Tod der Wahrheit! Gelotologie des Seins! Nietzsche ********************************************* مەرگی حەقیقەت! خەندەناسیی بوون! نیتچە
Besucherzähler: eine Million ملیۆن جار بینراوە
Tod der Wahrheit! Nietzsche 1
Kamilo Kaf کامیلۆ کاف
مەرگی حەقیقەت! نیتچە
خواکان مردن
لە خەنینە مردن
کە یەکیان وتی
تاقانەی بێڕکەبەرم
ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی چۆنە و چیە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای هەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش/هەقیقەتدۆز، ڕەش/سپی، ڕاستی/ناڕاستی. خۆ هەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ هەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چیە و چۆنە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای گەوهەرێک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی گەوهەری بیستوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە گەوهەر چیە و چۆنە
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/am-anfang-der-philosophie%21-kamilo-kafruschy-%2a%2a%2a-s%db%95r%db%95ta%db%8c-f%db%95ls%db%95f%db%95%21-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c/
ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی چۆنە و چیە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای هەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش/هەقیقەتدۆز، ڕەش/سپی، ڕاستی/ناڕاستی. خۆ هەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ هەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چیە و چۆنە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای گەوهەرێک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی گەوهەری بیستوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە گەوهەر چیە و چۆنە
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/am-anfang-der-philosophie%21-kamilo-kafruschy-%2a%2a%2a-s%db%95r%db%95ta%db%8c-f%db%95ls%db%95f%db%95%21-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c/
ڕاستی چەندە ڕاستە! لەودیو ڕاستی و درۆوە
مرۆ و درۆ! درۆی ژیان و درۆی ناچاری
حەقیقەت نەناسین بە واتای بڕوابون بە درۆ نایەت! ئەگەر حەقیقەت مرد، مانای ئەوە نیە، ئیدی هەمو درۆیەک ڕەوایە!! بە پێچەوانەوە، مەرگی حەقیقەت بە مانای مەرگی جەوهەریەت دێت، چونکی شتەکان نەگۆڕ نین، بەڵکو هەمو شتەکان وەکی ڕوبارەکەی هێراکلیت (Heraklit) بەردەوام بگۆڕن. نەک وەستان، بەڵکو گۆڕان بنەڕەتی شتەکانە
گەورەترین درۆ ژیانێکە بەبێ درۆ! لەمێژە درۆی ناچاریی نێۆ بازاڕ و کار و کاسبی، بونەتە درۆی ژیان!! وەکو: بمبورە پاسەکە دواکەوت بۆیە دواکەوتم! کاتم نیە و زۆر سەرقاڵم! خەجاڵەتم با پارەکەی لە سەر خۆمان بێت! ڕۆژانە چەندین نمایش و خۆنواندن و سیمای درۆ،.. تاد! مرۆ نیە کە درۆ نەکات، مرۆ ڕۆژی نزیکەی دوسەد درۆ دەکات. چەندە مرۆ دژی درۆ بێت، هێندەش درۆی زیاتر دەکات. فەلسەفە، زانست، ئایین، کولت و کولتور خاوەن درۆی خۆیانن. تەنانەت ئاژەڵیش لە سنوری بیرکردنەوەی خۆیدا توانستی درۆی هەیە، وەکی خۆنواندن و خۆمەڵاسدان کاتی ڕاو، خۆگۆڕین کاتی ترس و مەترسی، بەدرۆ خۆمراندن یان بەدرۆ وا خۆنیشاندان وەک ئەوەی خەوتوە یان مردوە. دامەزراوە کۆمەڵاتیەکان و فەرمیەکان و کایە گشتیەکان و مێدیاکان کانگەی درۆن، ڕۆژانە ڕەفتار و ئەتواری پێرفێکت خۆنواندن و خۆنمایشکردن لە شوێنە گشتیەکان و تۆڕە کۆمەڵاتیەکانەوە، زەردەخەنەی درۆ و گریەی درۆ، جوڵەی دەست و سیمای درۆ زمانی نیشانەی درۆن، شەوانەش فڕێدانی بەرگی ئەخلاقی درۆ لە ناوجێدا
چەند وتەیەکی نەستەق دەربارەی ڕاستی و درۆ: حەقیقەت هیچ پێوەرێکی نیە! حەقیقەت لای شەراب و شێت و زارۆن! گومانت لەوانە هەبێت کە ڕاستییان دۆزیوەتەوە! حەقیقەت زادەی شەڕە! ڕاستیەکی ئەمڕۆ درۆیەکی سبەینێیە! قاچ و قولی درۆ و دەلەسە کورتە! ڕاستی لە گەپجاڕی و تەوسجاڕیەوە وەدەرکەوتوە! ڕاستیەکی بەد و ناشرین و تاڵ: مرۆ بە دیتنی کەمئەندام خەنی دەبێت! قەمبور (پشتکۆم) بە بینینی کەسێکی قەمبورتر لە خۆی، خەنی دەبێت
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/gelotologie-des-seins%21-nietzsche-kamilo-kafruschy-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c-kh%db%95nd%db%95nas%db%8c%db%8c-bwwn%21-n%db%8ct%da%86%db%95/
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/gelotologie-des-seins%21-nietzsche-kamilo-kafruschy-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c-kh%db%95nd%db%95nas%db%8c%db%8c-bwwn%21-n%db%8ct%da%86%db%95/
لە هەمو کات و شوێنێكدا دەبێ هەقیقەت و جەوهەریەت شتێکی نەگۆڕن بن، ئەگەر گۆڕان، ئیدی لەوە دەکەون کە هەقیقەت و جەوهەریەت بن. حەقیقەتێکی زانستی تا ئەو کاتە ڕاستە کە بەدرۆ دەخرێتەوە، واتە حەقیقەتێکی دوێنێمان لە نێو زانستدا درۆی ئەمڕۆمانە! ئەرێ چۆن دەبێ شتێک جارێ حەقیقەت و جارێ درۆ بێت!! لە هەمو کات و شوێنیکدا حەقیقەت شتێکی نەگۆڕە، ئەگەر گۆڕا، ئیدی لەوە دەکەوێت کە حەقیقەت بێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هیچ شتێک نەگۆر نیە و هەمو شتێک بەردەوام دەگۆڕێت، تەنانەت ڕاستیە سەلمێنراوەکانی پێشوی نێو دونیای زانستیش بەردەوام بەدرۆ دەخرێنەوە و پوچەڵ دەکرێنەوە
ئەرێ هەرتەقە چیە! سەفسەتە گەڕانە بە دوای هەقیقەت بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی! شت لە دەرەوەی مرۆڤدا حەقیقەتێکی نەگۆڕی نیە، تەنانەت ئەو شتە ئەگەر وەک ڕۆژی ڕوناکیش لێمانەوە دیار بێت، ئەوە خۆری مێژوی پێشوتر نیە و بەردەوام لە گۆڕاندایە. ناوەوەی مرۆڤیش جەوهەرێکی نەگۆڕی نیە و بەردەوام لە گۆڕاندایە، لێرەوە حەقیقەتێکی نەگۆڕی دەرەکی و ناوەکی نیە، جەستەیەکی ئەزەلی و ڕۆحێکی ئەبەدی نیە، هەر لێرەوە ڕاستیەکی هەردەمی و ناخێکی هەتاهەتایی نیە. هەر لێرەشەوە هەرتەقە گەڕانە بە دوای هەقیقەتێکی نەگۆڕ و جەوهەرێکی نەگۆڕ. حەقیقەت شتێک نیە کە بدۆزرێتەوە، بەڵکو هەقیقەت هەمیشە دروست دەکرێت. ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی هەمیشە دەستکردە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای حەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش و هەقیقەتدۆز! ڕەش و سپی! ڕاستی و ناڕاستی! خۆ حەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ حەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای حەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای حەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی حەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چۆنە و چیە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای فریشتەیەک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناو و وشەی فریشتەی دەریای بیستوە و وێنەی وەهمێکی لا دروست بوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە پەری چۆنە و چیە
فەلسەفە واتە فیلۆسۆفی (Philosophie) دو وشەی لێکدراوی یۆنانیە
فیلەین (philein) واتا شەیدابون و خۆشویستن. فیلی (philie) واتا شەیدا، عیشق، دۆست
سۆفیا (sophia) واتا دانایی، حیکمەت، مەعریفە، ژیری
کەواتە فەلسەفە واتا شەیدای دانایی، عیشقی حیکمەت، یاری مەعریفەت، دۆستی سۆفیا
فەلسەفاندن واتا ئەقڵاندن، فەلسەفە لێکدانەوەی جیهانە، لۆژیکی جیهانبینیی زمانە، گومانکردنە لە یەقین، تێڕامانە لە ژیان، ڕوانینە لە ڕۆح و جەستە، ڕەخنەگرتنە لە دیاردەکان، پرسینە لە وێنەکان و دەرکەوتەکان، بیرکردنەوەیە لە وشەکان و شتەکان، گۆڕانکاریی ماناکان و دەستکاریی بەهاکانە. لە خوانی فەلسەفیدا سێقۆڵی |بوون و زمان و ڕامان| پێکەوە دەکەونە دیالۆگ
تەیسەفە واتە تیۆسۆفی (Theosophie) واتا ئیلاهیات، کە سەرچاوەی هەمو شتەکان دەباتەوە سەر تیۆس واتا خودا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ جەوهەرێکی نەگۆڕ و هەقیقەتێکی ڕەها و یەقینێکی موتڵەق، بە مانایەکی دی، تەیسەفە یان ئیلاهیات دەبێتە بنەچەی جەوهەرگەری و یەقینگەری و موتڵەقگەری
تەیسم (Theism) واتا خوداگەری
ئەتەیسم (Atheism) واتا ناخوداگەری، ئیلحاد
تیۆلۆژی (Theologie) واتا خوداناسی، لاهوت، شەرعیەت و مەعریفەی فەقێ
تیۆس (theos) واتا خودان و یەزدان، کە بنەڕەتی هەمو ئەم چەمکانەی سەرەوەن
لێرەوە تەیسەفە یان تیۆسۆفی سەرچاوەی هەمو شتەکان دەباتەوە سەر جەوهەریەت و حەقیقەت وەک ئەزلیەت و ئەبەدیەت و حەتمیەت و موتڵەقیەت، بوەتە شێوازێک لە بیۆلۆژی (بۆماوەیی) و تیۆلۆژی (لاهوت)، هێشتا مێتافیسیکی ڕەها و سروشتێکی نەگۆڕی تێنەپەڕاندوە و بەردەوام لە نێو ئەحکامە جێگیرەکانی (ئیمان و یەقین)دا خنکاوە، بە جۆرێک هەردەم فەلسەفەی کردۆتە تەیسەفە. مێتافیسیکیی تەیسەفە (مەعریفەی باوی سونەتی و تەقلیدی) واتە دابەشکردنی شتەکان بە سەر دو جیهانی لێکدژی جەبری و پێچەوانەی یەکتردا، وەکو: ئەمدونیا و ئەودونیا، ڕەش و سپی، شەیتان و یەزدان، حەرام و حەڵاڵ، جەوهەر و مەزهەر، ڕاستی و درۆ، چاکە و خراپە، بەهەشت و دۆزەخ،.. تاد
لە ڕوانگەی مێژوەوە، گەرچی فەلسەفە و ئایین زۆرجار خاوەن هەمان بابەتگەلێک بون وەک خودا و دادگەری و نەمری و مانای ژیان،.. تاد، بەڵام ئایین وەڵامێکی بنبڕ بە (دەبێ و نابێ) وەک حەرام و حەڵاڵ دەداتەوە، لە کاتێکدا فەلسەفە سەرسوڕمان و گومان و ڕامان و پرسین و ڕەخنەگرتن و لێکدانەوەی جیهانە بەبێ ئەوەی بڵێت: (وا بکەن، وا مەکەن). لە ئاییندا پێشوەخت یەزدان وەک یەقین هەیە، ئەمجا هەمو شتەکان لەم هەقیقەت و پێشمەرجەوە مانای خۆیان وەردەگرن، بەڵام لە فەلسەفەدا عەقڵ پێشمەرجە بۆ هەقیقەت، لە هونەریشدا هەستەکان مەرجن. دواتر زانست لە هەناوی فەلسەفەوە دێتە دەرێ و لێی دەترازێت، فەلسەفە بە دوای ڕاستیی هەمەکی و گشتگیر (کلي) و زانستیش بە دوای ڕاستیی هەندەکی و بەشگیر (جزئي) دەگەڕێن. جاری وا هەیە فەیلەسوف هاوکات شاعیریشە هەروەکو پلاتۆ و نیتچە، جاری واش هەیە فەیلەسوفی دانا هاوکات زاناشە هەروەکو پیتاگۆراس و دێکارت کە هەم دانای فەلسەفە و هەم زانای ماتماتیک بون. لای تۆماس ئەکوین فەلسەفە و تیۆلۆژی شیاوی جیاکردنەوە نین، لای مارکس فەلسەفە و ئیدیۆلۆژی تێکەڵ دەبن
لە مێژوی مرۆڤایەتیدا سەرەتا هونەر وەک جوانیگەری، فەلسەفە وەک ڕاستیگەری، ئایین وەک چاکەگەری سەریان هەڵداوە، واتە مێژوی فیکر و زانین بریتیە لە جوانیگەری و ڕاستیگەری و چاکەگەری، مەعریفەت بریتیە لە جەمالیەت و حەقیقەت و فەزیلەت. لێرەوە سێکوچکەی (جوانی و ڕاستی و چاکە) دەبنە بنەڕەتی فەلسەفەکەی پلاتۆ کە ڕۆڵی فریادڕەسێک دەگێڕێت دژ بە بڕیاری خەیاڵی و حوکمی پێشوەخت و هۆشیاریی باوی ڕۆژانە و وەهم. گەرچی مامۆستاکەی پلاتۆن ئەم ئەرکەی نەگرتوەتە ئەستۆی خۆی، ئەوەتا سۆکرات خۆی دەڵێت: دەزانێ کە نازانێ! بەڵام هەردوکیان عەوداڵی گەڕان بە دوای ڕاستیەکی ئەبەدیدا بون کە نەک هەر وەک ئامانج چاک بێت، بەڵکو وەک جەوهەریش چاک بێت. لێرەوە لای هەردوکیان هەقیقەت و فەزیلەت دەبنە جەوهەریەت، هاوکات (ڕاستی بۆ خۆی) و (ڕاستی لە خۆیدا) پێکەوە پێویستە وەک جەوهەر چاک بن، لە کاتێکدا هیچ شتێک بە سروشت و جەوهەر نە چاکە و نە خراپ!
لە کاتێکدا هیچ شتێک لە خودی خۆیدا نیە کە چاک یان خراپ بێت! هیچ شتێک بە جەوهەر نە چاکە و نە خراپ! چەمکی چاکە یان خراپە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دی جیاوازە، لە زمانی گروپێکەوە بۆ زمانی گروپێکی دی جیایە، لە کولتورێکەوە بۆ کولتورێکی دی جودایە، لە سەردەمێکی مێژویی بۆ قۆناغێکی دی دەگۆڕێت، لە دۆخی شوێنێکەوە بۆ باری شوێنێکی دی وەردەگەڕێت
بۆ نمونە
کە میتی تورکی لێیان پرسیت: ئایا ژنە شۆرشگێڕی پەکەکە بە بەردەمتدا بە کام ئاراستە هەڵهات؟ ئەگەر درۆ نەکەی و ڕاستی بدرکێنی، بێشک خوا دەتگرێ، چونکی لەپای کوشتندا زاڵمان دوای مەزڵومێک کەوتون، کەچی بەناوی حەقیقەتەوە خۆت کردۆتە چاوساغی میت! کەواتە درۆ لە خودی خۆیدا نیە کە خراپ بێت، درۆ بە جەوهەر بەد نیە، بەڵکو بارودۆخێک بڕیاردەرە
ژەهر هەم دەردە و هەم دەرمان! واتە هاوکات چاک و خراپیشە
ئاوی دەریا هەم مایەی ژیانە بۆ ماسی و هەم مایەی مردنیشە بۆ مرۆڤ! واتە هاوکات چاک و خراپیشە
ئەوی درۆ بزانێ، دەشزانێ حەقیقەت چیە! سەرەتا بۆ یەکەمین جار مرۆڤ ئەزمونی درۆیەک دەکات، یا ئەوەتا دیاردەی سروشت درۆی لەگەڵدا کردوە کە ڕەشکە و پێشکەی بەرچاو فریوی داوە، یان کەسێک درۆی لەگەڵدا کردوە، دەرئەنجام مرۆڤ لە درۆ دەگات و دەزانێت کە درۆ حاڵەتێکی ئاگایانەی مرۆڤە، بەڵام ئەی چۆن مرۆڤ فێری ئەوە بوو کە درۆ لەگەڵ خۆیدا بکات و خۆی فریو بدات!! ئەمیان دۆخێکی نائاگایانەی مرۆڤە و لە ترسانە حەقیقەتی داهێنا، تاکو خۆی دڵنیا و ئاسودە بکات، واتە بنەڕەتی حەقیقەت خۆفریودانە، هیچ شتێک لە خۆفریودان ئاسانتر نیە، چونکی حەزی مرۆڤ وا دەخوازێت کە فڵانە شت بەڕاست بگەڕێت، ئیدی وا دەزانێت کە فڵانە شت حەقیقەتە، لە کاتێکدا وا-زانین یان ئیمان جیاوازە لە خودی حەقیقەت خۆی. وەک دەوترێت نیمچەڕاستی و نیو-ڕاستی واتا درۆ، ئەوە درۆزن بوو کە حەقیقەتی پڕ بە ماسکەی دەموچاوی خۆی چنی، تاکو بە خۆفریودان خۆی قایل بکات. ئەوە درۆزن بوو کە درۆی کردە ڕاستی، یان درۆی لێ بوە ڕاستی! لە بنەڕەتەوە حەقیقەت دەمامکی مرۆڤە
مرۆ بونەوەرێکی خۆشباوەڕە، ئەوەتا لە نمایشکردنی شانۆ و فیلمدا هەموان دەزانن کە پاڵەوانێکی تڕاژیدی بەڕاستی نەمردوە، کەچی درۆ لەگەڵ خۆیان دەکەن و هۆن هۆن بۆی دەگرین و خودی خۆیان دەخەڵەتێنن وەک ئەوەی پاڵەوانەکە بەهەقەت مردبێت. یان پاڵەوانێکی کۆمێدیی مردو کە دەجوڵێ، هەموان دەخاتە قاقای پێکەنین و خودی خۆیان دەخەڵەتێنن، وەک بڵێی پاڵەوانەکە بەڕاستی مردبێت. باشە ئەمانە و چەندین نمونەی دی، مەگەر درۆکردن لەگەڵ خودی خۆماندا نین، ئەی چین!! مرۆ بونەوەرێکی خۆخەڵەتێنەرە و پێویستە خودی خۆی تێپەڕێنێ
نیتچە (Nietzsche) وتەنی، فەیلەسوفێک شەکری شکاند کە وتی: چاکە و ڕاستی یەک شتن، کە جوانیشی خستە سەر، ئیدی تێی هەڵبدەن، چونکی حەقیقەت ناشرینە، بۆیە هونەرمان هەیە، تاکو چیدی حەقیقەت نەمانکوژێ
نیتچە دەپرسێت: حەقیقەت چیە؟ هەر خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: ئەوی درۆ نەزانێ، ناشزانێ حەقیقەت چیە
هەر خۆیشی دەڵێت: کاکی فەیلەسوف بە دوای حەقیقەتدا دەگەڕێت، دەیکەمە گرەو کە هیچ نادۆزێتەوە! هەقیقەت درۆیەکە کە بیرمان چۆتەوە وەهمە
ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی چۆنە و چیە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای هەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش/هەقیقەتدۆز، ڕەش/سپی، ڕاستی/ناڕاستی. خۆ هەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ هەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چیە و چۆنە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای گەوهەرێک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی گەوهەری بیستوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە گەوهەر چیە و چۆنە
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/am-anfang-der-philosophie%21-kamilo-kafruschy-%2a%2a%2a-s%db%95r%db%95ta%db%8c-f%db%95ls%db%95f%db%95%21-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c/
ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی چۆنە و چیە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای هەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش/هەقیقەتدۆز، ڕەش/سپی، ڕاستی/ناڕاستی. خۆ هەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ هەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چیە و چۆنە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای گەوهەرێک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی گەوهەری بیستوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە گەوهەر چیە و چۆنە
Mehr Infos: https://kamilo-kafruschy.webnode.at/news/am-anfang-der-philosophie%21-kamilo-kafruschy-%2a%2a%2a-s%db%95r%db%95ta%db%8c-f%db%95ls%db%95f%db%95%21-%da%a9am%db%8cl%db%86-%da%a9afr%db%86sh%db%8c/
ڕاستی تا چەند ڕاستە! ڕاستی چۆنە و چیە
بێگومان پرسی ڕاستی بەوە نابڕێتەوە کە بوترێت: کاری ڕۆشنبیری دەرخستنی ڕاستیە و ئەرکی فەلسەفە گەڕانە بە دوای هەقیقەت، یان مرۆڤ بکەوێتە دابەشکردنی جیهان بە سەر دوانە لێکدژەکاندا (Dualism): هەقیقەتپۆش/هەقیقەتدۆز، ڕەش/سپی، ڕاستی/ناڕاستی. خۆ هەقیقەت کاڵا و شمەک نیە، تاکو مرۆڤ بۆی بگەڕێت، یان ڕاست و چەپ مرۆڤ هەقیقەت بخاتە سەرزار و ناوی بەریت و بە یەک دو دێڕی نافەلسەفی مەسەلەکە ببڕێتەوە. بەر لە هەمو شتێک، بەر لەوەی مرۆڤ خۆی بە هەر ئەرکێک بار بکات و بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێت، پێویستە لە خۆی بپرسێ: ئەرێ ئەو شتە چیە کە وێڵی کردویت و عەوداڵی بویت؟ پێویستە مرۆڤ پێشتر بزانێت خودی هەقیقەت چۆنە و چیە، ئەمجا بڕیاڕی گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بدات! کارەساتە گەڕان بە دوای هەقیقەتێک بەبێ تێگەیشتن لە خودی هەقیقەت خۆی!! ئەمە ڕێک لەو کەشتیوانە ئاسمانیە دەچێت کە لە ناوجەرگەی گەردوندا بە دوای حۆریەک بگەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانێت ئەرێ حۆری چیە و چۆنە! ڕێک لەو مەلەوانە دەچێت کە لە قوڵایی دەریادا بە دوای گەوهەرێک بگەڕێت، هەر لەبەر ئەوەی تەنیا ناوی گەوهەری بیستوە، بەبێ ئەوەی بزانێت کە گەوهەر چیە و چۆنە
سۆکرات (Sokrates) دەزانێت کە نازانێت! ئەگەر نەزانین نەبوایە، کەس نەیدەزانی زانین چیە، زانین و نەزانین پێکەوە پەیوەستن و دو دیوی یەکن
کیرکەگۆرد (Kierkegaard) دەیوت: لەجیاتیی حەقیقەت دەبوو سۆکرات فێری درۆی بکردینایە، چونکی سۆکرات هەمیشە دەیزانی وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دەیکرد، بەڵام بەدرۆ وا خۆی نیشان دەدا وەک ئەوەی نەیزانێ
ئەوی بیر دەکاتەوە، هەمیشە بیر لە شتێک دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بیر لە بۆشایی و هیچ و غەیب و دێو و وەهم و عەدەمیش بکرێتەوە، ئەوە هەر بیرکردنەوەیە لە شتێک، واتە هیچێک کە بوونی نیە، بەڵام وەکی شت دێتەوە ناو زمان، |شت و هیچ| دو دیوی یەکن، |بوون و نەبوون| لە ناو یەکتردان. لە ناو زماندا بیرکردنەوە لە نا-شت (وەک نا-ئەسپ) نیە، بەڵکو هەمیشە بیر لە شت (وەک ئەسپ) دەکرێتەوە، نا-شت دەبێتەوە شت لە ناو فیکردا. ئامانجی زانین گەیشتنە بە یەقین، ئاکامی مەعریفەت لەپێناو گەیشتنە بە حەقیقەت. بیرکردنەوە هەمیشە بیرکردنەوەیە لە شتێک! ئەوی بیەوێت شتێک بزانێت، بێگومان دەیەوێت ڕاستیەک بزانێت
لێرەوە یەقین وەکو یەزدان وایە و مەرج نیە کە تەنیا هەر خودای ئاسمان بێت، بەڵکو ڕەنگە هەمو حیکایەتە گەورەکان و چەمکە زلەکانیش بن، وەکو: ناسیۆنالیسم، لیبڕالیسم، هومانیسم، کۆمونیسم، سێکولەریسم، مێژو، خاک، حیزب، موقەدەس، مەرجەع، فریادڕەس، سەرۆک یان هەر باوکێکی ڕەمزی بن، واتە لەودیو ئیمان و باوەڕهێنانەوە یەقین هەیە! جا ئەو هەقیقەتە ئەهریمەن یان یەزدان، فریودەر یان فریادڕەس، ئابوری یان ڕامیاری، ئیدیۆلۆژی یان سایکۆلۆژی، یان هەر شتێک بێت. بەر لە هەر شتێک کێشەی نێوان |ئیمان و یەقین|، |مەعریفەت و حەقیقەت|، |زمان و یەزدان| توند و تۆڵ پێکەوە پەیوەستن
هاوکینگ (Hawking) دەڵێت: گەورەترین دوژمنی زانین ئەڵبەتە نەزانین نیە، بەڵکو وەهمە بە ناوی مەعریفەوە
دیارە لە نێوان |زانین و نەزانین|دا گومانێک هەیە، لەبەر ئەوەی گەیشتن بە دواهەقیقەت و یەقین و یەزدان مەحاڵە، بۆیە ئیمان قەرەبوی ئەو کەموکوڕیە دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو شتە مادەی تەکنۆلۆژی و زانستیش بێت
سنورداریی زمان، ڕێژەداریی زانین و زانست و مەعریفە، گشتاندن بۆ شتە جیاواز و جوداکان، پێوەرە دەستکردەکان و ئامێرە دەستکورتەکان، ئەگەر و پێشگریمانە و بەڵگەنەویستە پێشمەرجەکان، بینینە کەموکوڕەکان و ڕوانینە کەموکورتەکان، وردەکاریە خەوشدارەکان بۆ دیاریکردنی شتەکان بە شێوەیەکی دابڕاو و تاقانە و سەربەخۆ و پەتی، هەمو ئەم بەربەست و ڕێگرانە وا دەکەن کە نەگەین بە حەقیقەت. مرۆڤ تەنیا لە پێگەی خۆیەوە پەیوەست بە وشەکانیەوە دەتوانێ شتەکان بناسێت، بیرکردنەوە لە حەقیقەت وەک شتێکی ڕوت و پەتی ناماقوڵە. پەیوەندیی نێوان |وشە و شت| لێ ناگەڕێ مرۆڤ بگاتە حەقیقەت! بوون نە ڕاستە و نە هەڵە، ڕاست و هەڵە بۆ ڕستەکان شیاوە دەربارەی بوون، نەک بوون خۆی وەک ئەوەی هەیە
ئایا سەرەتا وشە یان شت بوو! ئەگەر وشە خودی شت بوایە، دەبوو بە هاتنە سەرزاری وشە تام و چێژی شت بدات!! گەر وشەی |ئاگر| خودی ئاگر بوایە، دەبوو بە وتنی وشەی |ئاگر| سەرزاریش بسوتایە!! هەروەها وشە بەتەنیا هیچ مانایەکی نیە، بەڵکو وشە تەنیا لە نێو ڕستە و وتەوە مانای خۆی وەردەگرێت. ئێمە نازانین مەبەست لە وشەی |ئاگر| چیە! نازانین ئاگری دۆزەخە یان ئاگری عیشقە، ئاگری تەنورە، ئاگری تۆپە، ئاگری بیرەنەوتە، ئاگری خۆرە یان ئاگری ئاخرزەمانە،.. تاد
*
*******************************************************************************************************************************
*******************************************************************************************************************************
*
لێرەدا جێی خۆیەتی کە ئاماژەیەک بە پەیوەندیی نێوان |بوون و زمان| بدرێت، بێگومان زمان هەر فیکر و بیرکردنەوە خۆیەتی
وتەکەی دێکارت (Descartes) کە بە کۆجیتۆ ناسراوە وەک بابەت دەڵێت: من بیر دەکەمەوە، کەواتە من هەم! بەڵگەی سەلماندن و ئەرگومێنتی دێکارت بۆ بانگەشەی ئەم وتەیەی خۆی ئەوەیە، گوایە پەیوەندیەکی توند و تۆڵ لە نێوان بیرکردنەوە و بووندا هەیە و ئەستەمە مرۆڤ بتوانێ بەبێ بیرکردنەوە بوون بناسێت
ئا لێرەوە سەرەتای هەرتەقەی ئەقڵگەری (ڕاسیۆنالیسم) یان لۆگۆ-ناوەندگەری (لۆگۆسێنتەریسم) بەم وتەیەی دێکارت دەست پێ دەکات: کە بیرم کردەوە، کەواتە بوونم هەیە، کە بیریشم نەکردەوە، کەواتە بوونم نیە! وەک بڵێی ساوایان و مەستان و سەرشێتان و لەهۆشچوان و بێخەوەران و گیانەوەران بوون و هەبوونیان نەبێت، چونکی لە فیکر و بیرکردنەوەی ئەقڵانی دابڕاون. لێرەوە سەرەتای هەرتەقە ئا ئەوەیە: من بیر ناکەمەوە، کەواتە من نیم
وتەکەی سارتەر (Sartre) ئەم هاوکێشەیەی دێکارت پێچەوانە دەکاتەوە وەک دژەبابەت دەڵێت: من هەم، کەواتە من بیر دەکەمەوە! بەڵگەی سارتەر بۆ وتەکەی خۆی ئەوەیە، کە ناکرێ بیرکردنەوە پێش بوون بکەوێت، بەبێ بوون هیچ بیرکردنەوەیەک نیە
کیرکەگۆرد (Kierkegaard) هاوکێشەکەی دێکارت هەڵدەوەشێنێتەوە و دەڵێت: من بیر دەکەمەوە، کەواتە من نیم! بەڵگەی کیرکەگۆرد بۆ وتەکەی خۆی ئەوەیە، کە بیرکردنەوەی من و منی بیرکەرەوە هەمیشە هۆشیاری ئەویترە، واتە ئەویدی لەجیاتیی من بیر دەکاتەوە، کەواتە من نیم! هەروەکو وتە ناسراوەکەی ڕامبۆی (Rimbaud) شاعیر کە دەڵێت: ئەویدی منە، من کەسێکی ترە
بێگومان پێشوتر مارکس و نیتچە پەیوەندیی نێوان |بوون و زمان|یان ڕاڤە کردوە و هەمان بۆچونیان دەربارەی بوون و بیرکردنەوە هەبوە، کەمجار نیە کە هەردوکیان بۆ لێکدانەوەی چەمکە فەلسەفیەکان بیرکردنەوەیەکی هاوشێوە و نزیکیان هەبوە
مارکس (Marx) دەڵێت: هۆشیاری بڕیاردەری بوونی مرۆڤ نیە، بە پێچەوانەوە ئەوە بوونە کە هۆشیاری دیاری دەکات
نیتچە (Nietzsche) هەمان بۆچونی هەیە و دەڵێت: عەقڵ بڕیاردەری ڕەفتار و بوونی مرۆڤ نیە، بەڵکو ئەوە ویستە بۆ دەستەڵات کە بڕیاردەرە
هەر لەم ڕوانگەیەی نیتچە و مارکسەوە، هەردو فەیلەسوف سارتەر و هەیدێگەر دێنە نێو فەلسەفەی بوون و بوونگەریەوە
هەر لێرەشەوە هەیدێگەر (Heidegger) دەپرسێت: بوون چیە کە پێشمەرجی مرۆڤی بیرکەرەوەیە! واتە هاوکێشەی کۆجیتۆ لای هەیدێگەر هەروەکو ئەوەی سارتەر وایە: من هەم، کەواتە من بیر دەکەمەوە
نیتچە ئوستازی سایکۆفەلسەفەی قوڵ بوو، تەنانەت فرۆید (Freud) و لاکانیش (Lacan) لە تیۆری و میتۆدەکانی نیتچەوە فێری نەست و نائاگایی و پاڵنەر و غەریزە و سایکۆشیکاری بون، بەڵام بە نیوەچڵی و نیمچەبوون و کەموکوڕیی بوون، چونکی ئەمان بە گەمەی ئاوێنە خۆیان دەناسن و خۆیان ناناسن، لە ئاوێنەوە هەم جەستەی پەرتپەرتی خۆیان کۆدەکەنەوە، تاکو ببنە یەک بوون و یەکتایی جەستەی بوونی خۆیان بناسن، هەمیش بە وتەی خۆیان تووشی نامۆبوون دەبن، چونکی ئەوەی لە وێنەی ناو ئاوێنەکەوە دەبینرێن، خۆیان نین، بەڵکو سێبەرەکەی خۆیانن
زۆرجار عەلمانی و ئایینی، سێکولەر و ئیماندار، بێباوەڕ و باوەڕدار، هەردوکیان بە شێوازێکی فالوسیانە دەکەونە داوی مێتۆدی درێژکردنەوەی فیکرێک تا ئەوپەڕی، واتە کەوتنە داوی جەوهەریەت و حەقیقەت وەک ئەزلیەت و ئەبەدیەت و حەتمیەت، هەردوکیان دەبنە شێوازێک لە بیۆلۆژی (بۆماوەیی) و تیۆلۆژی (لاهوت)، دەبنە تیۆسۆفی (ئیلاهیات) و مێتافیسێک و سروشتێکی ڕەهای نەگۆڕ
یەکەمیان: بێدین بڕوای وایە کە ئایین درێژکراوەی جەوهەرە، ئەسڵ و فەسڵ لە هەمو کات و شوێن و بارودۆخ و سەردەمێکدا هەر ئەو ئایینەی سەر ئەرزی واقیع بەرهەم دەهێنێ و بە شێوەیەکی حەتمی دەرەنجامەکەی جەوهەرین
دوهەمیان: دیندار باوەڕی وایە کە شەرع درێژکراوەی جەوهەرە، ئەسڵ و نەسڵ لە هەمو کات و شوێن و بارودۆخ و سەردەمێکدا جێگیر و نەگۆڕە، ئەحکامە جێگیرەکان (ثوابت) شیاوی تەفسیر و تەئویل نین، موتڵەق و ئەبەدی و هەزەلی و حەتمی و جەوهەرین
باشە پیاوانی بێدین و دیندار بۆچ هێندە شەیدای درێژکردنەوەی فیکر و چەمکن هەتا ئەوپەڕی، ناترسن لە جەبری درێژکردنەوەی فیکرێکدا پێچێکی تێ بکەوێت و لە نیوەڕێدا بە کۆتاییەکەی نەگات، ئاخر نایگاتێ و دەپچڕێ، مێژوی فیکر و فیکری مێژو پڕە لە پچڕان و دابڕان
خەون ڕێک وەکی زمان بونیات نراوە، کاتێک مرۆڤ خەون دەبینێ، وا دەزانێت یەقین دەبینێ، بەڵام هەر کە وەئاگا هاتەوە، یەکسەر دەزانێت کە ئەوەی قەوما، تەنیا خەون بوو. ئایا خەون و یەقین هیچ جیاوازیەک لە نێوانیاندا دەمێنێتەوە، ئەگەر مرۆڤ هەر لە ناو خەوندا مایەوە و وەخەبەر نەهاتەوە! ئەگەر دونیا هەر شەو بوایە، کێ هەبوو بزانێ کە ڕۆژ چیە! ئەگەر خەونێک بە بەردەوامی ببینرێت، ئەگەر مرۆڤ هەر لەو دۆخەدا مایەوە، ئیدی خەون لای دەبێتە یەقین. ئیدی خەیاڵ وەک دال لای دەبێتە ڕیال. ئەرێ ڕاستی چەندە ڕاستە یان دەستکردە
ئەی بوون چۆنە! ئیدی ئەوە پرسی حەقیقەت نیە، بەڵکو چۆنیەتی و جۆر و شێوە و شێوازی بوونە کە پەیوەندییان بە ویست و دەسەڵات و خواست و خولیای مرۆڤەوە هەیە. ئەڵبەتە مرۆڤ بونەوەرێکی کونجکۆڵە و دەخوازێت بزانێ کە ڕاستی چیە
*
********************************************************************************************************************************
********************************************************************************************************************************
*
لە یۆنانی دێریندا (ئانتیک) حەقیقەت بەرئەنجامی ناسین و زانینە دەربارەی یەکشت، بەڵام خەسڵەتی فرەشت دەبێتە ناحەقیقەت
لە چاخەکانی ناوەڕاستدا (ناڤین) حەقیقەت بەرئەنجامی پێوانەکردن و هاوتابون و تەبابونە لەگەڵ شتدا، دەنا ناپێودانگی و ناهاوتایی و ناتەبایی لەگەڵ شتدا دەبێتە ناحەقیقەت، دەرئەنجام هەقیقەت پێوەری هەمو شتەکانە
لە سەردەمی تازەگەریدا (مۆدێرنە) حەقیقەت بەرئەنجامی کۆی پەیوەندیەکان و گشت بەشەکانە
لە سەردەمی پاش-واقعیدا (پۆستفاکت) حەقیقەت بەرئەنجامی مێدیا و ماسمێدیایە
*
*
*
چەند تیۆریەک دەربارەی ڕاستی هەن، وەکو
یەکەم: تیۆریی ڕێککەوتن (Konsens): ڕاستی مەرج نیە کە لەگەڵ واقعێکی مەوزوعیدا هاوتا بێت، بەڵام مەرجە کە بە شێوەیەکی ئەقڵانی کەسەکان لە نێو خۆیاندا لەڕێی وێناندن و پێناسەکردن و ناسینەوە دەربارەی ڕاستی تەبا بن
دوهەم: تیۆریی هاوتابون (Korrespondenz): ڕاستی مەرجە کە لە واقعێکی بابەتیدا هاوتا بێت، واتە ڕاستی پابەندی بیروڕا و بڕوا و خواست و حەزی کەسەکان نیە
سێهەم: تیۆریی پەیوەستن (Kohärenz): ڕاستی گشت بەشەکان و لایەنەکان و جەمسەرەکان و ڕەهەندەکانە، واتە ڕاستی کۆی پەیوەندیەکانە
*
*
*
لێرەوە بیرۆکەی فەیلەسوفان دەربارەی حەقیقەت دەخرێنە ڕو
سۆکرات (Sokrates) هەرگیز مرۆ بۆی نیە کە درۆ بکات. ئەوی بەردەوام درۆ بکات، ڕاستیش بڵێت، کەس بڕوای پێ ناکات
پلاتۆ (Plato): درۆ ڕاستی دەخاتە ژێر پرسینەوە. کێ تا ئێستا درۆی نەکردوە! درۆ خۆلادانە لە ڕاستەقینەی شتەکاندا
ئەریستۆ (Aristo): شت هەیە و |نا-شت| نیە. شت هەیە و |هیچ| نیە. درۆ لە خۆیدا خراپە، ڕاستی لە خۆیدا چاکە. فشەکەر چێژ لە درۆی خۆهەڵکێشان دەبینێ
ئاوگوستینوس (Augustinus) سەدەی پێنجەم وتویەتی: بەکاربردنی زمان بۆ فریودان گوناهە. باوەڕ بەوە نەکەی کە درۆ حەرام نیە، چونکی ئامانج هەرگیز ئامراز پیرۆز ناکات. بێگومان هەمو شتێ کە دەیڵێی، پێویستە ڕاست بن، بەڵام پێویست نیە هەمو شتێک بڵێی کە ڕاستن
تۆماس ئەکوین ( TomasAquin): هەر درۆیەک خەسڵەتێکی گوناهبارانەی هەیە، یەکێتیی نێوان زانین و بوون هەڵدەوەشێنێتەوە. تەبایی نێوان شتێک و تێگەیشتن لێی دەبێتە یەقین. حەقیقەت فامکردنە بە بابەت. تێگەیشتن پێوەری شتەکانە. لای ئەم خواناسە (تیۆلۆگە) سێ جۆر حەقیقەت هەن
یەکەم: حەقیقەتێکی بوونگەریانە (ئۆنتۆلۆژی) وەکو تەبابون و هاوتابون
دوهەم: حەقیقەتێکی لۆژیکیانە وەکو ناسینی زات بۆ شت، زانینی خود بۆ بابەت، پەیبردنی سوبێکت بە ئۆبێکت
سێهەم: حەقیقەتێکی بەرچاو (ئۆنت) وەکو شتێکی دیار و ناسراو، بابەتێکی زانراو، ئۆبێکتی درکپێکراو
کانت (Kant): تەبایی نێوان زانین و شتەکە دەبێتە یەقین. هاوتایی نێوان مەعریفەت و بابەت دەبێتە حەقیقەت. تەبایی نێوان ئەزمون و ڕامان دەبێتە بەڵگەی سەلماندن. مرۆ بۆی نیە کە درۆ بکات، لەبەر ئەوەی ڕەفتاری خۆی دەبێ هەمیشە بەو جۆرە بێت، وەک ئەوەی ڕێسایەکی گشتیی ژیان بێت. بۆ سەلماندنی ئەخلاق تەنیا هەر لەڕێی بەڵگەی عەقڵانیەوە دەبێت. یەکەمین درۆ و بەدکاری زادەی براکوژیی نێوان قابیل و هابیل نیە، بەڵکو یەکەمین گوناهی ئادەم و حەوایە لە بەهەشتدا. درۆ باوکی بەدکاریە. درۆ پەڵەیەکی گەنیوی نێو سروشتی مرۆیە. درۆ قەدەغەیە، وتنی ڕاسەقینە ئەرک و پێویستە. درۆ هەمیشە زیانبەخشە بە ئەویدی، تەنانەت ئەگەر ڕاستەوخۆش مرۆیەکی نەگرتەوە، ئەوە هەمیشە مرۆڤایەتی زەرەرمەند دەبێت. درۆ پێشێلکردنی سەرچاوەی مافیشە، درۆکردن بێڕێزیکردن و بێبەهاکردنی مرۆڤە، بەڵام مرۆ خاوەن تاسەیەکی سروشتیانەی درۆیە، درۆ پەڵەیەکی بۆگەنی نێو سروشتی مرۆیە
مارکس (Marx): حەقیقەت تەبایی نێوان هۆشیاری و بابەتی درکپێکراوە. مارکسیەتی ئۆرتۆدۆکسی: حەقیقەت گوزارشتێکە کە ڕەنگدانەوەی مادەی بابەتیە، واتە حەقیقەت ئاوێنەی واقیعە
ڤیتگێنشتەین (Wittgenstein): نێوان زمان و جیهان بریتیە لە وێناندن. حەقیقەت وەکی کۆی واقیعیەت، تەنانەت ڕستەش ڕاستیەکە. سنورەکانی زمانم واتا سنورەکانی جیهانم! بیرکردنەوە تا ئەو شوێنە دەڕوات کە وشەی هەیە، کە وشە نەما، جیهانیش فەنا دەبێت
هوسێڕل (Husserl): حەقیقەت واتە هەویەت. ناسنامە بەری دەرکەوتەیە وەکی یەقین و ئەزمونێکی متمانەپێکراو. تەبایی تەواو نێوان قەست و شت، یان هاوتایی تەواو مەبەست و بابەت دەبنە حەقیقەت
شۆپێنهاوەر (Schopenhauer): مافی درۆکردن و درۆی ناچاری! مەرج نیە کە هەمو درۆیەک پاڵنەڕی خۆی هەبێت و ئیرادەی ئەویدی بخاتە ژێر گوشارەوە. ڕاستی سەرەتا جێی گاڵتەپێکردنە، ئەمجا بەزەبر جێی دژایەتیکرنە، دواجاریش وەک بێگومان و یەقین وەردەگیرێت
تارسکی (Tarski): وەختێ وتەیەک ڕاستە، ئەگەر بەڕاستی وابوو، نمونە: وەختێ وتەی (بارانە!) بەڕاست دەگەڕێت، ئەگەر بەڕاستی باران ببارێ و دابارێ
هابەرماس (Habermas): وتەیەک ڕاستە، ئەگەر بە وتار و دیالۆگ و هۆمۆلۆژی کردەی وتن ڕەوا و ڕەوان بوو
شلێگل (Schlegel): حەقیقەت شتێک نیە بدۆزرێتەوە، بەڵکو شتێکە دروست دەکرێت یان دادەهێنرێت. ڕاستی شتێکی ڕێژەیی و ڕێژەدارە
فیختە (Fichte): ڕاستی نابێ لە ئەزمونی ڕاستیی خود بترازێت. حەقیقەت شتێکی ناخەکیە و شیاوی کەرت و پەرتکردن نیە. جەوهەری عەقڵ لای هەمو بونەرێکی ئەقڵدار هەمان شت و یەک شتە
هێگل (Hegel): پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوە و بابەتی بیرلێکراوە واتە تەبایی نێوان |وشە و شت| دەبێتە حەقیقەت، کە هاوتابونی شتە لەگەڵ خۆیدا، دال نابێتە مەدلول، بەڵکو وشە دەبێتە شت. کەواتە حەقیقەت کردەی ناواخنکراوی شت خۆیەتی. لای ئەم ئیدیالیستە دو جۆر ڕستە هەن
یەکەم: ڕستەی باوی بکەر و بەرکار وەکو شێوازێکی حوکمدان کە مەحکومە بە ڕاست یان هەڵە
دوهەم: ڕستەی ئەقڵانیی دیالێکتیکی کە عەقڵ دەبێتە گشت و کۆبابەت. حەقیقەتی بەشێک وەک بابەت لەگەڵ حەقیقەتی پێچەوانەکەی وەک دژەبابەت دەبنە گشت وەک کۆبابەت، کە تێهەڵکێش و گشتگیریی نێوان
- بەش + دژەبەش = گشت
- بابەت + دژەبابەت = کۆبابەت
- These + Anti-these = Syn-these
واتە یەکانگیریی نێوان |شت و هیچ| دەبێتە حەقیقەت، گشتگیریی نێوان |بوون و نەبوون| دەبێتە یەقین
گریمانەی ساپیر-ڤۆرف (Sapir-Whorf): زمان وەک ماڵی حەقیقەت! مرۆڤ لە زمانی دایکەوە فێری حەقیقەتەکان دەبێت و یەقینەکان دەناسێت. زمانە جیاوازەکان واتا حەقیقەتە جیاوازەکان، چەندین زمان هەبن، هێندەش یەقینی جیاجیا هەن
ئایین: سەرەتا وشە و کردە بوو
تەورات (Tora): وشەکانی یەهوا یەقینن و هەمو کردەوەکانی جێی متمانەن
ئینجیل (Bibel) لای پاولوس (Paulus) و ئۆرتۆدۆکسی (Orthodoxie): یەقین یەسوع و مەسیحە. حەقیقەت پەیوەندیی نێوان خود و خودایە، کەسیش ناگاتە حەقیقەتی ڕەها. لەبەر ئەوەی زانین بۆ گەیشتن بە یەقین سنوردارە، بۆیە ئیمان جێی ئەم نوقسانیەی مرۆڤ دەگرێتەوە
بودیسم (Buddhism): دو جۆر حەقیقەت هەن، ڕێژەیی و ڕەهایی، حەقیقەتێکی ڕێژەدار ڕێچکەیە بەرەو حەقیقەتێکی ڕەهادار کە ئەمیان لە دەرەوەی زمان و تێگەیشتن و عەقڵدایە. باوەڕ بە هیچ شتێک مەکەن، هەر لەبەر ئەوەی بیستوتانە، گوایە خەڵکانێ وا دەڵێن، گوایە دەسەڵاتداران وا دەڕێسن، گوایە مامۆستایان وا دەبێژن، گوایە پیران وا حوکم دەدەن، گوایە نەرێت و کتێبە پیرۆزەکان وا دەفەرمون، بەڵام ئەگەر خۆتان بناسن، ئەڵبەت دەگەنە یەقین
گوێتە (Geothe): تا چەند مرۆڤ دەتوانێ بە حەقیقەتێکی ڕەها بگات؟ ئایا ئامانجی گەیشتن بە حەقیقەت ڕەوایەتی بە هەمو ئامرازێک دەدات؟ حەقیقەت خوایانەیە یان دۆزەخیانەیە! گەیشتن بە یەقین مەحاڵە
هەیدێگەر (Heidegger): حەقیقەت دەباتەوە سەر ڕەگ و ڕیشەی چەمکە یۆنانیەکە ئەلێتەیە (aletheia) داڕێژراوە. بە لاتینی ڤێریتاس |veritas| واتا ڕاستی
پێشگری یۆنانی ئا، ئە |a| واتا نا
کرداری یۆنانی لێتەین |lethein| واتا شاردنەوە
پێکەوە چەمکە داڕێژراوەکە ئەلێتەیە |aletheia| واتا دانەپۆشراو، ناشاراوە، دۆزراوە، دەرکەوتە
لای لاکان (Lacan) و ژیژەک (Zizek) حەقیقەت ستروکتورێکی (بونیات) وەهمی و خەیاڵی و گریمانەیی هەیە. دام و دەزگەی ئیدیۆلۆژی یان سیستەم هیچ نیە جگە لە ئەویتری گەورە (großer Andere). ئەرێ ئەویتری گەورە چەندە زل و زەبەلاحە یان گزگل و گرگنە؟ باشە ئەویدیی گەورە کێیە
ئەوی ڕۆڵی ئەویتری گەورە دەگێڕێت، کەس نیە جگە لە بنیادەم و ئادەمیزاد و مەردوم وەک کەسێکی نەناسراو، هاوکات دوسەرەیە واتە هەم کۆ و هەم تاکیشە، کۆ وەک خەڵک، تاک وەک مرۆ. مرۆڤ هەم یەکێک و هەمومانە و هەمیش هەمومان و یەکێکە، کە هەیدێگەر (Heidegger) ناوی دەنێت مان (Man)، ئەمیان جیاوازە لە وشەی پیاو/مان (Mann). ئێمە هەروەکو مەردومان دەخۆین و دەخەوین و بەرگ دەپۆشین و بڕیار دەدەین و دەکارین. ئێمە دەنوسین و دەخوێنینەوە، هەروەکو چۆن مەردوم شیعر و ڕۆمان و چیرۆک دەنوسێت و وتار دەبێژێت. مەردوم/مان کەس نیە جگە لە سیستەمی نیشانە، دال و مەدلول، وشە و مانا، یاسا و ڕێسا، داب و نەرێت، کولت و کولتور، ئیدیۆلۆژی و سروت، نامە و پەیام، وێنە و بەها، وێناندن و ناولێنان، کە ئاماژەن بۆ باوکێکی سیمبۆلی و ڕەمزی. ئەویتری گەورە نوێنەری سیستەمی زمانە کە وەک نامەیەکی نەنوسراو و نەنێردراو هەمیشە دەگاتە مەقسەت و مەنزڵ بەڕێوە دەبات
ئێمە لە چاوی ئەویتری گەورەوە دونیا دەبینین، ئەویتری گەورە دونیابینیی ئێمە دیاری دەکات و ژیانمان ئاراستە دەکات. وتار، ڕوانێژی، گێڕانەوە، بەڵگەنەویست، کۆمێنت، دۆکومێنت، ئەرشیڤ، مێژو، پەخشان و حیکایەتە گەورەکان مەنزڵگەی ئەویدیی گەورەن
ئەویتری گەورە مێدیوم و میانگرێکە (Medium) کە بونیاتی هەمو پەیوەندیەکانمانە و بنەمای داڕشتەی هەمو ڕەفتارەکانمانە. دانشتنێکی دوقۆڵی هەمیشە سێقۆڵیە، دو هاوڕێ بەردەوام سێ کەسن، تەنانەت ئاشق و ماشوق هەرگیز تەنیا هەردوکیان نین، بەڵکو هەمیشە ئەویتری گەورە وەک کەسی سێهەم لە نێوانیاندا ئامادەیە. بەردەوام ئەویدیی گەورە حازرە و نێوکردەکان ڕێک دەخات، لێرەشەوە کاریگەریی ئەویتری گەورە دولایەنە و دوسەرە و دوجەمسەرە
ئەویتری گەورە نوێنەری ئیمان و باوەڕ و بڕواکانمانە، چیدی ئێمە بڕوامان بە شتانێک نەماوە، وەک ئەڤینێکی هەتاهەتایی و نەمری، بەڵام پەیامە نەنوسراوەکە و نامە نەنێردراوەکە هەمیشە بە مەخسەت گەیشتون، چونکی ئەوە ئێمەین نین کە بڕوامان بەو شتانە هەیە، بەڵکو ئەوە ئەویتری گەورەیە وەک نوێنەرمان لەجیاتیی ئێمە بڕوای بەو شتانە هەیە، ئێمەش خۆمان پێوە هەڵواسیوە و پێی قایل و قانع بوینە، هەر لەبەر ئەوەشە مرۆڤی پاشمۆدێرنە لە پێشمۆدێرنە بە ئیمانتر و دیندارترە بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت و پەی پێ ببات
شەرمکردن و خۆگێلکردن لە شتانێک وەک ئەوەی نەیزانین و شتێکی پەنهان بن، کە لە ئەویتری گەوەرەوە سەرچاوەیان گرتوە
ئەگەر ئەویتری گەورەیان لێ کردینە یەقین، ئیدی یەقین هیچ نیە جگە لە ستروکتوری خەیاڵدان، ڕاستی بونیاتێکی وەهمی و خەیاڵی هەیە، هەقیقەت هیچ شتێک نیە جگە لە وەهمیەت، دال خەیاڵەکەی ناو سەری لێ بوەتە ڕیال
نیتچە (Nietzsche): مەعریفەت بەبێ دەسەڵات نیە، زانست بەبێ ویست نیە، لەودیو هەمو زانینێکەوە کڵافەیەک لە خواست، سود، بەرژەوەندی، قازانج، ئامانج، تاسە، غەریزە، پاڵنەر، دەسەڵات و ئیرادە خۆیان مەڵاس داوە. مرۆڤ لە شتەکاندا هیچ نادۆزێتەوە جگە لە خۆی کە خزاوەتە نێو شتەکانەوە. هەرگیز وشە شت ناپێکێ، وشە ڕاستیی شت نیە، بۆ نمونە: وشەی ئاگر هەرگیز حەقیقەتی ئاگر نیە، ئەگەرنا، دەنا بە وتنی وشەی ئاگر دەبوو سەری زاریش بسوتایە! هەرگیز زمان ناگاتە یەقین، فیکریش نابێتە حەقیقەت، بەڵکو زمان ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی و ڕێزمانێکی ئەخلاقیە، بۆیە لەڕێی ئەم پەیمانە تۆکمەوە درۆ دەکەین. ویست بۆ دەرکەوتە و فریودان و گۆڕان و ببوون قوڵترە وەک لە ویست بۆ حەقیقەت و ڕاستەقینە و بوون. ئارەزو بنەڕەتترە وەک لە ئازار
*
********************************************************************************************************************************
********************************************************************************************************************************
*
ئەو وتەیە ڕاست نیە کە دەڵێت: لە شەڕدا یەکەم قوربانیی هەقخوراو پێش هەموو شتێک خودی حەقیقەت خۆیەتی! بە پێچەوانەوە، لە جەنگدا خودی حەقیقەت خۆی یەکەمین جەلادی هەقخۆرە! حەقیقەت مافخۆرە نەک مافخوراو! حەقیقەت جەلادێکی زاڵمە نەک قوربانیەکی مەزڵوم! ئەڵبەتە شەڕێک لە جیهاندا نیە کە بە ناوی درۆ و دەلەسەوە هەڵگیرسابێت، بەڵکو جەنگ هەمیشە لەبەر خاتری خودی حەقیقەت بەرپا کراوە. کەسێک، گروپێک، حیزبێک یان دەوڵەتێک ناچێتە شەڕێکەوە کە خۆی بە خاوەن حەقیقەت نەزانێت، یان شەڕێک ناکات، ئەگەر پێشوتر ئەو هەستەی لا دروست نەبوبێت کە حەقیقەت لای خۆیەتی
ئەڵبەتە ئەو ڕاستپەرستانەی کە سەرقاڵن بە نوسینەوەی جەوهەرنامە و هەقیقەتنامەوە، گوایە هەروەکو سێکوچکەی چاکە و جوانی و ڕاستی (فەزیلەت و جەمالیەت و حەقیقەت) دەچنەوە سەر ڕێچکەی ئاشقانی پلاتۆن (Plato) و عیشقی ئەفڵاتونی، لە کاتێکدا ئاوێنەی حەقیقەت ئەڵبەت جەمالیەت نیە، ڕاستی بێگومان کەشخە و ناسک و نەرمونیان و شۆخ و شەنگ و جوان نیە، بەڵکو حەقیقەت ژەهرێکی کوشندە و دژوار و دزێو و ناشرین و بەد و تاڵە. هەقیقەت وەک ڕۆژ هەڵنایەت، دەنا مرۆڤ ڕوت و قوت بەرەو شەو هەڵدێت و شەو دادێت. درۆزن ڕاستی داهێنا، تاکو هەمیشە ڕاستی نەڵێت، ئەگینا زەمین دەبوە دۆزەخێکی یەقین. سەرەتا هەمیشە حەقیقەت وەک درۆ دێتە بوون، چونکی زمان و ڕێزمان سەپاندویانە، حەقیقەت ئەو درۆیە بوو کە بیرمان چۆتەوە وەهمێکی زمان و ڕێزمانی پێشوترە
واقعیەت و حەقیقەت دو شتی جودان، ڕاستیی داتا واتە زانیاری دەربارەی جیهان، بەڵام ڕاستیی لۆژیک ئەڵبەت زانیاری نیە، بەڵکو ڕامانێکە دەربارەی جیهان. واقیعە مەوزوعیەکان و داتا عەینیەکان و فاکتە بابەتیەکان ئەوەن کە هەن واتە بریتین لە شتەکان و هەبوەکان، بەڵام ماهیەتی شتەکان و جەوهەری هەبوەکان نازانین چین! ئێمە نازانین جەوهەرێکی نەگۆڕی مرۆڤ چیە، ئێمە ئەوە دەزانین کە مرۆڤ جەوهەرێکی جێگیر و حەقیقەتێکی چەسپاوی نیە و بەردەوام لە کردەی گۆڕاندایە، لێرەوە گەیشتن بە حەقیقەت و جەوهەریەت مەحاڵە، لێرەوە جەستەیەکی ئەزەلی و ڕۆحێکی ئەبەدی نیە، لێرەوە ڕاستیەکی هەردەمی و ناخێکی هەتاهەتایی نیە
هەر لێرەشەوە ئەستەمە گەیشتن بە حەقیقەتێکی ئەزەلی و جەوهەرێکی ئەبەدی کە لە دەرەوەی مرۆڤدا وەک شتێک هەیە، تەنانەت ئەو شتە ئەگەر وەک ڕۆژی ڕوناکیش لێمانەوە دیار بێت، ئەوە خۆری دوێنی و پێرێ نیە و چجای ملیۆنان ساڵ لەوەوبەر کە هەمیشە لە وەرچەرخان و گۆڕاندایە، ئیدی قسەکردن لە حەقیقەتێکی نەگۆڕ و جەوهەرێکی جێگیری خۆر یان هەر شتێک هیچ نیە جگە لە ئەفسانە ئەزەلیەکەی خەیاڵی عەقڵ. کورت و پوخت ئەم چەمکە فەلسەفیانە جیاوازن و مانای جودایان هەیە: هەبوون، بوون، نەبوون، ببوون
مرۆڤ وەختێ بە درۆیەک پەست دەبێت و بە ناڕەوای دەزانێت، ئەگەر زیانبەخش و زەرەرمەند بوو، بەڵام ئەگەر درۆیەک سودمەند و سودبەخش بوو، ئیدی بە ڕەوای دەزانێت. حەقیقەت ئەو درۆیە بوو کە بیرمان چوەتەوە وەهمێکی مێژوییە! بێگومان لێرەدا مەبەست لە مەرگی هەقیقەت ئەوە نیە کە حەقیقەت مرد، ئیدی هەمو درۆیەک ڕەوایە! نەخێر، درۆ گفتارێکی هۆشیاریانەی بەئەنقەستە بۆ تەڵەکەبازی و خەڵەتاندن و گەوجاندن و گەمژاندنی ئەوانیدی! درۆ ڕەفتارێکی وەئاگایانەیە بەقەستیی فریودانی ئەویدی دەکرێت!! لێرەدا قسەمان لەو ڕاستیەیە وەک درۆیەکی مێژویی کە لێمان بوەتە حەقیقەت، بۆیە ئەمڕۆ گەر کەسێک درۆی کرد، ئەوە دوجار درۆی کردوە، بەتایبەت لە ڕۆژگاری سەردەمدا پێویستە سنورێکی یاسایی دابنرێن دژ بە ناهەقی و فشەکانی حیزب و سیاسەت و پەرلەمان و دام و دەزگەی ساختە، ڕۆشنبیری و مێدیای چەواشەکاری، فەرهەنگ و زانکۆی سواو، ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی بێبەر،.. تاد، کە هەر هەمویان لە سەر موڵک و سامانی گشتی و پارەی خەڵک و لە سەر مافی داهاتی تاکەکەس دەژین
ئایین و زانست هەردوکیان لەوێدا لەیەک دەچن کە هەریەکەیان بە شێوازی خۆی ئیمانیان بە حەقیقەت هەیە، دین و عەقڵانیەت هەردوکیان وا دەزانن بە یەقین و حەقیقەت گەیشتون. |ئیمان و یەقین| لە نێو هەردوکیاندا هاوبەشن. زانست بە مێتافیسیک دین تۆمەتبار دەکات، لێرەدا مێتافیسیک (Metaphysik) واتا دین بە ئەزمون و تاقیکردنەوە شتەکانی نەسەلماندون. بێگومان پێش کانت (Kant) پرسە سەرەکیەکانی فەلسەفە سەر بە مێتافیسیک بون، وەکو: ویستی ئازاد، ڕۆح، ئەڤین، جوانی، ئازایەتی،.. تاد. لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا لۆگۆی بازنەی ڤێنا (Wiener Kreis) هاتە ئاراوە کە شلیک (Schlick) دایمەزراند و کارناپ (Carnap) ناوێکی دیاری نێو ئەم دەستەیە بوو، بەگوێرەی لۆژیکی ئەوان وتەی نەسەلمێنراو بێمانا و مێتافیسیکیە، بەڵام بیرۆکەی سەلمێنراو پڕمانا و واتادارە
بە پێچەوانەوەی ئەم لۆژیکەوە پۆپەر (Poper) دەیوت: چەندین وتە و بیرۆکەی نەسەلمێنراو هەن، بەڵام بۆ تێگەیشتن شیاون
بێگومان زانست وەک دین هەڵگری مێتافیسیکە، بۆنمونە: هیچ زانستێک وردەکاریی پڕۆسەی هۆشیاریی لە نێو مێشکدا نەسەلماندوە، هیچ زانستێک وێنەی خەونی لە ناو دەماخدا نەبینوە و ناتوانێت بیخاتە سەر شاشەی کۆمپیوتەر. هەروەها زانست وەک دین پڕە لە تیۆریی مێتافیسیکی، وەکو: ئەگەر و گریمان، بەڵگەنەویست، ڕێسای جەبر، قانونی ماتماتیک، لۆگاریتم و توان، کە واقعێکی مادی و ڕاستەقینەیان نیە. جگە لەوە، زانست وەک دین لێوانلێوە لە دوانە لێکدژەکان و حەقیقەتە ڕەهاکان و یەقینە موتڵەقەکان کە دەچنەوە سەر مێتافیسیک. حەقیقەتێکی زانستی تا ئەو کاتە ڕاستە کە بەدرۆ دەخرێتەوە، واتە حەقیقەتێکی دوێنێمان لە نێو زانستدا درۆی ئەمڕۆمانە! ئەرێ چۆن دەبێ شتێک جارێ حەقیقەت و جارێ درۆ بێت!! لە هەمو کات و شوێنیکدا حەقیقەت شتێکی نەگۆڕە، ئەگەر گۆڕا، ئیدی لەوە دەکەوێت کە حەقیقەت بێت
هەروەها لە لۆژیک و زانستدا نابێ شتێک هاوکات هەڵگری دو خەسڵەتی لێکدژ بێت، بۆ نمونە: نابێ ئاگر هاوکات گەرم و سارد بێت، نابێ شتێک هاوکات چاک و خراپ بێت، نابێ شتێک هاوکات ڕاست و هەڵە بێت. ئەوەتا خواردنەوەی ئاوی دەریا هاوکات هەڵگری دو خەسڵەتی لێکدژە، هاوکات هەم مایەی ژیانە بۆ ماسی و هەم مایەی مردنیشە بۆ مرۆڤ! ئەوەتا ژەهر هاوکات هەم دەردە و هەم دەرمان! ئەوەتا جەستەی لەرزوتا هاوکات هەم لە سەرمانە دەلەرزێ و هەم لە گەرمانە دەپڕوکێ! ئەوەتا عیشق هاوکات شیرین و تاڵیشە! ئەوەتا خەڵات هاوکات نەفرەتیشە! ئەوەتا ڕەفتار هاوکات وتاریشە! ئەوەتا ڕوبارەکەی هێراکلیت (Heraklit) هاوکات هەم ئاوە و هەم ئاور
بێگومان لێرەدا قسە لەوە نیە کە هەمو شتێک درۆیە و نابێ بڕوامان بە هیچ شتێک هەبێت، بەڵکو واقیع و داتا و فاکت بێگومان حەقیقەت نین، واقعیەت و حەقیقەت دو شتی جودان، واقیع شتێکی بابەتی و مەوزوعی و فاکتە، بەڵام حەقیقەت جێگیر و نەگۆڕ و چەسپاوە، حەقیقەت جەوهەری شتێکە کە مرۆڤ نایگاتێ، گەیشتن بە حەقیقەت شتێکی مەحاڵە. حەقیقەت و جەوهەریەت واتە شت لە خۆیدا (Ding an sich) کە شیاوی زانین نیە و لە توانستی ئێمەدا نیە کە بیزانین. ئەوەی ئێمە دەتوانین دەربارەی شتێک بیزانین، ناو و وێنە و لێکدانەوەی شتێکە نەک حەقیقەتێکی هەردەمی، واتە دەرکەوتەی شتێک نەک جەوهەرێکی هەتاهەتایی، بەڵام شت بۆ خۆی (Ding für sich) واتە شت بۆ خۆم و خۆمان پەیوەست بە وێناندنی ئێمەوە ناو و وێنەی شتێک دەناسین. دەرکەوتەکان زادەی شێوازەکانی بیرکردنەوەی ئێمەن کە ئاگایانە و نائاگایانە بەرهەم هاتون، ناچاریش نین، بڕوا بە هەمو شتێک بکەین کە بە بیرماندا گوزەر دەکەن و بیری لێ دەکەینەوە
ئەوەی هەیە دەرکەوتەی شتەکان و لێکدانەوەی شتەکانە نەک حەقیقەت! ئێمە دەتوانین دەرکەوتەی شتێک بناسین، بەڵام ناتوانین حەقیقەتێکی ئەزەلی و جەوهەرێکی ئەبەدی ئەو شتە بزانین. ئەوە زوبانە ئەم کەتنەی ناوەتەوە کە دەبێژێت: لە ڕاستیدا فڵانە شت هەقیقەتە! ئەوە زارە هەرا و زەنای ناوەتەوە کە وا دەزانێ حەقیقەت لای خۆیەتی! زاراوە ئەو گۆبەندەی ناوەتەوە کە بە خەیاڵی خۆی خاوەن یەقینە! بەڵام لە بنەڕەتەوە ئیدیا و بیرۆکەی هەقیقەت وەهمە، هەقیقەت مردوە! ئەوەی هەیە پەیوەندیی نێوان ویستەکانە بۆ دەسەڵات، ئەوەی هەیە و ماوەتەوە هیچ نیە جگە لە دەرکەوتە. لێرەوە حەقیقەت لێکدانەوە و وێناندن و ناولێنانی زمانە
*
********************************************************************************************************************************
********************************************************************************************************************************
*
پیکاسۆ (Picasso) وتەنی: ئەگەر تەنیا هەر تاکە حەقیقەتێک هەبوایە، نەدەبوو سەد وێنەی جیاواز دەربارەی یەک شت بکێشین
داڤینشی (da vinci) وتەنی: حەقیقەت هەمیشە تەنیا هەر کچی زەمەنێکە
قەناعەت سامناکترین دوژمنی حەقیقەتە وەک لە درۆ، حەقیقەت واتا وەستان و چەقبەستن و نەگۆڕان، لە کاتێکدا هەمو شتێک بەردەوام ببوون (صیرورة) و هەمیشە گۆڕانە، هیچ شتێک حەقیقەتێکی ئەزەلی و جەوهەرێکی ئەبەدی نیە. حەقیقەت ڕێک لە وەستانی هەوا دەچێ و خەریکە تەپوتۆز بمانخنکێنێ، بەڵام بە گۆڕانێک هەروەکو باران سەراپای خۆڵ و خاشاک ڕادەماڵێ، بۆن و بەرامەی خاک و هەناسەی نوێمان بۆ دەخوڵقێنێ
دیسانەوە نیتچە دەپرسێت: کەواتە حەقیقەت چیە؟ حەقیقەت کۆی پەیوەندی و جوڵەی وێنەی خوازە (Metapher) و ناوی خوازە (Metonymie) و لێکچواندنە (Anthropomorphism) کە بە نەغمەی ڕەوانبێژی (Rhetorik) و شیعریەتەوە (Poetik) ڕازاونەتەوە، دوای بەکارهێنانێکی بەردەوام و درێژخایەن لە نێو زماندا بونەتە کولت و کولتور، داب و نەرێت، ڕێسا و یاسا، شەرع و ئەحکامی گەل، هێندە بەکار براون و سواون و لەبیر نەماون کە سەرەتا وێنەی مەجازی و ناوی مەجازی بون، ڕێک وەک ئەو دراوانە وان کە هێندە سواون و وێنەکەی سەریان سڕاونەتەوە و تەنیا هەر وەک پارچە کانزایەک ماونەتەوە و چیدی وەک پارەکەی پێشوتر نابینرێن، ڕێک وەک ئەو حەقیقەتانە وان کە بیرمان چۆتەوە پێشوتر وەهم بون
ئەڵبەتە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی و ئەکادێمی و وتاری فیکری و هونەر و ئەدەبیاتی کوردی لێوانلێون لە گرێ و گرێچنیی سایکۆپاتی (Psychopathie) و پاڕانۆیی (Paranoia) و فێتیشی (Fetisch)، واتە دوبارە بەرهەمهێنانەوەی بە شمەکبون و بە کاڵابون، وەبەرهێنانی زێدەبەهای حەزێکی دەرون-بیمارانە و خەڵەفاوانە و شمەکیانە بۆ درێژەدانی سێنتەر و درێژەپێدانی ستەم و درێژکردنەوەی سیستەم. هونەر وەک ڕۆحی نائۆرگان واتە نەچونە ژێر رکێفی هیچ فەرمانێکی ئەندام (Organ) و ماشینێکی دەقگرتو، نەچونە ژێر باری حەزە دەستکردەکان، تاکو مرۆڤ نەبێتە مەکینەی ماستاو، خۆڕاپسکانە لە هەر فشارێکی چەپێنەر و جەبرێکی خەسێنەر و گوشارێکی سەپێنەر، خۆئازادکردنە لە خۆگەوجاندن و خۆگەمژاندن و خۆشباوەڕی. لێرەوە هونەر کاریگەرترە وەک لە مەعریفەت، چونکی مەعریفە هەمیشە سنوردارە. بەهای هونەر باڵاترە وەک لە حەقیقەت، چونکی حەقیقەت بێزارکەرە وەک هەر موڵک و کاڵایەک
شۆپێنهاوەر (Schopenhauer) وتەنی: موسیک تاکە هونەرێکە کە خود مەحوی دەکات! واتە بە ژەنین مرۆڤ خۆی تێپەڕاندوە
ئەگەر هونەر نەما
ئیدی یەقین دەمانکڕۆژێ
ئەگەر موسیک وەستا
ئیدی هەقیقەت دەمانکوژێ
لێرەدا مەبەستی نیتچە (Nietzsche) ئەوەیە کە مرۆڤ عەقڵی خۆی کردۆتە ناوەند (سێنتەر) و پێوەری هەمو شتەکان، مرۆڤ مەعریفەی ئەقڵی خۆی بە حەقیقەت شوبهاندوە، لە کاتێکدا چاوی مرۆڤ ڕەنگ و تیشکە نەبینراوەکان نابینێ، بەڵام چاوی ئاژەڵ دەیانبینێ. لە کاتێکدا گوێچکەی مرۆڤ دەنگ و لەرە نەبیستراوەکان نابیستێ، بەڵام گوێچکەی ئاژەڵ دەیانبیستێ. سەبارەت بە بۆن و تامکردنیشەوە بە هەمان شێوە مرۆڤ کۆڵەوارە. ئەوەی دەیبیستین تەنیا هەر بیڕوڕامانە دەربارەی شتێک، ئەوەی دەیبینین تەنیا هەر نیگامانە دەربارەی شتێک نەک خودی حەقیقەتێکی هەردەمی و هەتاهەتایی
مرۆڤ ئاژەڵێکی ئاقڵە! ئاژەڵ مرۆڤێکی نائاقڵە! لە سوچێکی نێو ئەم گەردونە بێپایانەدا هەسارەیەک هەبوو، کە لە سەریدا ئاژەڵانی ئەقڵدار مەعریفەیان خوڵقاند، بەڵام ئەوە تەنیا چرکەساتێک بوو، کە درۆزنترین چرکەساتی مێژوی جیهان بوو. چەندە لەخۆبایی و بەفیزە مێشکی مرۆڤ کە خۆی بە ناوەندی گەردون دەزانێت، وا دەزانێ هەمو شتەکان بە دەوری ئەمدا دەخولێنەوە، ڕێک وەک مێشێک وایە کە بە مەراقەوە بە هەوادا دەخولێتەوە و خۆی لێ بوەتە چەقی جیهان
گوێ ڕادێرە ئەی هەقیقەت، ئەی خاوەن هەزارویەک ڕوخسار! لەم فێستیڤالە تاریکەی یەقین و لەم کەرنەڤالە تەریکەی ئیماندا هێدی هێدی مۆمەکان هەڵکران، هەقیقەت-پەرستان کەوتنە دەڤ ژەنین و ستڕان چڕین، هەمو پێکەوە بە جارێ دەنگیان هەڵبڕی: نەفرەت لە دوڕو، تف لە درۆ
دەمامکداران بە ماسکە سەیر و سەمەرەکەی سەری خۆیانەوە هاتن، تەنیا حەقیقەت بە دەموچاوێکی ئیلاهیەوە دەرکەوت، نەک بۆ ئەوەی بیناسینەوە، نا ... نا، ئەی ئاشقانی هەقیقەت! بەڵکو بۆ ئەوەی حەقیقەت فریومان بدات و چیدی ڕوخساری ڕاستەقینەی خۆی نەناسینەوە. ئەفسانەی حەقیقەت بە هەزارویەک بن-دەمامک سیمای خۆی داپۆشیبوو! ئیمان بە هەزارویەک بان-دەمامک ڕوخساری خۆی هەڵچنیبوو! یەقین دەمامک لەژێر دەمامکی داخستبوو! حەقیقەت دەمامک لەسەر دەمامکی ڕاخستبوو! حەقیقەت بە ڕوخساری خۆیەوە دەرکەوت، تاکو چیدی ڕوی ڕاستەقینەی خۆی نەناسینەوە
حەقیقەت بە بەرچاوی هەموانەوە هەزار ماسکەی ڕوخساری خۆی پەڕە بە پەڕە هەڵدایەوە، بەو تەرزە دو دیوی هەر دەمامکێک دو لەت بوو، هەروەکو: ڕاستی/درۆ، جوانی/ناشرینی، چاکە/خراپە، خەنین/گریان، سپی/ڕەش، ئەڤین/قین، ئاشتی/جەنگ، ڕۆح/جەستە، بوون/نەبوون، شت/هیچ، ئاو/ئاور، ڕۆژ/شەو، جەوهەر/مەزهەر، ئەسڵی/کۆپی، ناوەڕۆک/شێوە، کولتور/سروشت، هەست/نەست، کوێخا/کۆیلە، سەردەست/بندەست، خەڵات/نەفرەت، سوبێکت/ئۆبێکت، بابەت/دژەبابەت
ئیدی هەتا هەزار دەمامک هەڵدرانەوە کە دواهەمین دەمامک بون، بەڵام دواجار یەک دەمامک هەر مایەوە و هەر هەڵنەدرایەوە کە بە تەختی ناوچەوانیەوە بە دەستوخەتێ لە سەریدا نوسرابوو: خۆت بناسە! و ئەم ئەفسانەیە هەڵبێنە
*
********************************************************************************************************************************
********************************************************************************************************************************
سەرچاوە
Friedrich Nietzsche, Gesammelte Werke; Gondrom; Bindlach, 2005
********************************************************************************************************************************
*
سەرنج
ماسکە و مەسخەرە
Maske, Maskerade, maschera, masque
********************************************************************************************************************************
*
موسیک واتا هونەر
Musik, mousike, musica, mousikos, mouse, Muse, techne
museum, mouseion
musaicum, Mosaik, mosaico, musaico
بە یۆنانی |مۆسیکە| کە لە باری ئاوەڵناوی |مۆسیکۆس|ەوە هاتوە. بە لاتینی |موسیکا|. بە کوردی |مۆسیقا|. بە عەرەبی و فارسی |موسیقی|. بە زوربەی زمانەکان هەر دەڵێن: |موسیک، موزیک، میوزیک|. لە بنەڕەتدا هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر وشەی یۆنانی |مۆسە| واتا خاتو خوایانی هونەر و زانست. بە ئەڵمانی |موسە| هەمان مانای هەیە
هەردو وشەی لاتینی |موسیۆم| و |موسایکوم| لە وشەی |مۆسە/موسە|ەوە هاتون
یەکەم: وشەی لاتینی |موسیۆم| واتا موسەخانە یان خانەی هونەر (مەتحەف). بە یۆنانی |مۆسەیۆن| واتا مۆسەخانە/مۆزەخانە
دوهەم: وشەی لاتینی |موسایکوم| واتا کۆکردنەوەی کۆی پارچە پارچەی ماتەڕیال و مادەکان (وەک بەرد و کاشی ڕەنگاوڕەنگ، شوشەی ڕەنگین، تەختە، قوماش، چەرم، زەنگیانە و مورو،.. تاد) و لکاندنیان پێکەوە و نەخشاندنی شێوە و وێنە و نیگاری ڕەنگین لە سەر دیوار یان زەوی. بە ئەڵمانی |مۆسایک|. بە ئیسپانی و ئیتاڵی |مۆسایکۆ|. بە ئیتاڵیی کۆن |موسایکۆ|ی پێ دەڵێن
بە هونەریش دەوترێت |تێخنە/تێکنە| واتا تەکنیک، پیشەی دەستی، سەلیقەی سەنعەت، دەسڕەنگینی، لێزانی، کارامەیی
هونەر وشەیەکی ئاڤێستایی و پەهلەویە بە واتاکانی سەرەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێکی ڕێزمانی و ئێتیمۆلۆژیدا وشەی هونەر ناچێتەوە سەر |هۆنین، هۆن، وەن/وەنەر، وان/وانەر، وانە|، چونکی ئەگەر ئەم وشانە بنەڕەتی وشەی |هۆنەر| بونایە، ئیدی دەبوو هونەر کەسی لێزان و پیشەگەر بێت، لە کاتێکدا هونەر ناوی کار و پیشەکەیە، نەک ناوی کەسی بکەر. واتە دەبوو پاشگری |ئەر| لەگەڵ |هۆن|دا وشەکە بکاتە ناوی بکەر، لە کاتێکدا هونەر ناوی کار و پیشەیە، نەک کەسی بکەر و هونەرمەند. هونەر ناوی کارە نەک ناوی بکەر
لە بنەڕەتدا وشەی |موسیک| واتا هونەر، سەرەتا بە هەمو هونەرەکان دەوتران موسیک کە بە نۆ خات خوداکەی موسە (خاتو خوایانی هونەر و زانست) ناسراون، هەر هەمویان ئافرەت بون، ناو و هونەری ئەم خاتە خوایانە لە ڕوانگەی هێسیۆدەوە (Hesiod) بریتین لەمانەی خوارەوە
ئورانیە () - ئەستێرەناسی
ئۆیتێرپە () - موسیک
پۆلیمنیە () - بەند و ستران
تێرپسیخۆرە () - سەما
کلیۆ () - چیرۆک و داستان
کەلیۆپە () - شیعری مەلحەمە
ئێڕاتۆ () - شیعری غەزەل
مێلپۆمێنە () - ئەفسانەی تڕاژیدی
تەلیە () - ئەفسانەی کۆمێدی
Urania, Euterpe, Polyhymmia, Terpsichore, Klio, Kalliope, Erato, Melpomene, Thalia
*
********************************************************************************************************************************
********************************************************************************************************************************
*
*
*
Gelotologie des Seins! Nietzsche 2
Kamilo Kafکامیلۆ کاف
خەندەناسیی بوون! نیتچە
خەندەکەی نیتچە جیاوازە، دولوز (Deleuze) وای وت: ئەوی نیتچە بخوێنێتەوە و پێنەکەنێ، حەتمەن لێی تێنەگەیشتوە و ڕێک وەک ئەوە وایە کە نەیخوێندبێتەوە
فەلسەفەکەی نیتچە (Nietzsche) بەبێ خەنین مەحاڵە، تەنانەت خاوەن فەرهەنگی خەنین و خەندەناسیی بوونیشە، گێلۆس (Gelos) واتا خوای خەنین، کە دەیویست فێرمان بکات، چۆن لەتەک زاردەشتدا (Zarathustra) بکەوینە خەنین، لە دەقی (زاردەشت وای وت)دا بە ژێرناونیشانی: کتێبێک بۆ هەموکەس و هیچکەس! کە شەست جار چەمکی خەنین (Lachen) تەواو جیاواز لە مانا تەقلیدی و سونەتیە باوەکەی بەکار هاتون. لای نیتچە بۆ ئەوەی شتەکان بەڕاستی بگۆڕین، دەبێ پێشتر فێر بین کە جیاواز هەست بە شتەکان بکەین، دەبێ بە جۆرێکی جیاواز شتەکان ببینین، دەبێ کار لەسەر جەستەمان بکەین و مەعریفە تێکەڵ بە جەستە بکەین و بەرجەستەی بکەین، خەنین باشترین هونەرە بۆ گۆڕینی ئەقڵ، دەبێ سەرەتا فێری خەنین بین و بە جۆرێکی جیاواز بکەوینە خەنین. پێکەنین ئەگەر بیر لە پێکەنینی خۆی بکاتەوە، ڕەنگە پێکەنین پێکەنینی بە خۆی بێت، هێندە پێبکەنێ و ئەشکی شادی هەڵبڕژێ. گەورەترین جدیەت تەنیا بە پێکەنین شیاوە، فەلسەفەکەی نتیچە جدیترین پێکەنینە کە لە قوڵایی قوڵەوە هەڵگری ئەم پرسە بنەڕەتیەی بوونە: چۆن پێبکەنین و خەنی بین
سەرەتای فەلسەفە بە پێکەنین دەست پێ دەکات، بەڵام ئەوە خودی فەلسەفە نەبوو کە پێکەنی، بەڵکو فەلسەفە پێکەنینی پێکرا یان خۆی بوە مایەی پێکەنین. تالێس (Thales) وەک یەکەمین فەیلەسوفی یۆنان کە پێی وایە: ئاو بنەڕەتی هەمو شتەکانە! ئەم فەیلەسوفەمان بە دەم بیرکردنەوەی ڕێوە لە گەردون دەڕوانێ و دەکەوێتە ناو بیرێکەوە و دەبێتە مایەی گاڵتەجاری: فەلسەفە ناتوانێت بەرپێی خۆی ببینێ، کەچی دەیەوێ ناوجەرگەی گەردون کەشف بکات
بەدەر لە هەوڵی چەند فەیلەسوفێکی کەم نەبێت، هاوشێوەی دیۆگێنس (Diogenes) کە خەنین لای دەبێتە وەرچەرخانی بەهای هەمو بەهاکان، دەنا بە درێژایی مێژو بەردەوام فەلسەفە بە شێوەیەک لە شێوەکان کروزاوەتەوە و زۆرجاریش بەکوڵ گریاوە. ئەوە نیتچە بوو کە بۆ یەکەمین جار لە مێژوی فیکردا ختوکەی فەلسەفەی دا، ئەم ختوکەدانە وای کرد کە فەلسەفە بۆ ژیان پێبکەنێ و ببێتە ئەرێگوتن و ژیاندۆستی بە ژان و چێژیشەوە. ئەوە نیتچە بوو کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی مەعریفەدا زانستی شادی داهێنا، کە لەودیو ڕاستی و درۆوە، لەودیو چاکە و بەدیەوە، لەودیو جوانی و ناشیرینیەوە بەدەم ژیانەوە پێکەنی. پێشوتر زانست بەردەوام دژە-خەنین بوو، چونکی خەنین کەلێن و درزێک دەخاتە ناو ئەقڵی لۆژیکی باو و زانستی چەقبەستوەوە، خەنین ئەو مەحاڵەیە کە ئەقڵی باو ناتوانێ دەستەمۆی بکات، خەنین ڕیالەکەی لاکانە (Lacan) کە ناچێتە ژێر ڕکێفی هیچ سیستەمێکی ئەقڵانیی زاڵەوە. ئەڵبەتە هەر دەقێکی فەلسەفی و ئەدەبی نەیتوانی نیتچەیانە (Nietzsche) پێبکەنێ، مەحکومە دێکارتیانە (Descartes) بگری، یان ناچارە لەگەڵ هەقیقەتە ڕەهاکەی پلاتۆندا (Platon) خەندە بڕنێ و لەگەڵ ئەقڵە ڕەهاکەی هێگلیشدا (Hegel) خەندان بکوژێ
پلاتۆن (Platon) لەزەتێکی کوشندەی لە ناو خەنیندا دەبینی کە دەبێتە تێکدانی ڕامانی ئەقڵ، بۆیە خەندەی لە کۆمارەکەی خۆیدا مەنفا و ئەنفال کرد
دێکارت (Descartes) ڕەچەتەی دکتۆرمان بۆ دەنوسێت، وەک ئەوەی پێمان بڵێت کە مێژوی مرۆڤایەتی هێندە پێکەنیوە، ئیدی لەمەودوا کاتی گریانە، گوایە زۆر پێکەنین دەبێتە تێکچوونی کۆئەندامی هەناوی مرۆڤ، دواجاریش دەبێتە دڵتەنگی و دڵڕەقی
لای کانت (Kant) خەنین پەیوەستە بە تێگەیشتنەوە، شتێکی چاوەڕواننەکراوی لێکدژ و ناکۆک و ناتەبا بە لۆژیکی تێگەیشتن دەردەکەوێت و دەبێتە هۆکاری پێکەنین، واتە هیچێکی کتوپڕ دەکەوێتە نێو تێگەیشتنمانەوە
لای هێگل (Hegel) کۆمیدیای تارتوفەی مۆلیر (Tartuffe-Moliere) ڕیاکارە، گاڵتەجارێکە بە خۆی پێدەکەنێ و زیان بە خۆی دەبەخشێ. ڕۆمانتیک یان ڕۆمانسیەت لای هێگل هونەرێکی جدی نیە و کۆتایی هونەرە
لە بنەڕەتدا ئەوە ئیدیالیسم (Idealism) یان ئیدیالەکەی هێگل خۆیەتی کە جدی نیە، چونکی ئیڕۆنی و جدی پێکەوە پەیوەستن و جیا ناکرێنەوە، هونەر کاتێک هەژێن و وروژێن دەبێت، ئەگەر هاوکات هەم ئیڕۆنی و هەم جدیش بوو
ئەرێ بەڕاست کێن ئەوانەی کە چاویان بە فەلسەفەی درەختی پێکەنین هەڵنایەت؟! پلاتۆن وەک جەلادی خەنین، دێکارت وەک بکوژی خەندان، هێگل وەک خەندەکوژ، لیستەی ناوەکان دور و درێژە تا دەگاتە هەنوکە
لێرەدا پێویستە جیاوازی لە نێوان دو جۆر خەنیندا بکەین
یەکەم: نوکتە (Witz)
دوهەم: ئیڕۆنی (Ironie, Humor)
لای فرۆید (Freud) خەون هەروەکو نوکتە مایەی پێکەنینە، بۆیە هەردەم لە پشت چرپای نەخۆشەوە دادەنیشت، نەبا دەمامکی خەندەداری ببینرێت و بە ئاشکرا خەندەکەی دەربکەوێت. نوکتە زمانێکی خەسیو و چەپیوە، زمانی نوکتە بە شتە خەسێنراو و چەپێنراوەکانەوە دێتە گۆ. زمانی نوکتە بە ناوگەڵ و ناوگیرفان دەدوێت، مەکری نوکتە بە چوک و پارە قسان دەکات. هۆش و هەست لە زاری نوکتەدا نادوێن، بەڵکو داب و نەرێت و پلە و پایە و بازاڕ دێنە زوبان. سوبێکتی (Subjekt) نوکتە هەمیشە ئەویدی دەکاتە بابەتی ئۆبێکت (Objekt) و مایەی پێکەنین، یەکەم زەرەرمەند زۆرجار ڕەگەزێکی دی، کەمینەی کۆمەڵایەتی، پێکهاتەی کولتی و کولتوری، نەتەوە و زمانی دیکەیە. گاڵتەی نوکتە نێگەتیڤە کە لە تۆقین و ڕق و گەلحۆییەوە سەرچاوەی گرتوە وەک دەوترێت نوکتەی ناخەندەدار و نوکتەی بێخەندەیە، لە کاتێکدا خەندەی ئیڕۆنی پۆزەتیڤە کە ئۆبێکت هەر سوبێکت خۆیەتی، واتە مرۆڤ هەر بە خودی خۆی پێدەکەنێت، تاکو مرۆڤ خۆی بناسێت بۆ تێپەڕاندی خودی خۆی، چونکی مرۆڤ بونەوەرێکە دەبێ خودی خۆی ڕەت بدات. لێرەوە دەردەکەوێت کە ئەم خەنینە مەعریفەی خۆناسین و خۆتێپەڕاندن و خۆڕاپسکانە لە دوانە لێکدژ و دوالیسم (Dualism) و تەپوتۆزی زەمانە، بە شێوازێک مرۆڤ هەر خۆی دەبێتە سنوربەزێن و فریادڕەسی خۆی. ئەوە ئیڕۆنیە (Ironie) کە ئەقڵی چەقیو دەشەڵەقێنێ و دەیبزوێنێ بەرەو گومان و ڕامان و گۆڕان
خەنین ڕێک یۆگا (Joga) و مەساجی ڕۆحە. ڕۆژانە منداڵ (400) جار و مرۆڤی هەراش (15) جار پێدەکەنن. بە یەک خەندە (17) ماسوڵکەی دەموچاو و (80) ماسوڵکەی جەستە دەبزوێن. لەرینەوەی دەنگەژێکانی دەمبەخەندە لە چرکەساتێکدا لای ئافرەت (500) و لای پیاو (280) دەبیسترێن. مرۆڤ بۆیە پێدەکەنێت، چونکی بونەوەرێکی ژانگرتو و ئازارچێژە، تاکو بتوانێ بەرگەی دونیا بگرێت. گەرچی خەنین سروشتێکی بنەڕەتی بوونی مرۆڤە، بەڵام مرۆڤ تاقە بونەوەرێک نیە کە توانستی پێکەنینی هەبێت، بەڵکو هەندێ گیانەوەریش دەتوانن بەو شێوازە سروشتیەی خۆیان پێبکەنن، واتە ئەم بیرۆکەیەی ئەریستۆ (Aristoteles) پوچەڵ دەبێتەوە کە دەڵێت: خەنین مرۆڤ لە گیانەوەر جیا دەکاتەوە! بەڵام خەنینی مرۆڤ جیاوازە، چونکی خەندەی مرۆڤ دەتوانێت بەهای شتەکان بخاتەوە ژێر پرسین و گومانەوە، خەنین دەتوانێ هەم بەها کۆنەکان وێران بکات، هەم دەشتوانێ بەها تازەکان ساز بدات. مەعریفە ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە مرۆڤ بتوانێت بە خودی خۆی پێبکەنێ، واتە مرۆڤ بتوانێ خودی خۆی بخاتە ژێر پرسیارەوە کە ئەوەش سەرەتای مەعریفەیە
خەنین هەمیشە پەیوەندیی بە جەستەوە هەیە و نیشانەی ژیاندۆستی و شادی و سانایی و تەندروستی و ئەزمون و ویست و مەعریفە و دەسەڵاتە، تەنانەت کلیلی تراژیدیاش هەر خودی خەنین خۆیەتی! بەر لەوەی تەکنەلۆژیی سەردەم خەندەی کۆرپەلەی ناو منداڵدانی دیبێت، بەڵام نیتچە لەو زەمانەدا ئەم ڕاستیەی دەزانی. گەرچی کۆرپە بە گریانەوە لەدایک دەبێت کە یاسپەرس (Jaspers) ئەوە بە نیشانەی زمان (Zeichen) دادەنێت، بەڵام نیتچە تەنانەت بەم گریانە سروشتیەی کۆرپەش قایل نیە، بۆیە لە ڕوانگەی ئەم فەیلەسوفەمانەوە: زاردەشت بە خەندەوە لەدایک بوە
سەرەتا خەنین لە مێژوی مرۆڤایەتیدا هێمای هەڕەشە و گوڕەشە بوە، دەرخستنی ددانەکان واتە پیشاندانیان کە چەندە پتەو و ساغ و سەخڵەم و بەهێز و کاکیلەدار و قەپاڵدارن، بۆیە سەیر نیە کە لە هەڵپەی هەڵبژارندا سیاسیەکان و حزبیەکان ڕیزێک ددانی تاقم دەربخەن. ئەگەر ویستمان کۆمەڵگەیەک بناسین، دەبێ پێشتر بزانین کە چۆن پێدەکەنن و بە چ شتێک پێدەکەنن!! ئەفسوس ڕۆژهەڵات هێشتا فێری خەنین نەبوە، ڕۆژهەڵات تەنیا خاوەن نوکتە و هەزەلیات و فشقیات و قەشمەریاتە، سەرقاڵە بە دەرخستنی ددانی تاقم و دۆڵابی ساختەوە، دەشزانین ڕۆژهەڵاتی گرینۆک قاقای بە چی دێت، تەنانەت سەراپای سیستەمی ڕۆژهەڵات خۆی بوەتە هاهای پێکەنین. ڕۆژهەڵات هێشتا بەری درەختی خەنینی نەچەشتوە، زەمانێ چەند چڵە نەمامێکی دەمبەخەندە کەوتنە باڵەفڕێ و با بردنی، وەلی ئەفسوس، سەد ئەفسوس تەپوتۆز و خۆڵبارینەکەی سەحرای بەرهوت کوشتنی. ئێستا لەوێ هەمو وەکیەک داویانەتە پڕمەی پێکەنین و قاقای گریان، هەمو وەکیەک دەخۆن و دەخەون و خەون دەبینن. ڕۆژهەڵات دەتوانێ بێشومار کتێب بنوسێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە ئیڕۆنیی (Ironie) خۆی بنوسێتەوە، گەرچی هەمیشە نوکتەی (Witz) خۆی وتوە، بەڵام جیاوازیی نێوان نوکتە و ئیڕۆنی ئاسمان و ڕێسمانە. لەوێدا ئیڕۆنیدار بوونی نیە، ئەوەی هەیە تەنیا نوکتەدار و زۆرجاریش نوکتەبازە. ئیڕۆنی کردارە نەک پەرچەکردار، ئیڕۆنی خۆی هەم ئەکتەر و هەر خۆیشی دەرهێنەرە، ئیڕۆنی هەم خەون و هەم ئەفیونی مۆسیقاشە، وەک ڕوبارەکەی هێراکلیت (Heraklit) هەم ئاو و هەم ئاوریشە، وەختێ ئاگر وەستا، ئاو هەر دەڕوا و ناوەستێ، کە ئاویش بەستی، ڕوبارە ئاگرینەکەی هێراکلیت بە دەم ڕێوە هەر دەڕوا و ناوەستێ. هێراکلیت ئەو فەیلەسوفەیە کە پێی وتین: ئاگر سەرچاوەی هەمو شتەکانە
بیرۆکەی زیندوی کارا هەڵگری ئیڕۆنیی خۆیەتی، بیرۆکەی مردوی ناکارا لە ئیڕۆنی دەسبەتاڵە و گەیشتۆتە فاکتێکی چەسپاوی مەوزوعی و ئەکادێمی و فەرهەنگی، ئیدی ئەم جۆرە فاکتە لەوە کەوتوە کە هەژێن و وروژێن بێت، بەڵکو دەستکورتە لە گۆڕینی جیهانی بەرچاو، فاکت خۆی بوەتە فیکری بەستو و بەستەڵەکی ئیمان و قەناعەتی بەردین، گریمان ئەوە بەردی گۆڕستان هەڵسا، بەڵام ئەم ئەدەبیاتە قەت لە خەوی خۆی هەڵناسێت. فیکر بۆ ئەوەی کاریگەر و کارا بێت، دەبێ ترسناک و سامناک بێت، هاوکات هەڵگری ئیڕۆنی و شۆک بێت، فیکرێک ببێتە داچەڵەکین و ڕاچەڵەکین و هەژاندن، هونەری وروژێنەر نەک هەر هۆشبەرە، بەڵکو مەترسیداریشە، چونکی ئەم هونەرە ختوکەی هەست و نەست، جۆش و خرۆش دەدات. بیرۆکە وەختێ دەبێتە فیکر، ئەگەر لە ئیڕۆنیدا دەسڕەنگین بوو. ئەگەر فیکر فێری خەنین بوو، ئەوە دەشتوانێ دەستکاریی واقیع بکات و جیهان بگۆڕێت. ترس لە خەنین ترسە لەم دەستکاریکردنەی جیهان کە دەیەوێت جیهانی کۆن وێران بکات و بەهای نوێ ساز بدات: لێرەوە خەنین دەبێتە هونەرێک بۆ هەڵوەشاندنەوە و سازدانەوەی بەهای شتەکان
لێرەوە چەند نمونەیەک دەهێنمەوە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە ئیڕۆنی
ئیڕۆنی لە ئەفسانەی یۆنانی دێریندا: چۆن مرۆڤ دەتوانێ هاوکات خۆی ئەسپ-سوار و هەر خۆیشی ئەسپ بێت! ئەوی بیەوێت لە یەککاتدا پێکەوە لاسایی ئەسپ و سوارە بکاتەوە، پێویستە نیوەی جەستەی لە کەمەرەوە بەرەو خوار ئەسپ و نیوەکەی دی بەرەو سەر جەستەی مرۆڤ بێت، کە لە ئەفسانەی دێریندا جۆرە بونەوەرێکە پێی دەوترێت ئەسپەمرۆڤ یان مرۆڤەئەسپ: زێنتاور (Zentaur) یان کێنتاور
ئیڕۆنی دەربارەی جەستەی کۆمیدیی مستەر بین (Mr. Bean) کە سەرسام سەرنجی بردم. سەرەتای ئەم فیلمە هێڵێکی ئەستونی باریک و تاریک وەک تاڵەمویەک ڕاست و چەپی شاشەکەی دابەش کردوە بۆ ئەمدونیا و ئەودونیا، مستەر بین ڕێک بە یەک بازدانی گەورە کەنغەرئاسا لە مەرگەوە دەگەڕێتەوە ژیان، وەک ئەوەی پێمان بڵێت کە هەنگاوی ڕۆیشتن و پیاسە و تەنانەت ڕاکردن و ڕاکەڕاکەش بواری گەڕانەوە نادات، تەنیا بە بازدانێکی گەورەی شیعری عومەری خاوەر بە منداڵەکەی باوەشیەوە لای بێکەسی شاعیر دەگەڕێتەوە و چیرۆکی تڕاژیدیی ئەنفال بۆ ئوسترالیا دەگێڕێتەوە، ئەڵبەتە هیچ بەڵگە و فاکت و پرۆتۆکۆل و مێژویەک لە جیهاندا نین کە بتوانن بەو تەرزە ئەدەبی و هونەری و جوانیەوە قوڵایی ئەم ڕۆحانەمان بۆ بگێڕنەوە
ئیڕۆنی دەربارەی وتە ناسراوەکەی نیتچە، کە تا ئێستاش لە تێنەگەیشتنەوە بەردەوام خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە. ساڵی (1882) پرۆفیسۆری فیلۆلۆگی نیتچە (Nietzsche)، پزیشک و فەیلەسوف پاول ڕێ (Paul Ree)، خاتو سایکۆشیکار لۆیسە ئەندریاس-سالۆمە (Louise Andreas-Salome) هەرسێکیان وێنەیەکی سەیر و سەمەرەیان گرتوە، ئەگەر سەرەنجی وێنەکە بدەین، دەبینین دکتۆر ڕێ سەیری واقیعەکەی بەردەم خۆی دەکات، نیتچە لە ئاسۆیەکی دور دەڕوانێ، هەردوکیان لە پێشەوەی عاربانەیەک ڕەپ وەستاون، لە کاتێکدا خاتو سالۆمە لە پشتەوەی عارەبانەکە ڕاوەستاوە هەر دەڵێی کچە عارەبانچیی ئەفسونگەرە و قەمچیەکی بە دەستەوەیە و ڕایدەوەشێنێ، وەک ئەوەی نیتچە و دکتۆر ڕێ جوتە ئەسپ بن و خاتونیش بە عاربانەکەی خۆیەوە بەستونی و دەیەوێت بە زەبری قەمچی-وەشان بیانداتە چوارناڵەی غار. کاتێک ئەم وێنەیە دەگاتە دەستی نیتچە، بە تەوسەوە لە پشت وێنەکە بە خەتی خۆی دەنوسێت: ئەگەر چویت بۆ لای ئافرەت، قەمچیەکەت بیر نەچێت
وێنەیەکی فەلسەفی ئێستاش هەر ماوە و پارێزراوە، ئەم توێژینەوە زانستیە پرۆفیسۆڕی فەلسەفە لیسمان (Liessmann) لە زانکۆی ڤێنادا وەک نیتچەناسێک ئەنجامی داوە، ئەڵبەتە خوشک و زاواکەی نیتچە نازی بون و دەمێکە ساختەکاریەکەی ئەوان لە نوسینەکان و توێژینەوەکاندا ڕەت کراونەتەوە. دواتر دوجار ئەم وتە ناسراوەی نیتچە دەگەڕێتەوە نێو فەلسەفەکەی، یەکەمیان لە کتێبی (زانستی شاد)، دوهەمیان لە کتێبی (زاردەشت وای وت)دا پیرەژنێک ئەم وتەیە دەڵێتەوە. بێگومان لێرەدا دیارە کە خاتون قەمچی-وەشێن و هەردو کابراش ئەسپی گالیسکەن. خاتو سالۆمە نەیتوانیوە پەی بە سەرکێشی ببات، بەڵکو سەر-چل بوە. هەندێ جێندەر (Gender) زۆر جوان لەم ئیڕۆنیەیە تێگەیشتون و ڕێک دژ بە برێخت (Brecht) و سارتر (Sartre) و هەیدێگەر (Heidegger) بە کەمێک دەستکاریەوە هەمان وتەکەی نیتچە دەنوسنەوە، چونکی ئەم ئەدیب و نوسەر و فەیلەسوفانە هەروەکو خاتو سالۆمە (Salome) و هانە ئارێندت (Arendt) هەر خەریکی بەزمی سێسەرە و ڕەزمی سێقۆڵی بون، بە وتەی جێندەر پیاوانی چاوحیز بون کە لە چەند قۆڵێکەوە سەرقاڵی بەزم و ڕەزم بون. ململانێ هەمان تاسەی دو یان چەند بەرانەکێویەک نیە، تاکو لەبەر خاتری غەمزەی ئاسکەکێویەک بکەونە شەڕەقۆچ، بەڵکو عیشق هەمیشە دوسەرەیە بەو جۆرەی ئاشق و ماشوق تەواوکەری یەکترن، دولایەنەی عیشق لێک ناترازێن، دەنا دەبێتە ئۆبێکت و کاڵا یان بە شمەکبون. هەر بۆیە هەندێ جێندەر دژ بەو جۆرە پیاوانە هەمان وتەکەی نیتچە دەڵێنەوە: ئەگەر چویت بۆ لای پیاو، قەمچیەکەت بیر نەچێت
چیرۆکێکی ئەریستۆ (Aristo) هەیە کە زۆر لەم بەسەرهاتەوە نزیکە، دەڵێن ئەم فەیلەسوفە دەکەوێتە داوی عیشقی کیژێکی بەندەی ئەو زەمانەوە، بە چەشنێ کیژە وەک ئەوەی سواری کۆڵی ئەسپ بوبێت، ئاواش بە زەبری قەمچی ئەم فەیلەسوفەمان دەداتە چوارناڵەی غار. باشە ئاخۆ فەیلەسوف کامیانە: قەمچی-وەشێن یان قەمچی-خۆر! ئایا فەلسەفە قەمچیی وەشاندوە یان خۆی بەر قەمچی کەوتوە
هەر بەم بۆنەیەوە مایەی ئاماژە پێدانە کە ژیاننامەی نیتچە ناکرێتە سینەما، لە کاتێکدا هیچ شتێکی تایبەتی ژیانی ئەو نازانین یان بیۆگرافیی کەسێتیی ئەو شتێکی ئەوتۆی تێدا نیە کە بۆ گێڕانەوە دەست بدات، جگە لە چەند سەرەداوێکی وردی پەیوەست بە فەلسەفەکەی خۆی، دەنا تەنیا هەر فیکر و تیۆری و میتۆدی دەق و نوسین سەرچاوەی مەعریفەن نەک ژیاننامەی فڵان و بەسەرهاتی فیسار وەک ئەرشیڤی باری کەسێتی (ئەحوالی مەدەنی و دائیرەی نفوس) لە کوێ هاتوەتە ژیان و خوێندویەتی و وانەی وتوەتەوە و کاری حزبی و پیشەیی کردوە، لەگەڵ کێدا هاوڕێ و خێزانی پێکەوە ناوە، سەفەری بۆ کوێ کردوە، لە چ ساڵێکدا کتێبی نوسیوە و نێژراوە، کە بە ناوی مەعریفە و ئاکادێمیا و مێدیا و ڕۆشنبیریەوە دەرخواردی خوێندکاران و خوێنەران و بینەران و بیسەران دەدرێن. مەبەستمە بڵێم زەمانی ئەرشیڤخانە و موسەخانە (مەتحەف) بەسەرچون
نیتچە لە ژیانیدا یەکجار ئاو بە چاوانی هاتۆتە خوارێ، ئەمیان بە مانای ئەوە نایەت کە کەسێکی توڕە بوە، بە پێچەوانەوە کەسێکی میهرەبان بوو، ئەو جارەش یەکێتیی چێژ و ژان، یەکگرتنی زەوق و مەراق، تێکەڵبونی خەنین و ئەسرین بوو، واتە ئەو جارەش هەر ئەشکی شادی بوو، وەک دەڵێن خەندەی تەڕ بوو. کاتێک کە کتێبی (زاردەشت وای وت)ی نوسی، وەختێ ئەم نوسینەی تەواو کرد، بەو موسیکە هۆشبەرەی شوبهاند کە ئەم بادە و شەراب و ئەفیونە سەرمەستەی موسیک هاوکات فرمێسکی شادیش بوو. لەخۆڕا نیە کە ئەم شاکارە دانسقەیە چەندین جار کراوەتە موسیکی ئۆرکێسترای جیهانی لە لایەن گەورە موسیقارانەوە
سپینۆزا (Spinoza) واتەنی: تەنیا شادیی گەورە دەگاتە کەماڵێکی گەورە کە سروشتێکی خوایانەی هەیە
پێکەنین گوزارشتێکە لە شادی و خەنەبەندان! خەنین دەربڕینێکە لە جەستە و ئەقڵ! خەندە ویستێکە بۆ مەعریفە و زانست! ختوکەدان شێوازێکە لە ڕەخنە و ڕەخنەگرتن لە خۆ! زەردەخەنە داڕشتەی خۆناسین و خۆتێپەڕاندنە! بزەی لێوان هێمای ئەرێگوتن و ژیاندۆستیە! دەمبەخەندە ئاماژەی گەڕانەوەی هەردەمیە! خەندەوەران نیشانەی ویستە بۆ دەسەڵات کە خودی ژیان خۆیەتی! کەنین گوزارەی جدیترین هونەری ژیانە! پێکەنین فریادڕەسی خودی مرۆڤە، ئەوە توڕەیی نیە کە مرۆڤ دەکوژێت، بەڵکو ئەوە خەندەیە کە خود دەکوژێت، چونکی خود شتێکە بۆ تێپەڕاندن، مرۆڤ بونەوەرێکە بۆ خۆڕەتدان و خۆتێپەڕاندن و خۆداهێنان، بۆ لەدایکبونی بونەوەرێکی سەربەخۆ بەرەو مرۆڤێکی قوڵ و قولە. سەرو-مرۆڤ چیە جگە لە جیاواز پێکەنین و پێکەنین جیاواز! خەندەکەی نیتچە چیە جگە لە گۆڕینی بەهای وشەی وشەکان و وەرچەرخانی بەهای هەمو بەهاکان! زاردەشت چیە جگە لە قوڵترین و جدیترین خەنین
نیتچە وا خەنی و زاردەشت وای ژەنی: ئا ئەوەیە خەندەوەر! خەندەیەک بۆ هەموکەس و هیچکەس
***************************************************************************************************************************
سەرچاوە
Friedrich Nietzsche, Gesammelte Werke; Gondrom; Bindlach, 2005
***************************************************************************************************************************