ئێ eː, e
- ئێتیمۆلۆژی/ئێتیمۆلۆگی
- Etymologie, etymologia, etymos, Etymon, logos
- Etymologie = etymos + logos
بە یۆنانیی کۆن |ئێتیمۆلۆگیا|، دیارە چەمکی |ئێتیمۆلۆژی| دو بەشە
- یەکەمیان: |ئێتیمۆس| واتا ڕاستی، ڕەسەن، ئەسڵ. |ئێتیمۆن| واتا بنەچە و ڕەچەڵەک و بنەڕەت و ڕەگوڕیشەی مێژوی کۆنتری شێوەی وشەیەک
- دوهەمیان: |لۆگۆس| واتا وشە، واژە، پەیڤ، زمان، زانین، ناسین، زانست
کەواتە |ئێتیمۆلۆژی| واتا بنەڕەتناسیی وشەکان، توێژینەوەی ڕەگوڕیشەی مێژوی واژەکان، ناسینەوەی ئەسڵ و فەسڵ و نەسڵی پەیڤ
******