هێ H
هێ H
بەڵام چونکی فۆنەتیکی ئینگلیز بە |هۆل| بێژەی کردوە و لێرەشەوە چوەتە نێو کوردیەوە کە فرەمانایە بەپێی ڕستە و دەق واتاکەی دەگۆڕێت، وەکو: داڵان، ڕاڕەو، تەلار، هەیوان، تارمە، ساڵۆن
هالە و هۆڵ بەکارهێنانی خۆش و ئاسانە
شەرم و شورەیی نیە کە مرۆڤ شتێک نەزانێت، بەڵکو عەیب و عار ئەوەیە کە بە ناوی زانین و مەعریفەوە دەرخواردی خەڵکی بدات و خۆی لێمان بکاتە خەبیر و پسپۆڕ و شارەزای بوارێک بە پارەی خەڵک بە ناوی پڕۆژەی ڕۆشنبیریەوە بودجەی گشتی حەپەلوش بکات. ئەخلاقی فیکر و پرنسیپی زانست وایە: لە هەر کوێدا شتێکی نەزانی، رێک لەوێدا دەڵێت کە نایزانێ! نمونەیەک لە دونیای جەهلی وەرگێڕان کە فڕیان بە سەر فیکر و مەعریفەوە نیە و تەقەی سەریان دێت
چەمکی ئەڵمانی |داسەین| واتا لێرەبوون، لێرە-بوون
لەوەیش بگەڕێین کە بە دازاین نانوسرێت و ناخوێنرێتەوە، چەندە مایەی تەریقبونەوە و شەرمەزاری و گاڵتەجاریە کە ئەم چەمکە فەلسەفیە ئەتک کراوە و کراوەتە نوکتەی: بوون-لێرە، یان بوون لەوێ
******
human, humus, adamah
وشەی لەتینی هومەن و هوموس خزمن
وشەی لەتینی |هومەن| ئاوەڵناوە بۆ مرۆ
وشەی لەتینی |هوموس| واتا خاک
وشەی |ئەدەم| واتا مرۆڤ کە دەچێتەوە سەر وشەی عیبری |ئەدەمەه| واتا خاک
لێرەوە |مرۆڤبون| واتا بەخاکبون
لە ئینجیلدا نوسراوە کە مرۆڤ لە خاکەوە هاتوە و دەشبێتەوە خاک
گوڵدان لەجیاتیی گۆڕستان: پاش مەرگ مردو خۆراکی مار و مێروی ناو گۆڕە و پاشماوەکەیشی دەبێتەوە خاک. بێگومان مرۆڤ لە درەخت بەری گەییو چاوەڕوانە. ئەی بۆچی پێچەوانەکەی ڕاست و دروست نەبێت، بەوەی درەخت لە مرۆڤ کەسێکی پێگەیشتو چاوەڕوانە! لەمەودوا لەجیاتیی سوتاندنی لاشە وەک پەینێکی هومەن لەناو گوڵدانێکدا هەڵدەگیرێت کە ناو و ڕۆژی لەدایکبون و مردنی لە سەردا دەنوسرێن، ئیدی بۆ هەتاهەتایە دەبێتەوە بەشێک لە سروشت و چاوەڕوانیی درەخت. لێرەوە چیدی گۆڕستانمان نیە و تەنیا هەر گوڵدانمان هەیە
هیستێری
Hysterie, hystera, uster, uterus
بە یۆنانی |هیستێرا| واتا منداڵدان، بە لاتینی |ئوتێروس| واتا پزدان. |ئوستێر| واتا خوارناوک، سک/زگ
دواتر |هیستێری| بۆ شڵەژانی باری دەرونی و نەخۆشیی پزدان بەکار هاتوە. لە بنەڕەتدا حاڵەتی |هیستێریانە| دۆخێکی جەستەیە وەک نیگارکێشان، واتە |جەستەی نائۆرگان| کە خۆڕاپسکانە لە جەبری ئۆرگان و مەکینەی ئۆرگانیسم و گوشاری فیسیۆلۆژی و فشاری بیۆلۆژی، نەچونە ژێر ڕکێفی هیچ ماشینێکی دەقگرتو یان کارێکی چەقبەستو
******
هێلۆوین/هەلۆڤێن
All Hallow`s Eve = Halloween
******
helen(a), helios
هێلێن و هێلین
١- وشەی یۆنانی |هێلێن| کورتکراوەی |هێلێنە| واتا نور، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی |هێلیۆس| واتا خۆر
٢- وشەی کوردی |هێلین| واتا هێلان (هێشتن)، کە دەچێتەوە سەر بنەڕەتی |هیلیدەن| واتا دانان. هێلانە، لانە و لونە
کەواتە وشەی یۆنانی |هێلێن| و وشەی کوردی |هێلین| دو وشەی جیان و دو ڕیشەی جیاوازن
بەڵام ئەمڕۆکە وەکی ناوی کچانی خۆڕهەڵات دەکرێ بە هەردو مانای یۆنانی و کوردی ناوبنرێن، دەکرێ واتای هەم ڕوناهی و هەمیش لانە ببەخشن