ج ʤ

05.02.2013 08:33

ج ʤ

جاجک واتا بنێشت
 
بنەڕەتی وشەی |جاجک| دەچێتەوە سەر وشەی |ژاژک| چونکی بۆن و بەرامە و تامە خۆشەکەی ئەنجامی تێکەڵکردنی گیای بۆنداری |ژاژ|ە و هەر لەمەشەوە ناونراوە ژاژک. پاشگری |ک| بۆ سازدانی ناوە
ئەنجامی جێگۆرکێی پیتی |ژ| بۆ پیتی |ج|، واتە ژاژک بوەتە جاجک
******
 

جەختکردنەوە |توکید| تەوکید

یەکەم: ڕێسای ڕێزمانی بۆ جەختکردنەوەی نێگەتیڤ

یەکەم پیتی وشەیەک + پیتی |ڕ| + |و| ئامرازی پەیوەندی + وشەکە

  • پڕ و پوچ = |پ|+ڕ +و+ |پ|وچ
  • جڕ و جانەوەر = |ج|+ڕ +و+ |ج|انەوەر
  • چڕ و چاو = |چ|+ڕ +و+ |چ|او
  • شڕ و شێت = |ش|+ڕ +و+ |ش|ێت
  • قڕ و قپ = |‌ق|+ڕ +و+ |ق|پ
  • مڕ و مۆچ و مۆن = |م|+ڕ +و+ |م|ۆچ

دوهەم: ڕێسای ڕێزمانی بۆ جەختکردنەوەی پۆزەتیڤ

ناو یان ئاوەڵناو + ئامرازی پەیوەندی |و| + یەکەم پیتی وشەکە + |ۆڵ| پاشگر

  • ناو: جم و جۆڵ، قەرز و قۆڵ، چاڵ و چۆڵ، خاک و خۆڵ = |خ|اک +و+ |خ|+ۆڵ
  • ئاوڵناو: سفت و سۆڵ، گورج و گۆڵ، خەست و خۆڵ، توند و تۆڵ، نەرم و نۆڵ = |ن|ەرم +و+ |ن|+ۆڵ

ناو یان ئاوەڵناو + ئامرازی پەیوەندی |و| + یەکەم پیتی وشەکە + |ۆڕ| پاشگر

  • ناو: شەڕ و شۆڕ = |ش|ەڕ +و+ |ش|+ۆڕ
  • ئاوەڵناو: پان و پۆڕ = |پ|ان +و+ |پ|ۆڕ

ناو یان ئاوەلناو + ئامرازی پەیوەندی |و| + یەکەم پیتی وشەکە + |ئاڵ| پاشگر

  • ناو: خەت و خاڵ، مەڕ و ماڵ، درک و داڵ = |د|ڕک +و+ |د|اڵ
  • ئاوەڵناو: خرت و خاڵ، گڕ و گاڵ، ترش و تاڵ، کرچ و کاڵ = |ک|رچ +و+ |ک|اڵ
 
  • وشە نادوانەکان: چۆڵ و هۆڵ واتا زۆر چۆل، کوڵ و کۆ واتا کوڵی زۆر
  • وشە دوانەکان بە ناوبەندەوە: گژ|و|گیا، هاتوچۆ، کشتوکاڵ، فروفێڵ، ڕەش|ە|با، مێرگەسور، گوڵەگەنم
هەروەکو چۆن ناوی کورتکراوە و ناوی بچوککراوە دو شتی جیاوازن، هەر بەوجۆرەش پاشگری بچوککردنەوە (ەلە، ەڵە، یلە، یڵە، ولە، ۆڵە،.. تاد) و پاشگری لێکچون (کەلە) دو شتی جیاوازن
  •  
  • پاشگری لێکچون |کەلە|: خڕکەلە یان خڕکەڵە واتا مەیلەوخڕ، ئاماڵ خڕ واتا شێوە خڕ یان نیمچەخڕ
  • بەڵام پاشگری بچوککردنەوە |ەلە، ەڵە، یلە، ۆڵە|: خڕیلە یان خڕۆڵە واتا خڕێکی قەوارە بچوک
  •  
  • ناوی کورتکراوە ڕێسای نیە، هەروەکو: حەمە، حەمۆ، ئاپۆ
  • بەڵام ناوی بچوککراوە هەمیشە لکاوە بە پاشگری بچوککردنەوە (چە، چکە، ۆچکە، کە، ۆک، ۆکە، ۆڵە، ەک، ەلە، ەڵە، یلە)، هەروەکو: حەمەدۆک، چنارۆک، بەرخۆڵە، دەمیلە، خشتەک

******

ئامرازی خستنەپاڵ |ی| وەکو: فێربون|ی| کوردی، توشبون|ی| نەخۆشی

من فێر|ی| کوردی دەبم

بەبێ ئامرازی دانەپاڵ |ی| وەکو: کوردی فێربون، نەخۆشی توشبون

من کوردی فێر دەبم

******

جەهەنەم واتا دۆزەخ

גֵּי־הִנֹּם , גֵּי בֶן הִנֹּם Gej Hinnom

j-hinnom
 
دیارە یەکەم بڕگەی وشەکە قرتاوە و هەر بە شێوەی دوهەم |جهیننۆم| لە کولتی دینی عیبریەوە هاتۆتە نێو زمانی عەرەبیەوە
وشەی عیبری |جهیننۆم| بوەتە جەهەننەم (جهنم) واتا دۆڵی مەرگە یان مەرگستان
ئەم وشەیە لە کۆنترین وەرگێرانی تەوراتدا لە عیبریەوە بۆ یۆنانی بوەتە |گێهێننە| یان گەهەنە واتا مەرگستان gehenna