بەڵکو ناقۆڵاشە بۆ مانای میسۆژن، چونکی فیکر و مەعریفەی چەرخی نوێ لەودیو نەفرەت و خەڵاتەوە بنەڕەتی وشەکان و شتەکان لێک دەداتەوە، واتە پێچەوانەی فیکری مێتافیسیکی (مەعریفەی باوی سونەتی و تەقلیدی) کە جیهانی دابەش کردۆتە سەر دو جیهانی لێکدژ: ئەمدونیا و ئەودونیا، ڕەش و سپی، شەیتان و یەزدان، نەفرەت و خەڵات،.. تاد
  • خەڵات و نەفرەت دو دیوی یەک شتن
  • ڕەفتار و گوتار دو دیوی هەمان شتن
بەڵام ئێمە بۆ وتە و نیمچە-ڕستە ناگەڕێین کە زۆرجار لە دو وشە یان زیاتر پێک هاتون، بەڵکو بۆ یەک وشەی گونجاوی کوردی بەرانبەر مانای |میسۆژن| دەگەڕێین. تکایە ئەوی شارەزا نیە، با لە گیرفانی خۆیەوە وشەی ناقۆڵا فڕێ نەداتە گۆرەپانی زمانەوە

******

ن N

  • ناموس
  • nomos, namus, nematos, kanon, Kanone, Kanne, kanna, Kanal

 هەر لێرەوە شەقوەشێن و بەڵتەچی و گەندەڵ و دزی داهاتی وڵات و دارودەستەی ستەمگەری دەچنەوە سەر خانەی بێناموسیەوە. ئەو ڕەفتار و ئەتوارەی بۆ خۆت پێت ناخۆشە کە بەرانبەرت بکرێت، ئاواش پێت ناخۆش بێت کە بەرانبەر ئەویدی هەمان ئەتوار بکەیت

وشەی |ناموس| بە ڕواڵەت وا دەردەکەوێت کە چەندین مانای هەبێت

  • یەکەم: بە یۆنانی وشەی |نۆمۆس| واتا یاسا و ڕێسا، شیرازەی ڕێکخستنی کۆمەڵ، ئاداب، داب و نەرێت، عورفی کۆمەڵایەتی، ئابروی کەسایەتی
  • عەرەب وشەی |نۆمۆس|ی مۆسای لە تەوراتی یۆنانیەوە وەرگرتوە و کردویەتی بە |ناموس| بە هەمان واتاکانی سەرەوە، بە کوردی و ئوردو و فارسی و تورکیش هەمان واتایان هەیە
  •  
  • دوهەم: بە یۆنانی وشەی |نۆمۆس| بە واتای ژمارەی ماتماتیک دێت
  •  
  • سێهەم: بە عەرەبی وشەی |ناموس| واتا مێشولەی ورد، وڕە، پەشە، پێشی، پەخشە، پێشکە. هەروەها مانای دی وەکو: نهێنپۆش، دوڕو، فیتنە، ساختەچی، فێڵباز، بوختانباز، سەربەگۆبەن
  •  
  • وشەی ناموسیە یان ناموسیەت واتا پەشەبەند، پەردە کولە، لێرەدا وشەکە فریودەرە، چونکی وشەکە پەیوەندیی بە |نۆمۆس| و ئادابەوە نیە، بەڵکو دەچێتەوە سەر وشەی یۆنانی |نێماتۆس| یان نەماتۆس واتا دەزو، کە بە زمانی یۆنانی بە ناوی لێکدراوی مێروەکانەوە لکاوە، وەکو: گەنەی دەزو ئاسا، مێشولەی وردیلە، کرمی دەزولەیی
  •  
  • کەواتە وشەی |ناموس| بە واتای مێشولەی ورد پەیوەندیی بە نۆمۆس و ئاداب و داب و نەرێتەوە نیە، بەڵکو عەرەب بە قوتدانی پیت و شێوەی گۆکردنی وشەی |نەماتۆس|ی کردوە بە ناموس
  •  
  • هەر لێرەشەوە دەردەکەوێت کە وشەی |نۆمۆس و ناموس| ڕێسای نەنوسراون، هەر وەختێ نوسران، ئیدی بە یۆنانی دەبنە |کانۆن| واتا قانون و یاسای دەستور، ڕاستە نوێڵ. بە چەکی قورسی وەک تۆپی لولەدار دەوترێت |کانۆنە| کە دەچێتەوە سەر وشەی یۆنانی |کانە| واتا لولە. بە ئەڵمانی |کانە| واتا لولەدار وەک قۆری و کتری و سەماوەر و چادان. وشەکە خزمە لەگەڵ وشەی |کەنال| واتا جۆگە، زێراب، قەنات و کەناڵی تێڤی
  • ******

و uː, u

 

ۆ oː, o

 

هێ H

هیچ و شت
Nichts & Ding
 
وشەی |هیچ| ڕەهەندێکی فەلسەفیی هەیە، جارێ وەک هیچ و جارێ وەک شت خۆی دەردەخات. دەمێ چش |لاشيء| و دەمێ چشت |شيء| دەردەکەوێت. هاوکات هەم چیزە و هەم ناچیز، هەم شت و هەم شت نیە، هەم هیچ و هەم هیچ نیە. |هیچ| یان |شت| تەنیا لە یەک پیتدا گوزارشتێکی ڕاستەقینە لە خۆی دەکات، |چ| پیت و وشەیە هاوکات، ئاماژەیە بۆ هەم چت و هەم چش، وشەی |چ| هاوکات بە واتای هەم شت و هەم هیچ دێت
 
بێگومان وشەی |هیچ| وەک ژمارە سفر نیە، سفر ژمارەیەکە، تەنانەت ژمارەیەکی جوتیشە، چونکی ژمارە یەک وەک تاک پێش ژمارە سفر وەک جوت دەکەوێت، هەمیشە ژمارەکانی ماتماتیک بەپێی ڕێسای تاک، جوت، تاک، جوت،.. تا ناکۆتا بە دوای یەکتردا ڕیز کراون، واتە 0 جوتە، 1 تاکە، 2 جوتە، 3 تاکە،.. تاد
ئا لێرەوە وشەی |هیچ| وەک ژمارە سفر نیە، بەڵکو شتێکی دی و بابەتێکی جودایە
 
هەروەکو چۆن |بوون| بێگومان |نەبوون|ی لە ناو خۆیدا هەڵگرتوە، هەر بەو جۆرەش (شت و هیچ) لە ناو یەکتردان. لەخۆڕا نیە، تازەترین زانست کۆنترین وتەی فەلسەفە دەڵێتەوە: بوون لە نەبوونەوە خوڵقاوە، شت لە هیچەوە هاتۆتە بوون! شت و هیچ تەواوکەری یەکترن، شت هیچە و هیچیش شتە. ژیانی شتێک ئەڵبەتە مەرگیشی لە ناو خۆیدا هەڵگرتوە، مەرگی شتێک ئەگەرێکی شیاوە بۆ داهێنانی شتێکی جوانتر. بێگومان لای هێگل و هایدێگەر پرسی نەبوون هاوکات پرسی بوونیشە، نەبوون پێچەوانەی بوون نیە، نەبوون بەرانبەر و دژ بە بوون نیە، بەڵکو نەبوون لە ناو بوون خۆیدایە. بوون و نەبوون لێکدژ نین، بەڵکو بوون و نەبوون کۆبابەت و تێهەڵکێشن، وەختێ مرۆڤ پەیوەستە بە نەبوونەوە، هەر ئەو وەختەش بوون خۆی بۆ لێرەبوون (داساین) دەردەخات
هایدێگەر وتەکەی هێگل دەڵێتەوە: بوونێکی پەتی و نەبوونێکی پەتی یەک شتن
Da-Sein
شەرم و شورەیی نیە کە مرۆڤ شتێک نەزانێت، بەڵکو عەیب و عار ئەوەیە کە بە ناوی زانین و مەعریفەوە دەرخواردی خەڵکی بدات و خۆی لێمان بکاتە خەبیر و پسپۆڕ و شارەزای بوارێک بە پارەی خەڵک بە ناوی پڕۆژەی ڕۆشنبیریەوە بودجەی گشتی حەپەلوش بکات. ئەخلاقی فیکر و پرنسیپی زانست وایە: لە هەر کوێدا شتێکی نەزانی، رێک لەوێدا دەڵێت کە نایزانێ! نمونەیەک لە دونیای جەهلی وەرگێڕان کە فڕیان بە سەر فیکر و مەعریفەوە نیە و تەقەی سەریان دێت

چەمکی ئەڵمانی |داساین| واتا لێرەبوون

لەوەیش بگەڕێین کە بە دازاین نانوسرێت و ناخوێنرێتەوە، چەندە مایەی تەریقبونەوە و شەرمەزاری و گاڵتەجاریە کە ئەم چەمکە فەلسەفیە ئەتک کراوە و کراوەتە نوکتەی: بوون لێرە، یان بوون لەوێ

وشەی |شت| بە شێوەی چ، چت، چشت، تشت، چیز و هین هەن
وشەی |هیچ| بە شێوەی چ، چش، هێ، هویچ، هێچ، هیچنا، چنا، چنە و چن هەن
لە فارسیدا وشەی |هیچ|ی پەهلەوی بە شێوەی هیش و ایچ هەس
******
 
  • هیستێری
  • Hysterie, hystera, uster, uterus

بە یۆنانی |هیستێرا| واتا منداڵدان، بە لاتینی |ئوتێروس| واتا پزدان. |ئوستێر| واتا خوارناوک، سک/زگ

دواتر |هیستێری| بۆ شڵەژانی باری دەرونی و نەخۆشیی پزدان بەکار هاتوە. لە بنەڕەتدا حاڵەتی |هیستێریانە| دۆخێکی جەستەیە وەک نیگارکێشان، واتە |جەستەی نائۆرگان| کە خۆڕاپسکانە لە جەبری ئۆرگان و مەکینەی ئۆرگانیسم و گوشاری فیسیۆلۆژی و فشاری بیۆلۆژی، نەچونە ژێر ڕکێفی هیچ ماشینێکی دەقگرتو یان کارێکی چەقبەستو

******

  • هێلۆوین/هەلۆڤێن

  • All Hallow`s Eve = Halloween
ڕێکەوتی کۆتایی مانگی دە (ئۆکتۆبەر) جەژنێکی ئێرلەندی کاتۆلیکی هەیە، وەک هێمایەک کودیی (کولەکە) ڕەنگ پرتەقاڵی هەڵدەکۆڵن و مۆمی تێدا هەڵدەکەن، خەڵکی دەمامکی جانەوەر و جنۆکە دەپۆشن. ڕەگ و ڕیشەی ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئایین و دەچێتەوە سەر کولت و کولتوری (کەڵتی)ەکان
جگە لەوەی کە ئەم جێژنە پەیوەندیی بە وەرزی بەری کشتوکاڵ و خلە و خەرمانەوە هەیە، هەر لەم ڕۆژەشدا دەروازەی مەرگ دەخرێتە سەرپشت و داوێنپاکان و پاکیزان و ئەزیزان دەگەڕێنەوە نێومان، ئیدی زیندوان و مردوان پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕن، شێوازێکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەرگ و هەڵکردن لەگەڵ مەرگدا
 
وشەکە لێکدراوە
یەکەم وشە |هێلۆو/هەلۆڤ| واتا پیرۆزکردن و ڕێزلێنانی ئەزیزان
دوهەم وشە |ئیڤ/ئێڤە| واتا ئێوارە/هێڤار، جەژن/جێژن
پێکەوە کورت کراونەتەوە بۆ |هێلۆوین/هەلۆڤێن| واتا ئێوارەی پیرۆزان، هێڤاری ئەزیزان، جەژنی خواناسان

******

هەمزە ɛ

 

ی iː, i, j, y

  • ئیدیۆم و گوزارەی تایبەت
  • idiom, idioma, idios, Idiomatik, Idiolekt, Idiot-ism
زاراوەی |ئیدیۆم| بە یۆنانی |ئیدیۆمە| دەچێتەوە سەر بنەڕەتی وشەی |ئیدیۆس| واتا تایبەت، تایبەتمەند، خۆیی و خۆماڵی. لێرەوە ئیدیۆم واتا گوزارەی تایبەت، دەربڕینی تایبەت، وتە و پەند و قسەی نەستەقی خۆماڵی و گوزارەی تایبەتمەندی زار و شێوەزار
 
لەودیو |ئیدیۆم|ەوە سەرگوزشتەی پێشینە و دیرۆکی پێشینانە هەیە، ئەگەر بەسەرهاتی ئەو چیرۆکە نەزانین، ئیدی لەو گوزارە تایبەتەش ناگەین. هەر زمانێک یان شێوەزارێک ئیدیۆمی خۆی هەیە، جاروبار ئیدیۆم سنوری گیۆگرافیی خۆی دەبڕێت و دەبێتە گوزارەیەکی جیهانی وەک وتەی حیکمەت و پەندی دێرین
 
چەمکی |ئیدیۆماتیک| بەشێکی زانستی زمانە، توێژینەوەی سەرجەم وتە و پەند و دەربڕینی تایبەتمەندی زارێک و گوزارەی تایبەتی شێوەزارێکە
شێوەزار، دیالێکت یان لەهجە زاراوەی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام هەمو زاراوەیەکی خۆ ئیدیۆم نیە. لەهجە گوزارەی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام هەمو گوزارەیەکی خۆ ئیدیۆم نیە. خۆ بە لەهجەی سۆرانی ناوترێت ئیدیۆمی سۆرانی، بەڵکو دیالێکت یان لەهجە کەم تا زۆر خاوەن هەندێ ئیدیۆم و گوزارەی تایبەتە
 
چەمکی |ئیدیۆلێکت| بە شێوازی زاری کەسێک یان باندێک دەوترێت کە گوزارەی تایبەت و وتەی سەیر و دەربڕینی سەمەرە بە قسەکانیەوە دیار بێت، بە تایبەتی لە لێکۆڵینەوەی تاواندا زۆرجار لەڕێی ئیدیۆلێکتەوە تۆمەتبار دۆزراوەتەوە
 
چەمکی |ئیدیۆت-یسم| واتا کاڵفامی، کەم-ئاوەزی، بێدەماخی، بێعەقڵی، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پانتاییەکی گەورەی لە کایەی پزیشکی و دەرونناسیدا زەوت کردبوو، ئەم چەمکە دەچێتەوە سەر هەمان بنەڕەتی وشەی یۆنانی |ئیدیۆس| واتا تایبەت و تایبەتمەند. وشەی |ئیدیۆت| واتا کەسی تایبەت کە قانون لەوی بوردوە و ئەرکی لە سەر نیە، بە عەرەبی پێی دەڵێن: ئەبلە، ئەحمەق، موخەبەڵ و عەتە واتا گەوجە، گەمژە، گەمشۆ، کەمشۆ، گەلحۆ، دەبەنگ، گێل، حۆل، حەپۆل، کەمفام، کاڵفام و نەفام
ئەمڕۆ هەمو ئەم وشانە لە کایەی زانستدا بەسەرچون و بونە تەپوتۆزی زەمانە
******

ێ eː, e

  • ئێتیمۆلۆژی/ئێتیمۆلۆگی
  • Etymologie, etymologia, etymos, Etymon, logos
  • Etymologie = etymos + logos

 بە یۆنانیی کۆن |ئێتیمۆلۆگیا|، دیارە چەمکی |ئێتیمۆلۆژی| دو بەشە

  • یەکەمیان: |ئێتیمۆس| واتا ڕاستی، ڕەسەن، ئەسڵ. |ئێتیمۆن| واتا بنەچە و ڕەچەڵەک و بنەڕەت و ڕەگوڕیشەی مێژوی کۆنتری شێوەی وشەیەک
  • دوهەمیان: |لۆگۆس| واتا وشە، واژە، پەیڤ، زمان، زانین، ناسین، زانست

کەواتە |ئێتیمۆلۆژی| واتا بنەڕەتناسیی وشەکان، توێژینەوەی ڕەگوڕیشەی مێژوی واژەکان، ناسینەوەی ئەسڵ و فەسڵ و نەسڵی پەیڤ

******