ش ʃ
ش ʃ
- شەرم و شورەیی
- Šarm, Scham, shame, schamte, skam, *(s)kam
- Morgenrot, schamrot
- بە پەهلەوی و فارسی و کوردی |شرم/شەرم| واتا ئابرو، حەیا
- بە ئەڵمانی |شام|. بە ئینگلیزی |شەیم|. بە هۆڵەندی |شامتە|. بە سوێدی |شام| واتا شەرم
- هەمو ئەم وشانە دەچنەوە سەر بنەڕەتی ئیندۆگێرمانی |*شام| یان |*کام-| واتا داپۆشین
- بە ئیندۆگێرمانی وشەی |*کامیتیا-| واتا کراس. وشەی |*کەمێنۆ-| واتا ئاسمان. وشەی |*کامێن-| واتا بەرد
- هەمو ئەم وشانە بە هۆکاری بڕگەی یەکەمیانەوە |کام/کەم| دەچنەوە سەر هەمان بنەڕەتی هیندۆئەوروپی بە واتای داپۆشین
- بە یۆنانی وشەی |درۆپی| و بە لاتینی |پودۆر| واتا شەرم. لێرەدا پێویستمان پێیان نیە، چونکی ناچنەوە سەر هەمان ڕیشە و بنەڕەتی ناوبراو
- شەرمکردن هەمیشە پەیوەستە بە سوربونەوە و ئارەقکردنەوە، وەک دەوترێت خوسان لە شەرمانە، واتە لە شەرمانە ئارەق-دەردان و تەریقبونەوە و سورداگەڕان یان سورهەڵگەڕان
- بە ئەڵمانی وشەی |شام-ڕۆت| واتا سورە-شەرم، سوربونەوەی شەرم
- بە ئەڵمانی وشەی |مۆرگن-ڕۆت| واتا سپێدە، کازیوە، بەرەبەیان، بەڵام وشەی |ڕۆت| واتا سور بە سەحەرەوە لکاوە. لە ئەفسانە و داستاندا سپێدە لە شەرمانە سور داگەڕاوە
- ئا لێرەوە وەک گریمانێک ڕەنگە وشەی |شورە| کورتکراوەی شەرمە سورە بێت، چونکی شورە واتا سورداگەڕاو لە شەرمانە
- ئاوەڵناو + پاشگری |ی| = ناو
- شورە + ی = شورەیی
- گریمانەی دوهەم کە لە ڕیشەناسیی وشەدا خراوەتە ڕو، بە عەرەبی شورة/شەورە واتا شورەیی، گوایە شورەیی دەچێتەوە سەر شەورە
- گریمانەی دوهەم جێی گومانە، چونکی شەورە خۆی ناوە واتا شەرمەزاری، ئیدی پێویستی بە پاشگری |ی| نیە بۆ سازدانی ناو. بەگوێرەی گریمانەی دوهەم بوایە، دەبوو تەنیا هەر |شەرم و شورە| بوترێت، نەک |شەرم و شورەیی|. هەروەها شەرم و شورە زۆر ئاسانتر و خۆشتر لە شەرم و شورەیی دێنە سەر زار، ئیدی چ پێویستی دەکرد کە شورە بکەنە شورەیی! ڕێزمان و لۆژیک ڕێ بەوە نادەن کە شەورە و شورەیی هەمان وشە بن
- بە وتەی عەرەب خۆی، زانای کۆنی کورد عەرەبیزانێکی شارەزاتر بوە، ناشێ هەڵەی وا گەورە و زەقیان کردبێت، ڕێزمان و لۆژیک ڕێگرن کە شەورە بکەنە شەورەیی، ئەمجا بیکەنە شورەیی، چونکی شەورە هەروەکو شەرم خۆی ناوە! نە |شەرم| و نەش |شەورە| پاشگری |ی| وەرناگرن، تاکو بکرێنە ناو، چونکی خۆیان ناون
- ئا لێرەوە شورەیی ناچێتەوە سەر شەورە/شورة، واتە هاوڕیشە نین، بەڵام هاوواتان
- ڕەنگە بپرسین! ئەرێ شەرم و داپۆشین پەیوەندییان بە یەکترەوە چیە
- وەڵامەکەی نیتچە گونجاوە کە دەڵێت: شتە قوڵەکان بە دەمامک داپۆشراون
šamaš, sin, sabbat, Sonntag
شەم، شەمو، شەمە، شەمی
بێگومان لێکدانەوەی جێگۆرکێی دەنگی |ب، م، ن| لە وشەی شەباتی عیبریەوە بۆ زمانەکانی دی دروستن
وشەی عیبری |شەبات| واتا پشودان کە دەکاتە رۆژی سەبت/عەرەبی، شەنبە/فارسی، شەمبە و شەممە/کوردی
شەبات ڕیشەی تەنیا هەر یەک ڕۆژی هەفتەی هەندێ زمانی ئەوروپیە، بەڵام شەش ڕۆژی دیکەی هەفتەی ئەوروپی ناوی جیاوازیان هەیە و پەیوەندییان بە شەباتی عیبریەوە نیە، تەنانەت لە خودی زمانی عیبری و ئارامی و عەرەبیشدا شەش رۆژەکەی تری هەفتە پەیوەندییان بە شەباتەوە نیە. هەروەها لۆژێک ڕێ بە زمان نادات کە بوترێت: |یەکشەممە| واتا یەک-پشودان، |دوشەممە| واتا دو-پشودان،.. تاد، دەنا هەفتە و مانگ و ساڵیش دەبونە شەبات و ڕۆژی پشودان. لەبەر ئەوە شەمەی کوردی لە شەباتی عیبریەوە وەرنەگیراوە و شەمەی کوردی مانای پشودان نادات، بەڵكو شەبات بە عیبری مانای پشودانە. سەرچاوەی مانای شەمەی کوردی خۆر و ڕۆژە، نەک شەبات و پشودان
- لای سومەری ساڵ دوانزدە مانگە. مانگ سی ڕۆژە. مانگ شەش هەفتەیە. هەفتە پێنج ڕۆژە. لای بابلی و میسری هەفتە حەوت ڕۆژە. ڕۆژی بابلی دوانزدە دانە واتا سەعاتە. واتە دانەیەک دو سەعاتی ئێستایە. هەر دانەیەک سی گێس یان گەس واتا خولەکە. دواتر شەو و ڕۆژ کرانە بیست و چوار سەعات. واتە شەو دوانزدە سەعات، ڕۆژیش دوانزدە سەعات. لای ئەکەدی و بابلی هەفتە حەوت ڕۆژە، کە بەگوێرەی حەوت هەسارە ناسراوەکەی خۆیان ڕێک خرابون. |سین| واتا مانگ، |شەمش| واتا خۆر، بێگومان ئەوسا مانگ و خۆر بە هەسارە دادەنران
بەگوێرەی گێڕانەوەی تەورات خودا حەوتەم ڕۆژ لە خوڵقاندنی گەردون بوەوە و دەستی لە کار هەڵگرت و پشوی دا. لێرەوە یەهودی ئەم ڕۆژەیان بە |شەبات| واتا سەبت و شەمە بۆ ڕۆژی پشودان دانا، ئەڵبەتە ناوی ئەم ڕۆژە لە تەوراتدا نەهاتوە. لە کاتێکدا لای مەسیحی |سۆن-تاگ| واتا یەکشەمە ڕۆژی پشودان
بە ئەڵمانی |سۆنە| واتا خۆر
بە ئەکەدی و بابلی |شەمش| واتا خوای خۆر
بە ئارامی و عیبری |شەمش| واتا خۆر
بە عەرەبی |شەمس| واتا خۆر
- کورتکراوەی شەم(ش) خوای خۆری بابلی دەبێتە |شەم| واتا خۆر و ڕۆژ. لێرەدا وشەکە پەیوەندیی بە (شەمع/مۆم، شەب/شەڤ، هەیڤ/هیلال یان ساڵنامەی قەمەری)ەوە نیە، چونکی سەروکاری مێژوی ڕۆژمێری کوردی و ئیرانی بە خۆر و خورشیدەوە پەیوەستن
- ئێستاش کورد بە |شەمسە| هەر دەڵێت شەم
- هێشتاش وشەی |شەم| بە واتای ڕۆژ لە چەندین وشەی کۆندا هەر ماون، هەروەکو لێرەدا ئاماژەیان پێدراوە: |شەمشەمەکوێرە، شەمەلەکۆرە، شەمکۆرە| واتا ڕۆژکوێرە
- وشەی |شەمدینان، شەمدین| واتا شەمش دیان و شمس الدین
- کەواتە وشەی |شەم| واتا خۆر و ڕۆژ، هەر لێرەشەوە ڕۆژانی هەفتەی کوردی هاتونەتە ئاراوە
- وشەی |شەمە| واتا ڕۆژێ
- وشەی |یەکشەم| واتا یەکەم ڕۆژ
- وشەی |دوشەم| واتا دوهەم ڕۆژ
- وشەی |سێشەم| واتا سێهەم ڕۆژ
- وشەی |چوارشەم| واتا چوارەم ڕۆژ
- وشەی |پێنجشەم| واتا پێنجەم ڕۆژ
- وشەی |هەینی| دەچێتەوە سەر بنەڕەتی پەهلەوی: (ئادینە، ئایینە، هاینە، هەینە، ئێنی، ئین) کە بنەڕەتی وشەی (ئایین، دین، ئاوێنە، وێنە) ئاڤێستایین، بە عەرەبی جومعە |جمعة| واتا کۆبونەوەی یەکتر دیتن
*****************************************************************************************************************
- شیزۆفرێنی
- Schizophrenie = s'chizein + phren
وشەیەکی لێکدراوی یۆنانیە کە لە دو وشە پێک هاتوە
- یەکەمیان: |شیزاین| واتا ترازان، دابڕان، کەرتبون، پەرتبون
- دوهەمیان: |فرێن| واتا ڕۆح، ناخ، ناوپەنجک کە جاران بە مەنزڵگەی ڕۆحیان زانیوە
- کەواتە |شیزۆفرێنی| واتا پەرتبونی ڕۆح، نەک ترازانی کەسایەتی و ناسنامە
- ئەڵبەتە ئەوەی سەرەوە بە مانا تەقلیدیە باوەکەی بوو، دەنا لە بنەڕەتدا دۆخی |شیزۆیانە| وەک موسیک لە جەستەخستن و بەگەرخستنی ڕۆحە، واتە ڕۆحی نائۆرگان کە نابێتە مەکینەی ئۆرگانیسم و ماشینی فیسۆلۆژی و بیۆلۆژی، نابێتە ئامێری درێژکردنەوە و درێژەدان بە سیستەم، ناچێتە ژێر ڕکێفی هیچ سیستەمێکی چەپێنەر و خەسێنەر و پاڕانۆیانەوە. |جەستەی نائۆرگان| خۆڕاپسکانە لە هەر گوشارێک و ناوەندێک، خۆئازادکردنە لە هەر خۆشباوەڕیەک و گەوجاندنێک
- بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە بە مانا تازەکەی بە زمانی کوردی تا ئێستا تەنیا هەر ئەم وتارەم دیوە، بڕوانە
- هیستێری و جەستەی نائۆرگان! دولوز
******